سێکوچکە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
بەردێکی گەورەیە لە گوندی میری سوور و لەسەرەتای چەمی دەرەکۆرەدایە و لەدامێنی چیای قەڵاکەدان. سێ بەردی گەورە و بەرزن. بەشێوەی سێپای مەشکەژەندن سەریان داویەتییەوە لەیەک و لەژێرەوە ئەشکەوتێکی گەورەیان پێکهێناوە، کە زۆرجار لەوەرزەکاندا ماڵی کۆچەری و ئاژەڵدار بۆ حەوانەوە سودیانلێبینیوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (خالید محەممەد کەریم "خالید میری سوور")، لەدایکبوو: ١٩٧٠، پیشە: کاسب، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ١٢ی ٩ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید