کوێخاکانی گوندی بەڵخە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- حەمە ڕەحیم ڕەحمان: ساڵی ١٩١٢ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٤٨ بۆ ١٩٥٩ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٥ کۆچیدواییکردووە.
٢- حسین حەمەکەریم حسین: ساڵی ١٩٢٣ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٩ بۆ ١٩٦٣ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٠ کۆچیدواییکردووە.
٣- حاجی باقی سۆفی سادق: ساڵی ١٩٢٢ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٦٣ بۆ ١٩٦٩ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٧ کۆچیدواییکردووە.
٤- کوێخا عەلی مستەفا محەممەد: ساڵی ١٩٣٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٦٩ بۆ ١٩٧٥ کوێخای گوندەکە بووە. لە ژیاندا ماوە.
٥- حامید ئەمین بەگ: ساڵی ١٩٢٩ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٦ بۆ ١٩٨٧ کوێخای بووە، ساڵی ٢٠٢٠ کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (بەهەجەت ڕەحمان محەممەد) لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢٠ى ٨ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی