کوێخاکانی شارۆچکەی خورماڵ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
١- فەتاح مستەفا عەزیز: ساڵی ١٩٠٢ له شارۆچکەی خورماڵ لە دایکبووه. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٢٦ وەک یەکەم کوێخا، تا ساڵی ١٩٦٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای شارۆچکەکە بووە.
٢- محەممەد فەتاح مستەفا عەزیز: ساڵی ١٩٢٧ لە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. پاش کۆچیدوایی باوکی لە ساڵی ١٩٦٢ بۆ ماوەیەی چەند ساڵێک کوێخای شارۆچکەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٤ کۆچیدواییکردووە.
٣- غەفوری حەکیم قادر: بە (غەفوری حەکه) ناسراوە. ساڵی ١٩٢٨ لە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩٦٩ تا ١٩٨١ کوێخای شارۆچکەکە بووە. ساڵی ١٩٨٥ کۆچیدواییکردووە.
٤- قوربانی عەبدولکەریم محەممەد کەریم: ساڵی ١٩٤١ له گوندی (گوڵپ) لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٥ کوێخای شارۆچکەکە بووە. ساڵی ٢٠١٠ کۆچیدواییکردووە.
٥- فایەق ڕەشید حەسەن: بە (فایەقی ڕەشە لۆری) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٢ لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٨٥ تا ١٩٩١ کوێخای خورماڵییەکان بووە. لەسەردەی ئەمدا خورماڵ چۆڵکرا، دانیشتوانی خورماڵ ئاوارەی ناحیەی سیروان بوون، دواتر لەساڵی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩١ خورماڵییەکانی دانیشتوی شارۆچکەی هەڵەبجەی تازە بووە.
سەرچاوەکان:
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (حەمەعەلی کوێخا فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٤٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (سەعدی ئەحمەد حسێن)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، پیشە: کاسب، لە ١٨ی ٢ی ٢٠١٤، لە خورماڵ.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (فایەق ڕەشید حەسەن)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (عەتای حەمەی کوێخا فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، پیشە: کاسب، لە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (عەباس مەولود عەبدولکەریم)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، پیشە:کاسب، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤.
- ڕۆژنامەی (خورماڵ)، ژمارە (٦)چ، چاپخانەی الحوادس، بەغداد، ١٩٨٣، ل٣٨.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (کوردستان فارس محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٤ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس