بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
ئەنجومەنێکی هەڵبژێرراوی شارەدێی تەوێڵەیە. ساڵی ١٩٧٣ تا نسکۆی شۆڕش لەم کەسانە هەڵبژێرراوە و کاريانکردووە: (عابد عەبدولقادر غەفور: سەرۆکی ئەنجومەن و کوێخای تەوێڵە، هادی محەمنەد سان ئەحمەد "هادی ڕەیس"، عەزیز کەریم حەمەسەعید "مامۆ ئازە"، محەممەد بەهادین مەلا ساحب: یەدەک). لەدوای نسکۆی شۆڕشیش، تا ساڵی ١٩٨١ ئەم کەسانە لە ئەنجومەنەکەدا ڕۆڵیانگێڕاوە: (محەممەدی سان ئەحمەد، مامۆستا مەحێدینی حاجی سەلیم، مامۆستا حسێن محەممەد غەفور، مامۆستا ئیسماعی حەمەیوسف، مامۆستا مەلا جەمیل، حاجی محەەدی حاجیلە، حاجی محەممەد فەتحوڵڵا، حاجی حەمەئەمین حەمەڕەشید، دارا بەگ).
ناوی (محەممەد حەمەشەریف)ـە و بە (حەمەی حاجی شەریف هەڵەبجەیی) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٤ لە گەڕەکی جولەکان لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە و بەهۆی کاری سیاسییەوە دابڕاوە. پاش کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئاوارەبوونی خەڵکەکەی، بۆ کۆکردنەوە و پەیوەندیکردن به یەکترییەوە، لە شاری سلێمانی نوسینگەیەکی کردووەتەوه، هەروەها لە ڕۆژی ١ی ١١ی ٢٠١١ەوە لاپەڕەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەناوی (Hamay Haji Sharif Halabjaey) کردووەتەوە و وەک چالاکەوانێکی مەدەنی کاردەکات. سەرەتا، وێنەی کەسایەتییەکانی هەڵەبجه، ژیاننامەی پیشەوەر و نوسەر و هەڵکەوتوو و نیشتیمانپەروەرەکانی شارەکە و گێڕانەوەی بیرەوەری لەبارەیانەوه، بڵاودەکردەوە. لە ئێستاشدا لەپاڵ ئەم بابەتانەدا، ئەکاونتەکەی کردووە بە ناوەندی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەو هەڵەبجەییانەی، کە لە ناوە و دەرەوەی وڵات کۆچیدوایی دەکەن و لەو ڕێیەوە پەیوەندی لە نێوان کەسوکاری کۆچکردوو و هاوڕێ و خۆشەویستانیان دروستدەکات. لێپرسراوی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی هەڵەبجەیە.
لە تەوێڵە ژمارەی کوێخاکان زۆربوون. لە ئاغەلەرەکان: (عەبدوڵا ئاغا، قادرئاغا و مستەفای زاوای و هتد) لە یاقوە سورییەکان: کوێخا (ئەحمەد، عوسمان، قادر، حەمەئەمین. . هتد) کوێخا عەبدوڵای میرزا لە تیرەی ئەلی حاجی. لە گەشە و پێشکەوتنی تەوێڵەش ساڵی ١٩٤٣ بە دواوە کوێخایەتیی تەوێڵە بەم جۆرە بووە: (محەممەد حەمەئەمین ساڵانی ١٩٤٣ بۆ ١٩٥٣ کوێخای مالێدەر بووە. حەمەسەلیم حەمەڕەزا ساڵانی ١٩٤٤ بۆ ١٩٥٥ کوێخای چلانە بووە. ڕۆستەم کەریم ڕۆستەم ١٩٥٣-١٩٥٦ کوێخای مالێدەر بووە. ماوەیەکیش (حەمەساڵح عەبدولحەکیم) و (محەممەد حەمەڕەحیم) کوێخابوون. نەزهەت محەممەد عەلی ١٩٥٥ کوێخای چلانە بووە. ساڵی ١٩٥٦ بۆ ١٩٧٣ بوو بە کوێخای تەواوی تەوێڵە. عابد قادر غەفور لە ١٩٧٣ بە هەڵبژاردن بووە بە کوێخای تەوێڵە تا نسکۆ. لە دوای نسکۆ نەزهەت عەلی بووەتە کوێخای هەموو تەوێڵە و تەوێڵەییەکانی نێو شارەکانی کوردستان تا ٢٧ی ٧ی ١٩٩١.
١- عەبدولمحەممەد مەحموود باوا: ساڵی ١٩١٥ لە بناری بەمۆ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. یەکێک بووە لە کەسایەتییەکانی گوندی بەلەسۆ و لە ساڵی ١٩٦١ەوە تا کۆچیدواییکردووە لە ساڵی ١٩٩٤ کوێخای گوندی بەلەسۆ بووە.
١- کوێخا قادر: ناوی (قادر عەزیز ئیسماعیل میکایل ئیسحاق)ـەو بە (مامۆ قالە)ش ناسراوە. ساڵی ١٨٧٨ لە شارۆچکەی بیارە لەدایکبووە. کۆمەڵناسی سەردەمی خۆی بووە، جگە لە زمانی کوردی، فارسی و عەرەبیشی زانیوە. لە گەڵ حکومەتدا وەکیلی میللەت بووە. ساڵی ١٩٠٣ تا ساڵی ١٩٤٠ کوێخا بووە. لە شەڕ و ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەدا ڕۆڵی گێراوە و نەخشەی چەند سەرکەوتنێکی بۆ شێخ عەلادین داناوە. تالعخوێن و نوشتەزان و دوعانوس بووە. لە ناو خەڵکیدا وا باوە، کە کتێبێکی خەتی و پڕ لە ڕەمزی فارسی هەبووە و لە ڕووی ئەو کتێبەوە توانیویەتی باران ببارێنێت و خەڵک بەیەک بگەیەنێت و نوشتەی خوێن شیرینی و چاککردنەوەی نەخۆش و دەردەداران بکات. خەڵکی گوندەکانی دەوروپشت و شارەزوور سەردانیانکردووە. ساڵی ١٩٥٩ لە بیارە کۆچیدواییکردووە. ٢- ئەحمەدی مەلاک: ناوی (ئەحمەد حەمەشەریفی کوڕی حەمەشارەزووریی)یە. ساڵی ١٩١٠ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٣٤، کە قوتابخانە لە شارۆچکەی بیارە کراوەتەوە، بووە بە کارگوزار و لەوێ خۆی فێری خوێندەواری کردووە. دواتر وازیهێناوە و بووە بە وەرگێڕی بازرگانێکی تورک بە زمانی عەرەبی و لەوێشەوە فێری زمانی تورکی بووە و دواتریش بووە بە وەکیلی بازرگانەکە بۆ کاری بازرگانیی قەدی دارگوێز. لەگەڵ کردنەوەی بنکەی تەندروستی لە بیارە، بووە بە کاگوزار و خۆی فێری دەرزیلێدان و برینپێچی و دانکێشان کردووه، بۆ چارەسەرکردن چووەتە ماڵان. ماوەیەک کراوە بە کوێخای شارۆچکەی بیارە. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و تورکیشی زانیوە. لە دەوروبەری ساڵی ١٩٨٣ کۆچیدواییکردووە.
١- فەتاح مستەفا عەزیز: ساڵی ١٩٠٢ له شارۆچکەی خورماڵ لە دایکبووه. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٢٦ وەک یەکەم کوێخا، تا ساڵی ١٩٦٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای شارۆچکەکە بووە. ٢- محەممەد فەتاح مستەفا عەزیز: ساڵی ١٩٢٧ لە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. پاش کۆچیدوایی باوکی لە ساڵی ١٩٦٢ بۆ ماوەیەی چەند ساڵێک کوێخای شارۆچکەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٤ کۆچیدواییکردووە. ٣- غەفوری حەکیم قادر: بە (غەفوری حەکه) ناسراوە. ساڵی ١٩٢٨ لە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩٦٩ تا ١٩٨١ کوێخای شارۆچکەکە بووە. ساڵی ١٩٨٥ کۆچیدواییکردووە. ٤- قوربانی عەبدولکەریم محەممەد کەریم: ساڵی ١٩٤١ له گوندی (گوڵپ) لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٥ کوێخای شارۆچکەکە بووە. ساڵی ٢٠١٠ کۆچیدواییکردووە. ٥- فایەق ڕەشید حەسەن: بە (فایەقی ڕەشە لۆری) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٢ لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٨٥ تا ١٩٩١ کوێخای خورماڵییەکان بووە. لەسەردەی ئەمدا خورماڵ چۆڵکرا، دانیشتوانی خورماڵ ئاوارەی ناحیەی سیروان بوون، دواتر لەساڵی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩١ خورماڵییەکانی دانیشتوی شارۆچکەی هەڵەبجەی تازە بووە.
