کوێخاکانی گوندی بەردەبەل
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
١- شێخ قودبەدین محەممەد: ساڵى ١٩٠٥ لەدایکبووە. لە ساڵى١٩٣٨ەوە تا ١٩٥٠ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ١٩٨٨ کۆچىدوایىکردووە.
٢- حاجی محەممەد ئەحمەد سابیر: ساڵى ١٩٢٨ لە گوندى (بەردەبەل) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٦٠ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ٢٠٠٥ لە گوندى (بەردەبەل) کۆچىدوایىکردووە.
٣- کوێخا حەمە سەعید مەحموود ڕەحمان: ساڵی ١٩٢٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لە ساڵی ١٩٦٠ەوە تا ١٩٦٦ کوێخا و موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٣ کۆچیدواییکردووە.
٤- کوێخا مارف فەرەج ڕۆستەم: ساڵی ١٩٠٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و منداڵی هەبووە. لەساڵی ١٩٦٧ەوە تا ١٩٧٨ و کاتی ڕاگواستنی گوندەکان کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٤ لە گوندى (بەردەبەل) کۆچیدوایکردوە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەفەر ئەحمەد فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە:بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستای ئاینی. لە ١٠ی ٨ی ٢٠٢٣، لە بەردەبەل.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حەمە جەلیل مارف مەحموود)ی ئەنجومەنى گوندەکە، لەدایکبوو: ١٩٤٦، پیشە: کاسب، لە ١٠ی ٨ی ٢٠٢٣، لە بەردەبەل.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی