بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
دارستانێکی سنەوبەرە و کەوتووەتە خۆرئاوای شاری بیارە و گەڕەکی ملەی چنار و ڕووبەرەکەی (٣٧٠٠٠م٢) دەبێت و دیمەنێکی جوانی بە دەروازەی بیارە بەخشیووە و لەلایەن فەرمانگەی کشتوکاڵی بیارەوە سەرپەرشتیدەکرێت. پەرژینکراوە و ڕێگای سەرەکیی بیارە بە دامێنیدا تێپەڕدەبێت، لە باکورەوە چیای کڵاوەی ئاشوور و لە باشور دۆڵی بێزەل و لە خۆرئاوا تەپی خاتوو ئامینە و لە خۆرهەڵاتەوە ملەی چنار دەورەیانداوە.
ڕاوگە و دارستانێکی چڕە. به دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری هاوینەهەواری (وەزگێڵ)، لە زنجیرە چیای شنروێ هەڵکەوتووە. بەناوی کوڕی جافرسان فەرمانڕەوای هەورامان ناونراوە، دار قەزوانێکی بەناوبانگی لێیە و تا ئێستەش هەر ماوە. ناولێنانەکەی بۆ (ئەفراسیاو بەگ) دەگەڕێتەوه، کە لەکاتی خۆیدا لەوێ هەم خۆی حەشارداوە، هەمیش ڕاوی ئاژەڵی کێوی کردووە. زیاتر کێکف و دار شەهێنی لێیە.
لە خۆرهەڵاتی گوندی (کانی گوێز) هەڵکەوتووە. بەهۆی چڕوپڕیی دار بەڕووەکانیەوە، گوندنشینەکانی ناوچەکە پێیانوتووە شەخەڵەکە. لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە وەک نەریتێک پارێزراوە. ساڵانە کاری هەڵپاچین و ئاگربڕیان بۆ کردووە. زیاتر لە سەد ساڵە نەسوتاوە و نەبڕاوەتەوە و گوندنشینان قەدەغەیانکردووە.