دەرەسولان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی زياتر لە ١٠٠٠ دۆنم دەبێت. لە خۆرهەڵاتەوە بە ئاڕاستەى سنورى گوندى (گوڵپ) دەڕوات و لە باکور لەگەڵ سنورى گوندى (هانەیدن) و باکورى خۆرئاوا گوندى (ئەحمەدئاوا) درێژ بووەتەوە. ساڵانە سەدان جوتیارى سنورەکە کاردەکەن.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ناجى ئەحمەد محەممەد)ی ئەنجومەنی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، پیشە: کاسب، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سەمیر ئەکرەم محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٤، پیشە: کاسب، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ(ئیسماعیل ڕەشید سەعید)، لەدایکبوو: ١٩٧٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى ئاوایی ڕۆستەم بەگ