گەچێنە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 552

کانەگەچ

به ‌دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گەچێنەوە). لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) دروستکراوە. لە پێکهاتەی زۆربەی خانوەکانی گوندەکە و مزگەوتی گونددا بەکارهاتووە. تا ساڵی سییەکانی سەدەی ڕابردوو کاریکردووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عیرفان عوسمان ساڵح)ی ئەنجومەنی گوندی (گەچێنەى زێڕوون)، لەدایکبوو: ١٩٨٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عوسمان ساڵح فەقیە محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشە: کاسب، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى گەچێنەى زێڕوون

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

چەمی گەچ

کەوتووەتە سنوری گوندی (کۆساوا) لە دۆڵێکە، کە درێژیی دۆڵەکە دوو کیلۆمەتر دەبێت و لە‌ باکوری گوندەکەوە هەڵکەوتووە و پێیدەوترێت (چەمی گەچ). بەهۆی ئەوەی گەچی تێدایە، ئەم ناوەی لێنراوە. لە چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە کوورەی گەچی تێدا دانراوە و گەچی لێ بەرهەمهێنراوە، ئەمەیش لە سەردەمی (شێخ ڕەشیدی عەبابەیلێی)دا بووە، کە سەرپەرشتی کانەکەی کردووە. بینای مەرکەزی ئەو کاتەی هەڵەبجە بەم گەچە گەچکاری کراوە.