بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (کانی گوێز) لە نێوان کانی هاڵی و چیای بانەبەرزە. گەرمیان و کوێستانی ئاژەڵدارانی ڕێشاو بووە. بەهۆی بوونی لەوەڕگای زۆرەوە، لە پێش هاتنی هاوین دەوار و کەپریان تێدا هەڵداوە. لە کۆتایی زستاندا لەچاو بەرزاییەکانی دەوروبەری بەفری زۆر نەیگرتووە. بۆیە ئاژەڵداران تێیدا ماونەتەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی کانی ئاسکان لە بناری شاخی سورێن. لە ناوەڕاستی زنجیرە چیای سورێن و لە باکوری خۆرهەڵاتیەوە هەڵکەوتووە. دانیشتوانی گوندەکە لە کاتی گەرمیان و کوێستان بەکاریانهێناوە. شوێنی هەوارگەکە بەرز و تەختە. دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا و تاڕادەیەکی زۆر لە هاویندا فێنکە.
تەختاییەکی بچووکە و لە چەند تەڵانێک پێکهاتووە. کەوتووەتە سەرووی گوندی (عەبابەیلێ). شوێنی هەڵپەڕکێ و کات_بەسەربردنی منداڵانی گوندەکە بووە. بەتایبەتی (شێخەکان). لەسەر ڕێگەی (عەبابەیلێ - شنروێ)یە.
هاوینەهەوارکی بەڵخەییەکانە لە کوێستانەکانی شاخی تەوەنێ. لە مانگی تەمووزەوە هەواری بەڵخەییەکان لە بەنەن و ڕێوڵە و شوێنەکانی ترەوە دەیانگواستەوە بۆی. ئاژەڵەکانیشان دەبرد و تا سەر پاییز تێیدا دەمانەوە. شوێنەواری هەواری تائێستش ماوە.
کەوتووەتە باشورى خۆرئاواى گوندى (کانی توو)، لەنێوان بەرزاييەکانى خوڵامى و گوندەکە هەڵکەوتووە، کۆنە هەوارى گوندەکە بووە و لەهاويندا خەڵکى گوندەکە باريانکردووە بۆ ئەو شوێنە و کەپريان دروستکردووه، ئەمەیش بەهۆی ئەوەی، کە فێنکتر و گونجاوتر بووە.
هەواری خەڵکى گوندی (خێڵی حەمه)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ)ـە. کەوتووەته خۆرئاوای گوندەکەوە لەوەرزی هاویندا دانیشتوانی گوند لەبەر کێچ چوونەتە سەر کێڵگەکانیان و ئاژەڵەکانیان بردووە بۆ لەوەڕگا و دەواریان هەڵداوە، تا سەرەتای پایز ماونەتەوە. کەڵەکاوى لەبەر بوونى ئاوى کانییەکانى مزگەوت لە نزیکى شوێنەکە هەوایەکی فێنکتری هەبووە.
کەوتووەتە نزیک کەلی (حاجیەڕا) لە چیاکانی هەورامان. هەوارگەی (ئەفراسیاوبەگ) حاکمی ناوچەی هەورامان بووە. بۆیە بە (کەما و حاکمی) ناوی هێنراوە. (کەما) گیایەکە بەزۆری لە بەرزاییەکانی هەوراماندا هەیە.
شوێنێکی کوێستانی و فێنکە لەهەر دێیەک لە دێکانی هەوراماندأ، کە موڵکی تایبەتی دێکەیە. لە هەوراماندا هەوارگەیەکی بێشومار هەن، هەندێک لەم هەوارانە بە ناوی دێکەوە ناودەبرێن و هەندێکیشیان ناوی تایبەتیان هەیە. وەک(بێمیر و پیازدۆڵ و کراویەدۆڵ و هانەنەوتی و هەواری بووک، پیر ڕۆستەم، نوەیجەڕ، هەیات، هەزارانی، هەیشوور... هتد). لەوکاتەیدا، کە هەوا خۆشدەکات، هەورامییەکان بە کۆمەڵ و بۆ ماوەیەکی کاتی کۆچی بۆ دەکەن. هەر هەوارێک کەلەبەرێکی هەڵچنراوی لە شێوەی دەرگادا بۆ دەکەن و لە دەوروبەریش شوێنی ئاژەڵەکان. لەگەڵ خۆیان ڕاخەرو پێداویستیی سادەی ژیان و تەواوی ئاژەڵ و باڵندەو پەلەوەرە ماڵییەکانیشیان دەبەن. بە ژیانکردنی ئەم ماوەیە لە هەوار دەڵێن هەوارنشینی. تەواوی ڕەسم و نەریتە کۆمەڵایەتیەکانیشی تێدا ئەنجامدەدرێت. هەوارنشینان تا هاتنی وەرزی سەرما لە هەوار دەمێننەوە و پاشان بە تێکرایی دەگەڕێنەوە ناو دێ. ئامانج لە کۆچ و کۆچبار بۆ هەوار، ئاژەڵداریی و عەمبارکردنی ئالیکە، کە هەر هەوارێک یان چەند هەوارێک، شوێنی تایبەتی بۆ لێکەندنەوە و کوتانی ئالیکەکە هەیە. لە هەوراماندا دەیان هەواری بەناوبانگ هەن، کە تائێستاش ناویان دەبرێت. ئەم هەوارانە لە فەرهەنگ و نەریتی هەوراماندا ڕەنگیانداوەتەوە و چوونەتە نێو گۆرانی میللیی ناوچەکەوە. شاعیرە گەورەکانی ناوچەکەش شیعریان بۆ ئەم هەوارانە وتووە.
هەوارگەیەکە لە گوندی ڕێشاو و لە کۆمەڵێک باخ پێکدێت. کەوتووەتە دامێنی چەمی دەربەنی مامۆ ئەمین. ئاوی بانەبەرز و کانی پلورەسوور ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لە ئاودانی باخەکانی ئەم هەوارگەیە.
کەوتووەتە نێوان ملەی گەچێنە و تەپەتەپان. ئاژەڵداران گەرمیان و کوێستانیان بۆکردووە. تا ئێستەش بەو ناوە ناونراوە. چەمێکە ئاوەدانی تێدایە و وەک ئاژەڵداری بەکاردێت و چەند پڕۆژەیەکی تێدایە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بانیبنۆک). کانییەکی بچوکی تێدایە. وەک هەوارێک بەکارهاتووە. هۆکاری ناوناکەی بۆ کۆمەڵێک کەس دەگەرێتەوە، کە شەوێک تێیدا ماونەتەوە و دواتر هاتونەتە ناو گوندی بەردەبەل و لەوێ خزمەتکراون و تا ئێستەش نەوەکانیان لەوێ دەژین.