هەورامان سەفاری
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
پڕۆژەیەکی نوێی گەشتیاریییە. لە مانگی ٧ی ٢٠٢٤دا کراوەتەوە. کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە) لە تەنیشت نەخۆشخانەی گشتیی هەورامان. ئۆفیس و گەراج و فرۆشگای تایبەت بە خۆی تێدایە. ١٤ ماتۆڕی گەورە و بچووکی چوار تایەی بۆ هاتوچۆی گەشتیاران ئامادەکراوە. لە ١٠ی بەیانییەوە بۆ ١٠ی شەو کراوەیە. شەش کارمەندی هەیە. نرخی ماتۆڕی یەک نەفەری بۆ نیوەی ڕێگە ١٥ هەزار و دوو نەفەری ٢٥ هەزار و بۆ کۆتایی ڕێگەیش دەبێتە ٢٥ هەزار و ٣٥ هەزار. (عەزیم ئەدهەم کاکەبرا) و (کۆسار عەبدوڵا عەلی) خاوەنداری دەکەن. عەزیم ئەدهەم خۆی وەرزشەوانی فڕۆکەوانییە. سەرۆکی ڕێکخراوی مادێنایە بۆ بە کلتورکردنی وەرزش، یاریزانی یانەی سلێمانی و پێشمەرگە و لە ئێستاشدا بۆ فڕۆکەوانی لە یانەی دەباشانە. ئەندامی یەکێتیی فڕۆکەوانیی عێراقە. بەشداری چەندین پاڵەوانێتی و نماییشی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە.
سەرچاوەکان:
- سەردانیکردنی تیمی مەیدانی بۆ شوێنەکە، لە ٤ی ٨ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکاران لەگەڵ (عەزیم ئەهەم کاکەبرا)، لەدایکبوو: ١٩٩٣، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: کاسب، لە ٤ی ٨ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار، لەگەڵ (کۆسار عەبدوڵا عەلی)، لەدایکبوو: ١٩٩٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: کاسب، لە ٤ی ٨ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: همایون ساحیب کەریم,هاوکار ساحیب کەریم