دۆڵی کۆرە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
کەوتوونەتە باشوری دۆڵی کانی هەنجیرە لە سنوری گوندی چاوگی کۆکۆیی. بەهۆی بوونی بەردێکی تایبەت چەند کوورەيەکى گەچ و قسڵی تێدا بووە. بەردەکانیان لە کورەدا کوڵاندووە و قسڵەکەیان بۆ ناوشاری هەڵەبجە و گوندەکانی دەروروبەر هەناردەکردووە و لە بيناکاريدا بەکاريانهێناوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سڵێمان سان ئەحمەد ئەحمەد حەمەئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٥٩، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (میر ئەحمەد محەممەد عەنایەت)، لەدایکبوو: ١٩٥٠، پیشە: جوتیار، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی چنار