بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
١- عوسمان حەمەعەبدوڵا محەممەد خواکەرەم نەوڕۆڵى: ساڵى ١٩٤٩ لە گوندى (نەوەر)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە نەوەى عەبدوڵا محەمەد خواکەرەم نەوڕۆڵیى سەرۆک عەشیرەتى نەوڕۆڵییە. ساڵى ٢٠١١ تا ٢٠١٩، کە کۆچیدواییکردووه.، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى نۆ منداڵە. ٢- زمکان عوسمان حەمەعەبدوڵا محەممەد خواکەرەم نەوڕۆڵى: ساڵى ١٩٨٩ لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووە، بڕوانامەی ماستەرى بەدەستهێناوە. ساڵى ٢٠١٩ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە.
محەممەد ئەحمەد حەمەئەمین: ساڵی ١٩٨١ لە گوندی (شانەدەری) لەدایکبووە. تاکو پۆلی چواری سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکنەهێناوە. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندی (نەوێ)یە و لەم گوندە نیشتەجێیە.
حەسیب حسەین عیسا: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (نەیجەڵە) لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایى خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠١٧ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
کەریم محەممەد عەبدولقادر: ساڵى ١٩٥٥ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
حەمەنەجم حەمەڕەشید عەلى: ساڵى ١٩٥٥ لە گوندى (هانەژاڵه)ی نەوڕۆڵى لەدایکبووە. تا پۆلى دووەمى ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ساڵى ٢٠١١وە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى ١٠ منداڵە.
محەممەد عەبدولقادر عەبدولڕەحمان کاکە وەیس: ساڵى ١٩٧١ له گوندى (هانەسووره)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵى ٢٠١٥ تا ئێستا ئەنجومەنى گوندەکەیە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە.
١- حەمەئەمین ساڵح محەممەد ئەمین: لە ساڵى ١٩٤٩ لە گوندى (هانەیدن) لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- عەتا نەسروڵڵا بەگ عەزیز: ساڵى ١٩٤٩ لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. بە هاوبەشی لەگەڵ (محەممەد ڕەحیم عەبدوڵا) ساڵى ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- محەممەد ڕەحیم عەبدوڵا: ساڵى ١٩٥٠ لە گوندى (هانەیدن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. بە هاوبەشی لەگەڵ (عەتا نەسروڵڵا بەگ عەزیز) ساڵى ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- یونس ڕەحیم محەممەد: ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی (هانەیدن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە. لە ساڵی ١٩٩٦ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- ئازاد محێدین محەممەد: ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی (هانەی قوڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ئامادەیی پیشەسازی لە سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠٤ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- نەوزاد محێدین محەممەد: ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (هانەی قوڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ئامادەیی پیشەسازی لە سلێمانی تەواوکردووە. چەند مانگێک لە ساڵی ٢٠٠٤دا ئەنجومەنی گوندەکه بووە. ٣- سەلام غەفور هەیاس: ساڵى ١٩٨٦ لەدیکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. بڕوانامەى ماستەری بەدەستهێناوە. خاوەنى کتێبى (لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیایى خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٤ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- عەلوان ڕەحیم: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی چوار مندڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٦ لەگەڵ (غوڵام حەیدەر، نەجمەدین عەلی) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- غوڵام حەیدەر قوربانی: ساڵی ١٩٣٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی هەشت مندڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٦ لەگەڵ (عەلوان ڕەحیم، نەجمەدین عەلی) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- نەجمەدین عەلی: ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی شەش مندڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٦ لەگەڵ (غوڵام حەیدەر، عەلوان ڕەحیم) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٤ کۆچیدواییکردووە. ٤- فریا باوا وەلی: ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی شەش مندڵە. بڕوانامەى دبلۆمى هەیە. لە ئێستادا خانەنشینە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٣ لەگەڵ (جەمیل لەتیف، قودبەدین ئاخەوەیس) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- جەمیل لەتیف: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی سێ مندڵە. تا قۆناغی ئامادەیى خوێندووە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٣ لەگەڵ (فریا باوا وەلی، قودبەدین ئاخەوەیس) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٦- قودبەدین ئاخەوەیس: ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی سێ مندڵە. تا قۆناغی ئامادەیى خوێندووە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٣ لەگەڵ (فریا باوا وەلی، جەمیل لەتیف) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٧ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوندی هاوار بەخاکسپێرراوە. ٧- ئازاد فایق هاواری: ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی سێ مندڵە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ لەگەڵ (هیجران غوڵام حەیدەر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٨- هیجران غوڵام حەیدەر: ساڵی ١٩٨١ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو مندڵە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ لەگەڵ (ئازاد فایق هاواری) ئەنجومەنی گوندەکە بووە و لە ئێستاشدا بەردەوامە.
