چەمی گەچ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
کەوتووەتە سنوری گوندی (کۆساوا) لە دۆڵێکە، کە درێژیی دۆڵەکە دوو کیلۆمەتر دەبێت و لە باکوری گوندەکەوە هەڵکەوتووە و پێیدەوترێت (چەمی گەچ). بەهۆی ئەوەی گەچی تێدایە، ئەم ناوەی لێنراوە. لە چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە کوورەی گەچی تێدا دانراوە و گەچی لێ بەرهەمهێنراوە، ئەمەیش لە سەردەمی (شێخ ڕەشیدی عەبابەیلێی)دا بووە، کە سەرپەرشتی کانەکەی کردووە. بینای مەرکەزی ئەو کاتەی هەڵەبجە بەم گەچە گەچکاری کراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هیدایەت عنایە حەمەساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٨٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١ی ١ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عنایە حەمەساڵح ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٥١، پیشە: کاسب، لە ١ی ١ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنى