سۆسەکان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کورەیەکی بەرهەمهێنانی قسل و گەچ بووە. قادربەگ لە سۆسەکان دایناوە. بۆ دروستکردنی گەچ و قسڵ بۆ قەیسەری و دوکان و کۆشکەکەی لە شارەدێی (تەوێڵە). لەگەڵ دروستکردن و دانانی ئەم کوورەدا گەلەخانێکیش بۆ بزن و مەڕەکانی دروستکردووە. ئەمانەش بوونەتە هۆی فراوانبوونی سۆسەکان.
سەرچاوەکان:
- سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، ٢٠٠٥، تاران، ل١٢٦٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (فاتیح عەبدولقادر مستەفا)ی ئەنجومەنی گوندی (سۆسەکان)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، ئاستی خوێندن: ناوەندی، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: همایون ساحیب کەریم