١- حاجی حەمەئەمین محەممەد: ساڵی ١٩٠٩ لەدایکبووە. چوار جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ٢٢ منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٧٦ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٧٦ کۆچیدواییکردووە.
١- حەمەسەعید عەبدوڵا عەبدولڕحمان: ساڵی ١٩٤٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٧٠ گوندی ئیمامی زامنی ئاوەدانکردووه، بووە بە کوێخای گوندەکە. تا ساڵی ١٩٨٧، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.
١- ئەولمحەممەد محەممەد ڕۆستەم: لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیسەتەمدا لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٥ تا ١٩٦٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە.
١- مستەفا عەباس یار ئەحمەد: ساڵی ١٩٢٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یازدە منداڵە. ساڵی ١٩٤٦ تا ١٩٦٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٨ کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد خوامراد ئەحمەد: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. ساڵی ١٩٦١ تا ١٩٨٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٤ کۆچیدواییکردووە.
١- مەحموود حەمەشەریف لەتیف: ساڵی ١٩١٨ لە گوندی (بانیبنۆک) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٤٤ تا ١٩٦٣، کە کۆچیدواییکردووه، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- محەممەد فارس زۆراب: ساڵی ١٩٤٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لە ساڵی ١٩٦٤ تا ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردووە.
١- فەتاح نەسروڵڵا فەرەجوڵڵا: لە ساڵی ١٨٢٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٨٥٠ تا ١٨٩٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٠٥ کۆچیدواییکردووە. ٢- حەمەکەریم فەتاح نەسروڵڵا: ساڵى ١٨٥٤ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵى ١٨٩٠ تا ١٩٣٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٣٩ کۆچیدواییکردووە. ٣- حاجی ڕەشید حەمەکەریم فەتاح: ساڵی ١٨٩١ لەدایکبووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٨ منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٦٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٦ کۆچیدواییکردوە. ٤- حەمەغەریب مستەفا عەزیز: ساڵی ١٩٢٦ لە (بانیشار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٦٧ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩١ کۆچیدواییکردووە. ٥- محەممەد حاجی ڕەشید حەمەکەریم: ساڵى ١٩٣٣ لە (بانیشار) لەدایکبووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٦ تا ١٩٩١ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٦ کۆچیدواییکردووە.
١- هەریەک لە (وەسمانى هەسەن: محەممەدى وەسمان: هۆمەرى وەسمانى هەسەن: هەیەرى وەسمانى هەسەن. ڕەسوڵ محەممەد وەسمان) لەسەردەمی خۆیاندا بۆ ماوەیەک کوێخای گوندەکەبوون. ٢- محەممەد ڕەسول محەممەد: ساڵى ١٩٠٠ لەدایکبووە و ساڵى ١٩٤٨ کۆچیدواییکردووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵ بووە. بۆ ماوەیەک کوێخای گوندەکەبووە. ٣- مەلا ڕەشید محەممەد ساڵى ١٩٤٨ لەدایکبووه. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بۆ ماوەیەک کوێخای گوندەکەبووە. ٤- محەممەد عەلى ئەحمەد: ساڵى ١٩٥٦ لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. بۆ ماوەیەک کوێخای گوندەکەبووە. ٥- کەریم محەممەد ڕەسول: ساڵى ١٩٥٨ لەدایکبووە و ساڵى ١٩٨٨ کۆچیدواییکردووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. بۆ ماوەیەک کوێخای گوندەکەبووە.
١- شێخ قودبەدین محەممەد: ساڵى ١٩٠٥ لەدایکبووە. لە ساڵى١٩٣٨ەوە تا ١٩٥٠ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ١٩٨٨ کۆچىدوایىکردووە. ٢- حاجی محەممەد ئەحمەد سابیر: ساڵى ١٩٢٨ لە گوندى (بەردەبەل) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٦٠ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ٢٠٠٥ لە گوندى (بەردەبەل) کۆچىدوایىکردووە. ٣- کوێخا حەمە سەعید مەحموود ڕەحمان: ساڵی ١٩٢٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لە ساڵی ١٩٦٠ەوە تا ١٩٦٦ کوێخا و موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٣ کۆچیدواییکردووە. ٤- کوێخا مارف فەرەج ڕۆستەم: ساڵی ١٩٠٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و منداڵی هەبووە. لەساڵی ١٩٦٧ەوە تا ١٩٧٨ و کاتی ڕاگواستنی گوندەکان کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٤ لە گوندى (بەردەبەل) کۆچیدوایکردوە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە.
