بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (گریانە). درێژیەکەی ٣٠ مەتر، پانی ١٥مەتر، بەرزییەکەی سێ مەتر دەبێت. لە سەرهەڵدان و شۆڕەکانی کوردا پەناگە بووە. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا گەورە کراوە و ڕێـکخـراوە بـۆ بـارەگای حزبی.
کەوتووەتە باکوری گوندی (ڕێشاو)، لە شاخی قولەڕەش و نزیک ئەشکەوتی قاڵوگولە هەڵکەوتووە. شوێنی مانەوەی بەگزادەکانی هەڵەبجە بووە، ڕووبەرەکەی گەورەیە، پێکهاتەکەی بەردی سەختە، لە ئێستادا زیاتر ڕێبواران بەکاریدەهێنن، بەڵام لە سەردەمی شۆڕشی پێشمەرگەدا شوێنی مانەوەی ئەو فیرارانە بوون، کە لەدەست سەربازی لە شارەوە هەڵهاتوون.
کەوتووەتە نێوان چەمی دەوەرە و چەمی کەوجێزە لە سنوری گوندی (چنار)ی کۆکۆیی، لە شاخێک هەڵکەوتووە، کە شانێکی ڕاستە و وەک مایەکی بەرز وایە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی دەڵەمەڕ لە شاخی شنروێ. لە شاخی بەرکەورگان و لە نزیک ئەشکەوتەکانی گاگەل و کۆتر هەڵکەوتووە. لە ناوەوە قوڵییەکەی بە بەراورد بە دوو ئەشکەوتەکەی دیکە زیاترە. بنی ئەشکەوتەکە دوورە و درێژە، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە. هەڵکەوتەکەیان زۆر سەخت نییە و بە ئاسانی بەکارهاتوون لەلایەن خەڵکەوە. بەتایبەت لەکاتی کیمیابارانی هەڵەبجە و ڕووداوەکانی دیکەدا پەناگه و حەشارگەى دانيشتوانى گوندەکە بوون.
کەوتووەتە باکوری گوندی جەلیلە لە بناری زنجيرە شاخی شنروێ لە بەرزاییەکانی بەردەڕەشان هەڵکەوتووە. بەهۆی بۆردومانی ڕژێمی بەعس کەسێک لەو ئەشکەوتە کوژراوە و ئەو ناوەی لێنراوە. شوێنەکەی گەورە نیيە. بەڵام زۆر بەناوبانگە و یەکێکە لە ناونیشانە دیارەکانی ناوچەکە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (بۆین) و لە قەد پاڵی شاخی بیەرە هەڵکەوتووە و لە تەنیشتیدا کەورگی لوڵیانیش بوونی هەیە. ئەشکەوتی دەم تەنگ، دەمەکەی زۆر تەسکە و بە ئەستەم مرۆڤ دەکێشێت بۆیە پێیوتراوە دەم تەنگ، بەڵام لەناوەوە ئێجگار فراوانە.
کەوتووەتە گوندی (کوڵی متکان). لەناویدا زریسکی تێدایە. کەوتووەتە نێوان کەورگی زاخێ و کەورگی لوتێ. بچوکە و زۆر گەورە نیيە.
لە باشوری خۆرئاوای گوندی (کۆساوا) و باکوری ڕوباری سیروان هەڵکەوتووە. لە نێو شیوەکانی شاخی ڕەنگی نیشتگە. زەویی تەختی هەیە و بۆ کشتوکاڵ بەکارهاتووە. لە ئێستەدا زیاتر وەک لەوەڕگا بەکاردێت. ئەم ئەشکەوتە شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگە بووە لە شۆڕشەکاندا.
کەوتووە بناری چیای خوشک لە خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ). لە زاری تاشەبەردێکی زەبەلاح و بەرزدایە. نزیکەی دوو مەتر بەرز و دوو مەتر پان و چوار مەتر درێژە. بەزۆری ڕاوچییەکان بۆ شەو مانەوە بەکاریدەهێنن.
چەند ئەشکەوتێکن لە باشوری خۆرئاوای گوندی (مۆردین) لە کەناری ڕوباری سیروان هەڵکەوتوون، ڕێبوار و ئاژەڵدار و ڕاوچی سوودیلێوەردەگرن. سەروو ئەشکەوتەکان زەویەکی سارایی و تەختاییە، لە کۆندا بە گا کێڵراوە و کراوەتە دانەوێڵە.
لە شاخی سەر زینۆ لە باکوری بۆین هەڵکەوتووە. شوێنەکەی سەختە و لە سەردەمە کۆنەکاندا شوێنی دروستکردنی کەلوپەلـی سـەربازی وەک تیـرو داس و ڕم و هتـد بووە.
کەوتووەتە نزیک گوندی (نەیجەڵە). بۆ حەواندنەوەی ئاژەڵ بەکارهاتووە. لە ناوەوە گەورەیە. سروشتییە و لە دۆڵی زەیتێ و لە قەدپاڵیدا هەڵکەوتووە.
دوو ئەشکەوتن لەتەنیشت یەکەوە. کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بۆین)ەوە. بەهۆی نزیکییانەوە لە گوندەکە بە زستاناندا مەڕوماڵات و گاگەلیان تێدەکرێت و هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەیان لێنراوە. ڕووبەرەکەیان گەورەیە و زیاتر لە ٥٠٠ سەر ئاژەڵی تێدا جێگە دەبێتەوە.
کەوتووەتە گوندی (ڕێشاو) لە زنجیرە چیای شنروێ لە نێوان چیای قولەڕەش و کەمەربەڕەزا. نزیکەی (٦٠٠م) لە لوتکەی بەفری میری لەباکورەوە دوورە. بۆ ڕاوچیەکان بەکارهاتووە و ئاژەڵداریش لەکاتی باران بارین بەکاریانهێناوە، قەبارەکەی (١٢م) چوارگۆشە ئەبێت. بەرزە و دەڕوانێت بەسەر چەم و دۆڵەکانی سازان و ڕێشاو و کۆساوادا.
ئەشکەوتێکە کەوتووەتە گوندی ڕێشاو لەبەرانبەر قەڵای چەمی گەچ. لە دامێنیدا هەنار ڕواوە و بەوناوە ناونراوە.
کەوتووەتە شاخی شنروێ لە پشت گوندی (بۆین). دەرگاکەی تەسکە، بەڵام لەناوەوە زۆر فراوانە. دەڵێن لە سەردەمێکدا کەسێک هەڵهاتووە، لە تینوێتی و برسێتیدا بەمەبەستی ڕاوکردن کەوتووەتە دوای ئاژەڵێکی کێوی، کاتێک ئاژەڵەکە چوەتە نێو ئەم ئەشکەوتەوە، چاوەڕێی کردووە بێتە دەرەوە بەڵام لەکاتی هاتنە دەرەوەی سەیردەکات، کە نێچیرەکەی تەڕە. ئیتر نەیکوشتووە و چووەتە ناو ئەشکەوتەکە و تینوێتی شکاوە. ئاوەکەی لە ناوەوە کراوەتە حەوزێکی بچوک و وشکناکات و تا ئێستاش شوێنەواری ماوە.