کوێخاکانى گوندى باوەکۆچەک
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- هەریەک لە (وەسمانى هەسەن: محەممەدى وەسمان: هۆمەرى وەسمانى هەسەن: هەیەرى وەسمانى هەسەن. ڕەسوڵ محەممەد وەسمان) لەسەردەمی خۆیاندا بۆ ماوەیەک کوێخای گوندەکەبوون.
٢- محەممەد ڕەسول محەممەد: ساڵى ١٩٠٠ لەدایکبووە و ساڵى ١٩٤٨ کۆچیدواییکردووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵ بووە. بۆ ماوەیەک کوێخای گوندەکەبووە.
٣- مەلا ڕەشید محەممەد ساڵى ١٩٤٨ لەدایکبووه. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بۆ ماوەیەک کوێخای گوندەکەبووە.
٤- محەممەد عەلى ئەحمەد: ساڵى ١٩٥٦ لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. بۆ ماوەیەک کوێخای گوندەکەبووە.
٥- کەریم محەممەد ڕەسول: ساڵى ١٩٥٨ لەدایکبووە و ساڵى ١٩٨٨ کۆچیدواییکردووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. بۆ ماوەیەک کوێخای گوندەکەبووە.
سەرچاوەکان:
- نامەی هەریەک لە (حەمەسەعید محەممەد ڕەسول، سەروەت حەمەسەعید محەممەد، عیزەت شەفیق محەممەد، محەممەد کەریم مەحموود، محەممەد ئەحمەد ڕۆستەم، ئەکرەم کەریم محەممەد، محەممەد ئەوڕەحمان مستەفا)ی دانیشتوانی گوندەکە بۆ ئامادەکار، لە ٤ى ٩ى ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی