حاجی فەتاح
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
کەوتووەتە نێوان گوندەکانی (بامۆک) و (عەبابەیلێ) لە تەنیشت چاوگی گوندی (بامۆک). کوورەی قسڵ و گەچ بووە. بە خشتی بامۆکیش بەناوبانگە. موڵکی فەتاح مارف بووە و یەکێک بووە لە پیاوماقوڵانی گوندەکە. سەرەتای دامەزراندنی بۆ کەسێک دەگەڕێتەوە بەناوی حاجی گڵینە، خشتی سوری بەرهەمهێناوە، لەپاش خۆی حاجی فەتاح کاری تێدا کردووە، تا پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو کاریکردووە. لە کاتی دروستکردنی مزگەوتی گوندی تەپی سـەفـا، بەتـایبەت لـەم خشتەی بۆ براوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عەتا ئەحمەد محەممەد مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٤٥، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٠ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ناسر محەممەد مەحموود)ی ئەنجومەنی گوندی (بامۆک)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٠ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی بامۆک