شوێنی سروشتی

بەرگی یەکەم

شوێنی سروشتی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.

ناوەڕۆک

1214 بابەت

وارگەی عەبە

کەوتووەتە نێوان ملەی گەچێنە و تەپەتەپان. ئاژەڵداران گەرمیان و کوێستانیان بۆکردووە. تا ئێستەش بەو ناوە ناونراوە. چەمێکە ئاوەدانی تێدایە و وەک ئاژەڵداری بەکاردێت و چەند پڕۆژەیەکی تێدایە.

هەورامان سەفاری

پڕۆژەیەکی نوێی گەشتیاریییە. لە مانگی ٧ی ٢٠٢٤دا کراوەتەوە. کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە) لە تەنیشت نەخۆشخانەی گشتیی هەورامان. ئۆفیس و گەراج و فرۆشگای تایبەت بە خۆی تێدایە. ١٤ ماتۆڕی گەورە و بچووکی چوار تایەی بۆ هاتوچۆی گەشتیاران ئامادەکراوە. لە ١٠ی بەیانییەوە بۆ ١٠ی شەو کراوەیە. شەش کارمەندی هەیە. نرخی ماتۆڕی یەک نەفەری بۆ نیوەی ڕێگە ١٥ هەزار و دوو نەفەری ٢٥ هەزار و بۆ کۆتایی ڕێگەیش دەبێتە ٢٥ هەزار و ٣٥ هەزار. (عەزیم ئەدهەم کاکەبرا) و (کۆسار عەبدوڵا عەلی) خاوەنداری دەکەن. عەزیم ئەدهەم خۆی وەرزشەوانی فڕۆکەوانییە. سەرۆکی ڕێکخراوی مادێنایە بۆ بە کلتورکردنی وەرزش، یاریزانی یانەی سلێمانی و پێشمەرگە و لە ئێستاشدا بۆ فڕۆکەوانی لە یانەی دەباشانە. ئەندامی یەکێتیی فڕۆکەوانیی عێراقە. بەشداری چەندین پاڵەوانێتی و نماییشی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە.

زیاتر بزانە
پڕۆژەی گەشتیاری

وەزەنێ

ناوچەیەکی گەشتوگوزارییە و سەر بە گوندی بەڵخەی ناحیەی بیارەیە. (١٣٩٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بە دووریی (٢٩٣٦م) لە سەنتەری ناحیەی بیارەوە دوورە. کەوتووەتە دامێنی چیای وەزەنێ و دەوڵەمەندە بە بونی کانیاوی سروشتی و باخی گوێز، ئاوهەوایەکی مامناوەند و فێنکی لە هاویندا هەیە و زستانان بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت و گەشتیارێکی زۆر سەردانیدەکەن. وەزەنێ بە ناوچەی تاڤگەکان ناسراوە و چەند کانیەکی تێدایە، کە بەشێوەی تاڤگە ئاوەکانیان دێتە خوارەوە و شوێنی حەوانەوەی گەشتیاران و چەندین خزمەتگوزاریی گەشتیاری تێدایە.

زیاتر بزانە
سەیرانگا

وەزگێڵ

کەوتووەتە بناری لوتکەى (بەفری میرى) لە زنجيرە چياى شنروێ. (١٤٦٧م) لە ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. ناولێنانەکەی بۆ وشەیەکی گۆرانی (وەس + گیڵ)دەگەڕێتەوە، کە بە واتای (کەم بگەڕێ، يان بەس بگەڕێ) دێت. سەرچاوەی ئاوەکەی لای کاکەییەکان پیرۆزە و سەردانیدەکەن. باخێکی دارگوێزی باشی لێیە‌. ئاوهەوایەکی فێنک و ساردی هەیە و ئاوەکەی سەرنجی گەشتیاران و سەردانکەرانی ڕاکێشاوە. بەهۆی ڕاگواستنی گوندەکان لە ساڵی ١٩٧٨ کراوە بە ناوچەی قەدەغەکراو و بەشێکی باخەکەی لەناوچووە. دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ ئاوەدانکراوەتەوە و ڕێگەى ئۆتۆمبێلی پێ گەیشتووە. کانییەکانی (حەمەی کافە و کانی قوڵکە) و (چەمەکەلی) و بانی (خەیارەجاڕ) دەکەونە سنوری هاوینەهەوارەکەوە. (وەسگێڵ)یشی پێدەوترێت.

زیاتر بزانە
سەیرانگا

وەنەکێ ماما هاجێ

سەیرانگای گوندنشینانی یاڵانپێیە، کەوتووەتە باکوری گوندەکە و ژمارەیەک درەختی جۆری قەزوانی تێدایە، کە بە هەورامی پێیدەڵێن وەنی. هەر بەبۆنەی ئەم دارانەوە ناونراوە. (١،٤کم) لە گوندەکەوە دوورە، لە باکورەوە کانی وەرزی ڕێزینە و لە باشور کانی هاڵ و لە خۆرهەڵاتەوە دۆڵی قۆلانچە و لە خۆرئاواوە دۆڵی خۆرنەوەزان و ئەشکەوتی حەیدەر دەورەیانداوە و ڕێگایەکی خۆڵی هەیە و لە وەرزی بەهاراندا دیمەنێکی قەشەنگ دەبەخشێتە ناوچەکە و گوندنشینان و گروپە شاخڕەییەکان سەردانیدەکەن.

زیاتر بزانە
سەیرانگا

یەک شەوە

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بانیبنۆک). کانییەکی بچوکی تێدایە. وەک هەوارێک بەکارهاتووە. هۆکاری ناوناکەی بۆ کۆمەڵێک کەس دەگەرێتەوە، کە شەوێک تێیدا ماونەتەوە و دواتر هاتونەتە ناو گوندی بەردەبەل و لەوێ خزمەتکراون و تا ئێستەش نەوەکانیان لەوێ دەژین.

بەردکەنان

کەوتووتە گوندی (عەبابەیلێ). کانەبەرد بووە. لە کۆندا بەردەکانی براوەتە هەڵەبجە. چەندین دامودەستگای هەڵەبجە وەک قایمقامیەت و ئامادەیی هەڵەبجە بە بەردی ئەم شوێنە دروستکراون. لە خۆرئاوای گوندەکە هەڵکەوتووە. تا بەرانبەر چاوگی دەڵەمەر درێژدەبێتەوە.

زیاتر بزانە
کانەبەرد

چەمی گەچ

کەوتووەتە سنوری گوندی (کۆساوا) لە دۆڵێکە، کە درێژیی دۆڵەکە دوو کیلۆمەتر دەبێت و لە‌ باکوری گوندەکەوە هەڵکەوتووە و پێیدەوترێت (چەمی گەچ). بەهۆی ئەوەی گەچی تێدایە، ئەم ناوەی لێنراوە. لە چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە کوورەی گەچی تێدا دانراوە و گەچی لێ بەرهەمهێنراوە، ئەمەیش لە سەردەمی (شێخ ڕەشیدی عەبابەیلێی)دا بووە، کە سەرپەرشتی کانەکەی کردووە. بینای مەرکەزی ئەو کاتەی هەڵەبجە بەم گەچە گەچکاری کراوە.

حاجی فەتاح

کەوتووەتە نێوان گوندەکانی (بامۆک) و (عەبابەیلێ) لە تەنیشت چاوگی گوندی (بامۆک). کوورەی قسڵ و گەچ بووە. بە خشتی بامۆکیش بەناوبانگە. موڵکی فەتاح مارف بووە و یەکێک بووە لە پیاوماقوڵانی گوندەکە. سەرەتای دامەزراندنی بۆ کەسێک دەگەڕێتەوە بەناوی حاجی گڵینە، خشتی سوری بەرهەمهێناوە، لەپاش خۆی حاجی فەتاح کاری تێدا کردووە، تا پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو کاریکردووە. لە کاتی دروستکردنی مزگەوتی گوندی تەپی سـەفـا، بەتـایبەت لـەم خشتەی بۆ براوە.

زیاتر بزانە
کوورەى قسڵ و گەچ

دەشتڵێ

بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە بەشی خۆرهەڵاتی گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). بەهۆی هەبوون و شیاویی بەردەکەی بۆ (کاشی و فلەری قیر) لە ساڵی ١٩٩٥ تا ساڵی ٢٠٢٢ بەردی لێ دەردەهێنرێت. ڕۆژانە زیاتر لە چوار بارهەڵگر بەردی لێ دەگوێزنەوە بۆ شارەکانی سلێمانی و دەربەندیخان.

زیاتر بزانە
کانەبەرد

دۆڵی کۆرە

کەوتوونەتە باشوری دۆڵی کانی هەنجیرە لە سنوری گوندی چاوگی کۆکۆیی. بەهۆی بوونی بەردێکی تایبەت چەند کوورەيەکى گەچ و قسڵی تێدا بووە. بەردەکانیان لە کورەدا کوڵاندووە و قسڵەکەیان بۆ ناوشاری هەڵەبجە و گوندەکانی دەروروبەر هەناردەکردووە و لە بيناکاريدا بەکاريانهێناوە.

