کوێخاکانی گوندی بانیشار
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- فەتاح نەسروڵڵا فەرەجوڵڵا: لە ساڵی ١٨٢٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٨٥٠ تا ١٨٩٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٠٥ کۆچیدواییکردووە.
٢- حەمەکەریم فەتاح نەسروڵڵا: ساڵى ١٨٥٤ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵى ١٨٩٠ تا ١٩٣٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٣٩ کۆچیدواییکردووە.
٣- حاجی ڕەشید حەمەکەریم فەتاح: ساڵی ١٨٩١ لەدایکبووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٨ منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٦٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٦ کۆچیدواییکردوە.
٤- حەمەغەریب مستەفا عەزیز: ساڵی ١٩٢٦ لە (بانیشار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٦٧ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩١ کۆچیدواییکردووە.
٥- محەممەد حاجی ڕەشید حەمەکەریم: ساڵى ١٩٣٣ لە (بانیشار) لەدایکبووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٦ تا ١٩٩١ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٦ کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی ئەکرەم محەممەد حەمە ڕەشید)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، پیشە: کاسب، لە ٢١ى ٩ى ٢٠٢٣، لە بانیشار.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکارلەگەڵ (مستەفا حەمەغەریب مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٥١، نەخوێندەوار، پیشە: خانەنشین، لە ٢١ى ٩ى ٢٠٢٣، لە بانیشار.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی