شوێنی سروشتی

بەرگی یەکەم

شوێنی سروشتی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.

ناوەڕۆک

2 بابەت

چەمی گەچ

کەوتووەتە سنوری گوندی (کۆساوا) لە دۆڵێکە، کە درێژیی دۆڵەکە دوو کیلۆمەتر دەبێت و لە‌ باکوری گوندەکەوە هەڵکەوتووە و پێیدەوترێت (چەمی گەچ). بەهۆی ئەوەی گەچی تێدایە، ئەم ناوەی لێنراوە. لە چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە کوورەی گەچی تێدا دانراوە و گەچی لێ بەرهەمهێنراوە، ئەمەیش لە سەردەمی (شێخ ڕەشیدی عەبابەیلێی)دا بووە، کە سەرپەرشتی کانەکەی کردووە. بینای مەرکەزی ئەو کاتەی هەڵەبجە بەم گەچە گەچکاری کراوە.

گەچێنە

به ‌دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گەچێنەوە). لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) دروستکراوە. لە پێکهاتەی زۆربەی خانوەکانی گوندەکە و مزگەوتی گونددا بەکارهاتووە. تا ساڵی سییەکانی سەدەی ڕابردوو کاریکردووە.