١- فەتاح ڕۆستەم کەریم: ساڵی ١٩٢٤ لە خۆرهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە سەرەتای سییەکانی سەدەی ڕابردوو، لە گوندەکە نیشتەجێ بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە کوێخای گوندی (بەڕوێن) بووە. ساڵی ٢٠٠٥ لە زەڕایەن کۆچیدواییکردووە. ٢-علی محەمەد عبدالقادر. ٣-ئەحمەد سعید حەمەخان. ٤-حەمەساڵح مستەفا.
١- حاجی حەمەسەعید بەشارەتی: ناوی (حەمەسەعید فەقێ حەسەن موڕاد)ە. ساڵی ١٩٠٥ لەدایکبووە. سێ جار هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٦٢ کوێخای گوندەکە بووە. لەکاتی هێرشی (زەعیم سدیق) ماڵەکەی سووتاوە و دەستگیرکراوە. ٢- عەبدوڵا فەقێ حەسەن: ساڵی ١٩٣١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لەساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٧٥، که کۆچیدواییکردووه، کوێخای گوندەکە بووە. ٣- تاهیری حاجی حەمەسەعید فەقێ حەسەن: ساڵی ١٩٥٠ ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٧٥ تا ١٩٨٦ داگیرانی گوندەکە، کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٩ کۆچىدوایىکردووە.
١- خەلیفە عەبدولقادر عەزیز وەیس: بە (مام خەلیفە) ناسراوە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە گوندی (بەکراوا) ژیانى بەسەربردووه. لە کوێخا سەرەتاکانی گوندە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە. ساڵى ١٩٧٦ کۆچیدواییکردووە. ٢- کەریم محەممەد میروەیس: ساڵى ١٩٥٠ تا ١٩٧٠ کوێخاى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵ بووه. ساڵى ١٩٧٧ کۆچیدواییکردووە. ٣- محەممەد عەبدولڕەحمان خیر وەیس: ساڵى ١٩٧٠ تا ١٩٨٥ کوێخاى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوه و خاوەنى ١٠ منداڵ بووە.
١- حەمە ڕەحیم ڕەحمان: ساڵی ١٩١٢ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٤٨ بۆ ١٩٥٩ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٥ کۆچیدواییکردووە. ٢- حسین حەمەکەریم حسین: ساڵی ١٩٢٣ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٩ بۆ ١٩٦٣ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٠ کۆچیدواییکردووە. ٣- حاجی باقی سۆفی سادق: ساڵی ١٩٢٢ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٦٣ بۆ ١٩٦٩ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٧ کۆچیدواییکردووە. ٤- کوێخا عەلی مستەفا محەممەد: ساڵی ١٩٣٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٦٩ بۆ ١٩٧٥ کوێخای گوندەکە بووە. لە ژیاندا ماوە. ٥- حامید ئەمین بەگ: ساڵی ١٩٢٩ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٦ بۆ ١٩٨٧ کوێخای بووە، ساڵی ٢٠٢٠ کۆچیدواییکردووە.
١- ساڵح مەحموود فەتحوڵڵا: کوێخای گوندەکانی (بنجۆی دڕە) و (زەردەهاڵ)ـە. ساڵی ١٩٤١ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٥ تا دوای ڕاپەڕینیش کوێخا بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٩٧ کۆچیدواییکردووە و لە زەردەهاڵ بەخاکسپێرراوە.
١- مەحموود ئەحمەد حەمەخان: ساڵی ١٩٠٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. ساڵی ١٩٣٢ تا ١٩٤٥، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- حەمەمین: ناوی تەواوی (حەمەئەمین عەلی محەممەد)ە. ساڵی ١٩١٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٤٥ تا ١٩٧٦، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٣- عارف حەمەئەمین عەلی: ساڵی ١٩٣٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. پاش کۆچیدوایی باوکی، لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٩٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٢ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.