١- ئاراز محەممەد ڕەحیم: ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەر پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠١٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- موحسین فەتاح لەتفوڵڵا : ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەر پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- ڕێگر ئاراس محەممەد: ساڵی ١٩٨٧ لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە جوگرافیادا هەیە. ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- سالار محەممەد سەعید: ئەنجومەنی گوندی (پاڵانیا)یە. ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی پاڵانیا لە ناوچەی هەورامان لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩٩١ دوای ئاوەدانکردوەی گوندەکان و تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. ٢- ساڵی ٢٠١٩ بە هەڵبژاردن لەلایەن هاوڵاتیانی گوندی (یاڵانپێ)وە بۆ بەڕێوەبەردنی کارەکانی گوندەکە پێکهێنراوە. ژمارەیان چوار کەسە (سەروەت نامیق، سامر عەبدول ڕەحیم، باقی عەبدوڵا، ئەحمەد مەجید). لە ماوەی چوار ساڵی کارکردنیاندا، چەندین کاریان ئەنجامداوە، لە گرنگترینیان (سیاجی قەبرسانی گوندەکە، چەوڕێژکردنی ڕێگای لاوەکی گوندەکە، دابینکرنی حەفارە بۆ گۆڕستانی گوندەکە).
ساڵی ١٩٩١ لەلايەن خەڵکى هەڵەبجەوە هەڵبژێرراون. ئامانج لە دروستکردنى بۆ سەرپەرشتيکردنى پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى شارى هەڵەبجە بووە. لە ١٢ ئەندام و دوو يەدەیەک پێکهاتووە. ڕیزبەندیی ئەندامەکان بەپێی دەنگ: (ئازاد فەرەيدون، عوسمان فەرەج، ڕەفعەت تۆفيق، باقى، حەمەتاهير عەلی، مامۆستا تۆفیق حاجی ڕەشید، ئيسماعيل حاجى ئەحمەد مەلا خوڵامى، عەبدولحەميد سەيد نەجيب، شاهۆ حاجى حەسەن، مستەفا بارام، ناجى شێخ عيزەدين، خەسرەو عەبدوڵا و جاسم حەسەن). لە مانگى شوباتى ١٩٩٢ ئەنجومەنەکە دەستبەکاربووە و بە هەماهەنگى لەگەڵ ستافى بەرەى کوردستانیدا کاریکردووە، هەتا دانانى يەکەمين قايمقامى هەڵەبجە لەلايەن حکومەتى هەرێم بەردەوامبووە. لە گرنگترين ئەو پڕۆژانەى، کە ئەنجومەنەکە کردوونی: (دروستکردنى قوتابخانەى مەرزەبۆتۆ و سانەوى کچان، سەرلەنوێ ڕاکێشانەوەى هێڵى تەلەفۆن لە سلێمانييەوە بۆ هەڵەبجە، ڕاکێشانى هێڵى کارەبا لە دەربەنديخانەوە بۆ هەڵەبجە، دابينکردنى چيمەنتۆ بۆ هاوڵاتيانى شارى هەڵەبجە بەمەبەستى بونیادنانەوە ياخود نۆژەننکردنەوەى خانووەکانیان، بانگهێشتکردنى ڕێکخراوە بيانى و ناوخۆيى و خێرخوازان بە مەبەستى بەشداريکردن لە پڕۆسەى سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەى ژێرخانى شارى هەڵەبجە).
لیژنەیەکە تایبەت بە کاروباری تەوێڵەییەکانە. سەرپەرشتی سندوقی دارایی و یارمەتى قوتابیانی هەژار و نەخۆش و تێچووی پرسەکان و... هتديان داوە. لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجەی شەهید، قەزای شارەزوور. ١- لیژنەی سلێمانی: لە هەریەکە لە (سەید عەبدولڕەحمانی سەید تەها، سەید ڕەشادی حاجی سەید محەممەد، مامۆستا محێدینی حاجی سەلیم، مامۆستا نەزیف باباحاجی، مامۆستا عەبدولواحید وەستا محەممەد، باقی حاجی حەسەن، حاجی ئەڵڵاکەرەم حاجی تۆفیق، مامۆستا محەممەد حاجی نادر، مامۆستا فەرید ئەحمەد موعین، عوسمان سۆفی حەمەکەریم) پێکهاتووە. هەریەک لە (جەمال محەممەد حاجی سەلیم، تۆفیق سەید شەریف) هاوکار و (د. تاهير هەورامی)یش وەک ئەندامی فەخری ئەنجومەن کاریانکردووە. ٢- لیژنەی قەزای شارەزوور. لە هەریەکە لە (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم کەریم، ئەحمەد حاجی محەممەد، ئیدریس حاجی عەبدوڵا، جەعفەر عەلی، عەلی حەمەعەزیز حەسەن)پێکهاتووە، دواتريش ئەم کەسانە بوونەتە ئەندام (مامۆستا فیروز بابا، زوهێر ئەحمەد شەمسەدین، ئازاد مەلا عەبدولڕەحمان، حەمەشەریف حەمەحسێن، سابیر وەهاب) کاریان بۆ کردووە و بەردەوامبوون و لە ئێستادا (ماجد محەممەد حەمەساڵح) سەرپەرشتیدەکات. ٣- لیژنەی هەڵەبجەی شەهید: لە هەریەکە لە (فەخرەدین حاجی سەلیم، جەمال ئەبوبکر عوسمان، فەریح ئیسماعیل حسێن، موحسن مەلا عەبدولباقی، فاروق محەممەد حاجی حەماییز، تۆفیق حاجی خواکەرەم، جەزا عەلی باقی) پێکهاتووە و (حەمەساڵح مەلا ئەحمەد، فازل حاجی عابد)يش هاوکاریانبوون.
ئەنجومەنی شارەدێی تەوێڵەیە. لە جەنگی جیهانیی یەکەمەوە، تا کۆتایی دەسەڵاتی پاشایەتی لە عێراق بۆ کاروبارەکانی پەیوەند بە تەوێڵە هەبووە و بە ناڕاستەوخۆ ڕۆڵیان لە بڕیاراندا بینیوە و ڕاوێژیان پێکراوە. هەندێک لە ئەندامانی: (سان ئەحمەد، میرزا ئەولقادر، ئەحمەدی ئیسحاق، حاجی نادر حەمەعەزیز، حاجی حەسەن ئەڵاکەرەم، ئەوڕەحیم مەحموود، وەستا عەبدوڵای عەبدولڕەحیم دارتاش، عەلی عەبدولڕەحیم، حاجی فەرەج حەمەحسێن، حاجی ئۆلوەهاب غەفور، مارف قادر، حاجی محەممەد ئۆلمەجید، وەستا حەمەڕەحیم حەمەعەزیز، غەفور خەسرەو، خواجە ئەحمەدی هۆمەری مەولود، وەستا جافری دەلاک، حامد خەسرەو، سادق مستەفا، حەمەئەمین قادر، وەستا قادری ئەحمەد، حەسەن حەمەحسێن، حاجی ئاییزەی حەبیب، عەبدوڵای ئەحمەد، حەمەسەعید قادر، حاجی ئیسماعیلی بەکرە، حاجی عەبولەی هۆمەر، حەمەباقی غەفور، حەمەدە غەفور، محەممەد ڕۆستەم، حاجی تۆفیق نادر، حاجی ئەوڕەحمانی موڵکی...).
یەکەمین ئەنەجومەنی هەڵبژێردراوە، لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە هەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠٠٠ دا، لە شارەوانیی شارەدێی تەوێڵەدا، هەریەک له: (دڵسۆز محەممەد سان ئەحمەد "سەرۆک"، بورهان عەلی عەبدوڵا، کەریم محەممەد کەریم، ڕۆستەم مستەفا فەرەج، نیهاد عوسمان حەمەکەریم) هەڵبژێرراون.
ساڵی ٢٠٠٠ پێکهێنراوە و وەک خولی یەکەمی ئەنجومەنەکە تا ساڵی ٢٠٢٢ لە کاردا بوون، پاشان لە ژێر ڕۆشنایی پەیڕەوی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٩ ی تایبەت بە پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان و نوسراوى ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە ١٦٤٢٨ لە ڕێکەوتی ٢٢ى ١٢ى ٢٠٢١ فەرمانی کارگێڕیی پارێزگای هەڵەبجە ژمارە ١٠ى ٢٥١ لە ڕێکەوتی ٢٧ى ١ى ٢٠٢٢، فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ خولی دووەمی ئەنجومەنی شارەوانیی هەڵەبجە دەرکردووە. ئەم ئەنجومەنە لە ١٣ ئەندام پێکدێت، (کۆێستان ئەکرەم فەرەج) سەرۆکی ئەنجومەنەکەیە و هەموو ڕۆژانی چوارشەممەیەک کۆبوونەوەى خۆیان لە بەشی ئامێرەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی ئەنجامدەدەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گشتییەکان. ئەنجومەنەکە لە ١٣ى ٢ى ٢٠٢٢ دەستبەکاربووە، لە ١٦ى ٢ى ٢٠٢٢ یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجامداوە، لە کاتی دەست بەکاربوونی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢، (چل) دانیشتنی ئەنجامداوە.