زیاتر بزانە
کوورەی گەچ و قسڵ

زەویيە بەرد

زەويیەکانى باشورى گوندى (بياوێڵە)یە لەنێوان هەردوو چەمى (کونە ڕێوى و گۆيژ). بەهۆى ئەوەى کۆمەڵێک بەردى گەورەى لێبووه، بە زەویيەکانى بەردەبووکان ناودەهێنرێت‌.

زیاتر بزانە
کانەبەرد

سۆسەکان

کورەیەکی بەرهەمهێنانی قسل و گەچ بووە. قادربەگ لە سۆسەکان دایناوە. بۆ دروستکردنی گەچ و قسڵ بۆ قەیسەری و دوکان و کۆشکەکەی لە شارەدێی (تەوێڵە). لەگەڵ دروستکردن و دانانی ئەم کوورەدا گەلەخانێکیش بۆ بزن و مەڕەکانی دروستکردووە. ئەمانەش بوونەتە هۆی فراوانبوونی سۆسەکان.

زیاتر بزانە
کوورەی گەچ

سێکوچکە

بەردێکی گەورەیە لە گوندی میری سوور و لەسەرەتای چەمی دەرەکۆرەدایە و لەدامێنی چیای قەڵاکەدان. سێ بەردی گەورە و بەرزن. بەشێوەی سێپای مەشکەژەندن سەریان داویەتییەوە لەیەک و لەژێرەوە ئەشکەوتێکی گەورەیان پێکهێناوە، کە زۆرجار لەوەرزەکاندا ماڵی کۆچەری و ئاژەڵدار بۆ حەوانەوە سودیانلێبینیوە.

قەڵاسولێ

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا بەردی لێدەردەهێنرێت. ڕۆژانە سێ بارهەڵگر بەردی لێ دەگوازنەوە بۆ کارگەی هاڕینی بەرد لە دەربەندیخان و سلێمانی.

زیاتر بزانە
کانەبەرد

کانەبەردەکان

چەند کانەبەردێکە. کەوتووەتە باشوری گوندی (تریفە). لە ڕابردوودا بەرديان لێدەرهێناوە و بەکاريانهێناوە بۆ دروستکردنى خانو پڕۆژە جۆربەجۆرەکانى ئەو سەردەمە. بۆمەبەستی خانو دروستکردن، کێلی قەبر و قەبرهەڵبەستن و بۆ دروستکردنی سەکۆ یان شوێنی دانیشتن و هەڵبەستنى کانی و کارێز سوودیان لەم کانە بەردە بینیووە.

زیاتر بزانە
کانەبەرد

کانگەبەردان

بە دووریی یەک کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری گوندی (پریسی سەروو) لە نزیک سەرچاوەی کانی (سەروەڵخ)، بەرزیی لە ئاستی ڕووی دەریاوە (٨٨٤م)ە. کانێکی بەردبووە و بەردەکانی ئەم شوێنە بۆ کێل و بەردی ناو گۆڕەکان بەکاردەهات.

زیاتر بزانە
کانەبەرد

کانى گوێز

لە باکوری خۆرئاوای گوندی (کانی گوێز)ە. لە دووری (١٥٠م) لە ملەی کانی گوێز هەڵکەوتووە. لە ساڵانی ١٩٦٠ بە بەکارهێنانی نوێڵ و پیک بەردی تێدا دەرهێنراوە. جۆری بەردەکانی ڕەش و قەبارەیان گەورە بووە. بۆ کارگەی چیمەنتۆی سلێمانی گوازراونەتەوە. هەندێکیشیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە بەکارهاتوون.

زیاتر بزانە
کانەبەرد

کەلاران

کەوتووەتە سنوری گوندی (چنار)ی ناوچەی کۆکۆیی. (ڕەسوڵی عەبدوڵای کاکە سەن) خاوەنی بووە و بەهۆی بوونی بەردەوە کوورەی گەچ و قسڵیان تێدا داناوە. قسڵەکەی لە دروستکردنی مزگەوتی خانم لە هەڵەبجە بەکارهاتووە.

زیاتر بزانە
کانی بەرد

گەچێنە

به ‌دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گەچێنەوە). لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) دروستکراوە. لە پێکهاتەی زۆربەی خانوەکانی گوندەکە و مزگەوتی گونددا بەکارهاتووە. تا ساڵی سییەکانی سەدەی ڕابردوو کاریکردووە.

پێشتر 1
...
57 58 59
...
61 دواتر