بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
یەکەم کوێخای گوندەکە کەسێک بووە بە (ناوی خاڵۆ وەلی). پاشان (خاڵۆشەریف) و دواتر (عەبدولڕەحمان مەمەد). دوای ڕاپەڕین ئەنجومەنی گوند هاتەئاراوە. یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەن ساڵی١٩٩٣ ئەنجامدراوەوە. (کەریم محەممەد، سلام قادر عەبدولوەهاب، مەهدی حەسەن یەعقوب) بوونەتە ئەنجومەن. ساڵی ٢٠٠٩ دووبارە هەڵژردنەوەی موختار بەڕێوەچووە و بە ڕاوێژ (سەلام قادر) بووەتە موختار.
دانیار نەجمەدین محەممەد. لە ساڵی ١٩٧٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. لە هەڵەبجە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە. لە ساڵی ( ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٤ ) موختاری گوندی بێلەنگە بووە. خێزاندارەو ئێستا لە سلێمانی نیشتەجێیە.
١- کوێخا مستەفا ئەحمەد پاڵانیایی: ساڵی ١٩٠٠ لە گوندی (پاڵانیا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٧٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- ئەنوەر مستەفا ئەحمەد: ساڵی ١٩٢٥ لە گوندی (پاڵانیا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٩١کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٠ کۆچىدواییکردووە.
١- ئەحمەد محەمەد هۆمەر: لە دایکبوونی نەزانراوە. لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی بیست و سەرەتای سییەکاندا کوێخابووە. ٢- ئەولمحەمەد عەلی وەیس: لە دوای کوێخا ئەحمەد لە ساڵی ١٩٤٠ بووەتە کوێخای پشتە. ٣-کوێخا مستەفا محەمەد: کوێخای گوندەکە بووە، تا ڕاگواستنی گوندەکان لە ساڵی ١٩٨٧. ٤-مستەفا موئمین وەلی: لەساڵی ١٩٠٨ لە گوندی (پشتە) لەدایکبووە و ساڵی ١٩٨٤ لە زەڕایەن کۆچیدواییکردووە. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیست بەدواوە کوێخای گوندی (پشتە) بووە.
١- محەممەد قادر وەیس کەرەم: کوێخای گوندى (پریسى خواروو)وە. ناوی (محەممەد قادر وەیس کەرەم حەسەن)ـە. ساڵى ١٩١٠ لە گوندی (پریسى خواروو)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. تا ساڵى ١٩٧٥، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخاى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە.
١- عارف محەممەد مەحموود هەیاس: ساڵى ١٨٨٣ لە گوندى (پریسی سەروو)ی ناوچەی نەورۆڵى لەدایکبووە. لە ناوەڕاستى چلەکان تاوەکو سەرەتاى شەستەکان کوێخاى گوندى پریسی سەروو بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەن شەش منداڵە. ساڵى ١٩٦٣ لە شاری هەڵەبجە کۆچىدواییکردووه. ٢- محەممەد ئاغا وەیس زۆراب ڕۆستەم: ساڵى ١٩٠٢ لە گوندى (سەرکڕان) لە کوردستانى خۆرهەڵات لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٨ تا ١٩٩٨ کوێخا و موختارى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى ١٠ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.
١- محەممەد عەلی عەبدول قادر: ساڵی ١٩١٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٣٣ گوندەکەی دروستکردووە و بووە، تا ساڵی ١٩٧٨، کە کۆچیدواییکردووە کوێخای گوندەکە بووە. ٢- تۆفیق محەممەد عەلی: ساڵی ١٩٥٣ لە تەپەتۆڵەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناو و خاوەنی یەک منداڵە. لەدوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٧٩ تا ساڵی ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە و دواتریش و تا ئێستا وەک ئەنجومەنی گوندەکە بەردەوامە. - چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (تۆفیق محەممەد عەلی)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، پیشە: کاسب، لە ٣ی ٩ی ٢٠٢٣، لە تەپەتۆڵەکە.
١- ئەحمەد سەلیم بەڕەک: ساڵی ١٩١٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٤٤بووە بە کوێخای گوندەکە تاکو ساڵی ١٩٦٥کوێخا بووە. ساڵی ١٩٧٠ کۆچیدواییکردووە. ٢- عەبدول کەریم سەلیم بەڕەک: ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٦٥ بۆ ١٩٨٥، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.
١- میر ئەحمەد عەبدول محەممەد: ساڵی ١٨٦٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٣٥، کە کۆچیدواییکردووه، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- محەممەد کەریم عەزیز: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٦٣، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٣- محەممەد میرئەحمەد عەبدول محەممەد: ساڵی ١٩٣٠ لە (تەپەکوڕە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٦٣ تا ١٩٨٨ کوێخای گوندەکە بووە.
١- ئیبراهیم بەگی حەسەن بەگی یار ئەحمەد بەگ: ساڵی ١٨٩٥ لەدایکبووه. چوار جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٧٢، کە کۆچىدوایى کردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- فايق ئیبراهیم بەگی حەسەن بەگ: ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. پاش باوکی ساڵی ١٩٧٢ تا ڕاگواستنی گوندەکان ١٩٨٧، کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٥ کۆچیدوایىکردووە.
١- (کوێخا فەتاح): ناوی (فەتاح ئەحمەد فەتاح)ـە. ساڵی ١٩٠٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهیناوە و خاوەنی سێ منداڵ بووە. لە سەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە بووەتە کوێخای گوندی تەپی سەفای خواروو و تا ساڵی ١٩٦٢ بەردەوامبووە. ساڵی ١٩٧١ لە هەمان گوند کۆچیدواییکردووە. ٢- (حاجی عەبدول): ناوی (عەبدول محەممەد عەبدوڵا محەممەد)ە. ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی (تەپی سەفا) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٢ تا ساڵی ١٩٩٢ و گەڕانەوەی خەڵکی بۆ گوندەکان کوێخابووە. ساڵی ٢٠٠٧ لە هەمان گوند کۆچیدواییکردووە.
١- کوێخا حاجی موشیر محەممەد مەحمود: ساڵی ١٩٢١ لەدایکبووە. لە حوجرە خوێندویەتی، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵانی ١٩٤٧ بۆ ١٩٦٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٣ کۆچیدواییکردووە. ٢- سابیر عەلی: ساڵی ١٩٤٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵانی ١٩٦١ بۆ ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٠ لە شارۆچکەی خورماڵ کۆچیدواییکردووە.
١- کوێخا محەممەد موراد شاوەیس: ساڵی ١٩١١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ساڵی ١٩٨٤، کە کۆچیدواییکردووه، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- عەبدول ڕەحیم محەممەد موراد: ساڵی ١٩٤٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵه. دوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٨٤ەوە تا ١٩٨٠ کوێخای گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە ژیاندایه.
١- عەبدولقادر کەریم عەلی: لە ساڵانی ١٩٨٠کاندا کوێخای گوندەکە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە پاش کۆچیدوایی، کوڕەکەی جێیگرتووەتەوە و بووە بە کوێخا. ٢- حاجی ئەبوبەکری کوێخا عەبدولقادر: ساڵی ١٩٣٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. تا ساڵی ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە.
١- محەممەد عەزیز حەسەن: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (تووەوشکێ)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ لەدایکبووە. ساڵی ٢٠١٥ کوێخای گوندی (تووەوشکێ) بووە. ٢- فائق ڕەسول محەمەد. ١٩٦٥ لەدایکبووە. خاوەنی حەوت منداڵە. ٣-کاکە عەلی کاک ئەحمەد. ٤-فەتاح حسێن تەیمەس. ٥- حەسەن حسێن . ساڵی ١٩٨٢ کۆچیدواییکردووە. ٦- فەتاح ڕۆستەم. ٧- ساڵح حسین سلمان.
١- ئەحمەد عەلی وەیس: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٥٠، کە کۆچیدواییکردووه، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- عارف عەبدولکەریم خدر: ساڵی ١٩١٩ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٧٥ کوێخای گوندەکە بووە. ٣- غەریب محەممەد مرادخان: ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٧٥ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٠ کۆچیدواییکردووە.
١- محەممەد قادر نادر بارام: ساڵى ١٨٩٣ لە گوندى (هانەژاڵه) لە لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٣ کە کۆچیدواییکردووە، کوێخاى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوه و خاوەنى دوو منداڵە. ٢- تۆفیق محەممەد نادر: ساڵى ١٩١٧ له گوندى (چرۆستانە) لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٣ تا ١٩٧٦ کوێخاى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە. ساڵى ٢٠٠٦ کۆچیدواییکردووە.
١- حسین پەروێز نەزەر خوڵاوەیس شاوەلید: لە نێوان ١٨٢٠ بۆ ١٨٣٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵانی ١٨٨٩ تا ١٩٦٠ کوێخای گوندەکە بووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٨٩١ کۆچیدواییکردووە و لە گوندی چنار لە گۆڕستانی ئەسحابان بە خاکسپێرراوە. ٢- محەممەد حسین پەروێز نەزەر: لە نێوان ١٨٥٠ بۆ ١٨٦٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٨٩٠ کوێخای گوندەکە بووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٩١٧ لە گوندی چنار کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی ئەسحابان بەخاکسپێرراوە. ٣- ئەحمەد حسین پەروێز نەزەر: لەنێوان ١٨٦٠ بۆ ١٨٧٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩١٧ تا ١٩١٩، کە کۆچیدواییکردووه، کوێخای گوندەکە بووە. لە گۆڕستانی ئەسحابان لە گوندی چنار بەخاکسپێردراوە. ٤- ئەمین محەممەد حسین پەروێز: لە نێوان ١٨٩٠ بۆ ١٩٠٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٢٥ کوێخایی گوندەکە بووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٩٤٥ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی ئەسحابان لە گوندی چنار بەخاکسپێرراوە. ٥- عەلی حسین پەروێز نەزەر: لە نێوان ١٨٨٠ بۆ ١٨٩٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٣٦ تا ١٩٣٧ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٤٩ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی (ملەکەوە) بەخاکسپێرراوە. ٦- کەریم محەممەد حسەین پەروێز: لە دەوروبەری ساڵی ١٩١٤ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. ساڵی ١٩٤٩ تا ١٩٥٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٧ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گۆڵانی سەروو بەخاکسپێرراوە. ٧- ئەحمەد محەممەد نادر سەید محەممەد: ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٨٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٨ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گۆڵانی سەروو بەخاکسپێرراوە.
١- عوسمان حەمە موراد: ساڵی ١٩٢٧ لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٤ کۆچیدواییکردووە. ٢- ئەحمەد مەحموود جەبار: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ لەگەڵ (کوێخا عوسمان) تا ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچیدواییکردووە.
١- عەبدوڵا وەیسی باوا: کوێخای گوندی (چوارداران)ـە. ساڵی ١٩٠١ لە خۆرهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٤ منداڵە. لە چلەکانی سەدەی بیستەوە کوێخای گوندی (چوارداران)بووە ساڵی ١٩٧٦ کۆچیدواییکردووە. ٢--ئەحمەد عەبدوڵا وەیسی باوا: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. لە ساڵی(١٩٧٦)ەوە کویخا بووە. خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە و لە ژیاندایە.