لە دوای ڕاپەرین و گەڕانەوەی هاوڵاتیانی بیارە لە ساڵی ١٩٩١دا، وەک ئەنجومەنێک بە مەبەستی خزمەتگوزاری و دەستپیکردنەوەی ئاوەدانی دامەزراوە. ئەندامەکانی بریتیبوون لە: حەمەعەلی فەتاح، محەممەد ئەمین حەمەوەیس، بورهان مەحموود مستەفا، عەبدوڵا ڕەحیم عەبدوڵا، تاهر حەمەعەزیز، تاهر محێدین سادق. ساڵی ٢٠٢٣ بە فەرمی ناوەکەیان لە ئەنجومەنی بیارەوە بووە بە دەستەی داکۆکیی بیارە. ئەندامەکانی: عەبدوڵا ڕەحیم عەبدوڵا، محەممەد ئەمین حەمەوەیس، تەحسین مەجید عیزەت، ستار محەممەد، تۆفیق قادر.
ئەنجومەنێکی کۆمەڵایەتیی تایبەتە بە عەشیرەتی ئیمامی. پێشتر کاروباری عەشیرەتەکە لەلایەن (حاجی عەبدولکەریمی لاورانی)یەوە سەرپەرشتیکراوە، لەپاش کۆچیدوایی لە ساڵی ١٩٩١دا، کاروباری عەشیرەتی ئیمامی کەوتووەتە دەست چەند ڕیشسپی و پیاوماقوڵێکەوە. تا ساڵی ٢٠٢١ ئەنجومەنێک دامەزراوه، کە ئەندامەکانی بریتیبوون لە: (مامۆستا مەلا حەمەئەمین حەمەعەلی، سەیفور ڕەئوف، موحسینی حاجی ڕەزا و حاجی ئیقباڵ، مامۆستا عەلی سەعید، یەحیا عیزەت).
ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی و ڕاوێژکاریی عەشیرەتی ئێناخییە. ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەنە بنەماڵەکانی عەشیرەتی ئێناخی لە شاری هەڵەبجەوە، بە ئامانجی بەڕێوبردنی کاروباری خزمان و سەرپەرشتی سندوقی عەشرەت و ئاشتەوایی ناو بنەماڵەکانی عەشیرەت و پاراستی مێژووی عەشیرەتی ئێناخی دامەزراوە. بەپێی بارودۆخ و کات و شوێن ئەندامەکانیان زیاد و کەم دەکات، کە هەرئەندامێکیان نوێنەری بنەماڵەیەکه. ئەندامانی دەستەی دامەرزینەر پێکدێن له: (ڕۆستەم فەرەج کاکەخان، ئەسکەندەر محەممەد هەواس، نەجیم نامدار بارام، حاجی غەفور مەحموود ئاغا، سەید کەیهان جەعفەر محەممەد، مامۆستا مەلا فاتیح مەلا ساڵح، سەید ڕەحیم بارام سۆفی، مامۆستا ئەمیر عەبدولعەزیز، مەنوچەر عێلبەگی، ئەمین عەبدلڕەحمان قادر).
ئەنجومەنێکی کۆمەڵایەتیی تایبەتە بە عەشیرەتی کۆکۆی. ساڵی ١٩٩٤ له شاری هەڵەبجە لەلایەن چەند ڕیشسپی و پیاوماقوڵێکەوە، بە ئامانجی ئاشتەوای دامەزراوە. ئەندامانی دامەرزێنەر: (ئەحمەد محەممەد نادر، مستەفا عەبدولکەریم عارف، ڕەئوف حاجی فەرەج، فایەق ئەحمەد حەمەئەمین، حامید محەممەد خەسرەو، عەبدولڕەحمان ئەمین، عەلی عەبدولقادر، جەمیل مستەفا نادر، مەنوچەر محەممەد فەقێ، تاهیر ڕەشید عەبدلڕەحیم) بوون. بۆ جاری دووەم لە ساڵی ٢٠٠٢، ئەنجومەنێکی تر دامەرزاوە و تا ئێستا بەردەوامە. ئەندامانی ئەنجومەن: (مامۆستا تۆفیق مستەفا حەمەڕەحیم، ئەبوبەکر فەرەج نادر، مامۆستا جوتیار مستەفا عەبدولکەریم، حەسەن محەممەد عینایەت، مامۆستا بەرزان عەبدوڵا حەمەمیرزا، خالید حەمەشەریف، عومەر شەریف عەلی وەیس، مامۆستا فاروق غەفور حسێن. مامۆستا موختار ئەحمەد ڕەشید، مامۆستا فارس جەمیل ئەحمەد، جەبار عەلی محەممەد، مامۆستا بەشیر عەبدولکەریم وەلید نادر، ڕزگار ڕەسوڵ عەبدوڵا، سەلاح ڕەشید عیسا)ن.