بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
ئاشی ئاوە. کەوتووەتە ناو گوندی (بەردەبەل). مێژوویەکی دێرینی هەیە. لە ئێستادا تەنها شوێنەواری ماوەتەوە. خاوەنەکەی (فەتاح موستەفا مەحموود) بووە و(ئەحەی ئامان) ناوێک سەرپەرشتیاریبووە. هەتا ساڵی ١٩٣٠ کاریکردووە. سەرچاوەی ئاوەکەی لە یەکگرتنی ئاوی ناوتووان و چەمی چەقەڵەڕێ و بەردەگەورەوە بۆ هاتووە.
ئەم ئاشە لە خوار کانیی پەریزادی کێلەسپی سیروان لەسەردەمی پاشایەتیدا دروستکراوە. هەتا شەستەکانی سەدەی ڕابردوو بەشێک لە ئامێرەکان و بەردی ئاشەکە مابوو. خاوەنی ئاشەکە ناوی (حەمەخان) بووە.
ئاشێکی بەردینە. بە دووریی (١٠٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بەلەسۆ). ئاشەکە بە هێزی ئاو کاریکردووە و هەر بەناوی خاوەنەکەیەوە (عەبدول محەممەد) ناسراوە. لە ئێستادا نەماوە.
ئاشی ئاوە. کەوتووەتە گوندی (بەردەبەل). بە بەراورد بە ئاشی ئاوایی تازەترە. خاوەنەکەی (موستەفا مەحموود) بووە. لە بەرد دروستکراوە. لە ئێستادا تەنها شوێنەوارەکەی ماوەتەوە و بەرداشەکەشی پارێزراوە. بە ئاوی کانیی قامیشەڵە ئیشیکردووە.
ئاشی ئاوە. کەوتووەتە بەشی خوارەوەی گوندی (بەردەبەل)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٢١ دروستکراوە و هەتا ساڵی ١٩٣٠ کاریکردووە. (فەتاح مستەفا مەحموود) خاوەنی بووە. ئێستاش شوێنەواری ماوە.
ئاشی ئاوە. کەوتووەتە خۆرئاوای گوندى (پشتە). بەناوی خاوەنەکەیەوە ناونراوە. ساڵی ١٩٥٣ دروستکراوە و هەتا ١٩٧٠ ئیشیکردووە. بە ئاوی چەمی قەڵا ئیشیپێکراوە. ئەحمەد ڕەزا و کوڕەکانی کاریان لەسەر کردووە.
کەوتووەتە چەمى حەسەنئاوا لە خۆرئاوای گوندى (حەسەنئاوا). لە ڕابردوودا ئاشى گوندەکە بووە و خاوەنەکەى ناوى (ئەحمەوى حاجى) بووە و هەتا کۆتاييى سييەکانى سەدەى ڕابردوو کاریکردووە.
ئاشی ئاوە. کەوتووەتە گوندی (ئەحمەدئاوا). لە خوارووی شێوێنەواری پیرە غەریبەیە. بە ئاوی سەرچاوەی زەڵم کاریکردووە. لە نزیک ئەم ئاشە شوێنەواری خانووبەرە و کەلوپەلی کۆنی زۆری تێدا دۆزراوەتەوە، کە پێدەچێت پاشماوەی گوندێکی کۆن بووبێت.
ئاشێکی بەردینی کۆنە. کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (چوارداران). لەنزیک چەمێکی پڕ ئاو هەڵکەوتووە، کە بەهۆیەوە لەکاتی خۆیدا زۆربەی کاتەکانی ساڵ بەکارهاتووە.
کەوتووەتە گوندی بەشارەت. لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن (حاجی حەمەسەعید) ناوێکەوە دروستکراوە. بە ئاوی زەلەکان ئیشیکردووە. تاکە ئاشی گوندەکە بووە و لەگوندەکانی دەوروبەرەوە خەڵکی بارئاشی بۆ هێناوە. هەتا ساڵی ١٩٧٠کان کاریکردووە. هەتا ساڵی ١٩٩١ شوێنەواری مابووە. لە ئێستادا وەک ناونیشانێکی دیاری ناوی دەبرێت.
ئاشی گازە. بەناوی گوندەکەوە ناونراوە. دووەم ئاشە، کە براوەتە بناری بەمۆ و بە گازوایل کاربکات. لە لایەن (حاجی تۆفیق مەلا فەتاح گڵێجاڵی)یەوە لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی بیستدا براوەتە سنورەکە و لە گوندی (بەلەسۆ) دانراوە.
کەوتووەتە سەر جۆگەی قاسم بەگ لە خۆرئاوای گوندی (گێڵەک)ی سەر بەناحیەی (خورماڵ). بە مەکینەیەکی گاز ئیشیکردووە، ساڵی ١٩٦٠ (حاجی ساڵحی گێڵەک) کەسایەتیی بەناوبانگی ناوچەکە دایناوە. ساڵی١٩٨١ حکومەتی عێراقی ئەوکات ئاشەکەی تەقاندووەتەوە، لەبەرئەوەی ئەو ناوچەیە شوێنی چالاکییەکانی پێشمەرگە بووە.
کەوتووەتە خوارووی گوندی (تەکیە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). بە (ئاشەکەی تەکیە)ش ناوبراوە. ساڵی ١٩٤١ دروستکراوە. هەتا ١٩٦٠ کاریکردووە. لە خورماڵەوە ئاویان بۆ هێناوە. لە ئێستادا شوێنەواری ماوە. بنەماڵەی شێخانی نەقشبەندی خاوەنی بوون و (محەممەد موراد شاوەیس) سەرپەرشتیکردووە.
ئاشی ئاو بووە و کەوتووەتە گوندی (پریسی سەروو)، نزیکەی کیلۆمەترێک لە سەنتەری گوندەکەوە و بە ئاڕاستەی باکور، دوورە. پشتی بە ئاوی کانییەکانی (کانی جانە و کانی دەراش) بەستووە. سەد مەتر لە کانی دەراشەوە دووربووە، ئاشی ماڵی (مامۆستا مەلا عەزیزی پریس) بوو، لە دەیەی چوارەمی سەدەی بیست کاریکردووە و دواتر لەکارکەوتووە، گەنمی گوندی پریسی سەروو و گوندەکانی ناوچەی نەورۆڵی کردووە بە ئارد.
ئاشی ئاوە. کەوتووەتە گوندی چاوگی ناوچەی کۆکۆیی و بە ئاوی سەرچاوگ ئیشیکردووە. ئەم ئاشە زۆر کۆن بووە و مێژووی دروستبوونی دیارنییە. هەتا ساڵی ١٩٧٧ کاریکردووە. لە گوندەکانی بامۆک و تریفەوە بار ئاشی بۆ هاتووە.
ناوى تەواوى (حەمەساڵح مەحموود ڕۆبیتەن)ـە و بە (حاجى حەمەساڵحى ئاشەوان) ناسراوە. ساڵی ١٩٢٧ لە گوندى (تریفە)ى ناوچەى نەورۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ١٩٧٦ لە کەرکوکەوە ئەم ئاشەی هێناوەتە گەڕەکى گوڵان لە تەنیشت قوتابخانەى حەمدوون دایناوە. له سەرەتاى دانانى ئاشەکەیەوە هەتا چەند ساڵێک پێش کۆچیدوایى، به بەردەوامى لەگەڵ دوو کوڕەکەى (حەمەکەریم و کامیل) کاریانپێکردووە. هەتا ساڵی ٢٠١٨ ئیشیکردووە.
ئاشی ئاوە. کەوتووەتە بەشى باشورى خۆرهەڵاتى گوندی (بەشارەتی سەروو)ی سەر به شارۆچکەی (خورماڵ). مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٣٥ دەگەڕێتەوە. هەتا ساڵی ١٩٦٧ و بەئاوی جۆگەى (زەلەکان) کاریکردووە. دوو ئاشگێڕی هەبووە. به ناوی خاوەنەکەیەوە (حەمەسەعید فەقێ حەسەن) ناسراوه. لە ئێستادا تەنها شوێنەواری ماوەتەوە.
ئاشى گازە. ساڵی ١٩٦١ لەلایەن حاجی (ساڵح)ی گێڵەک بە هاوبەشی حاجی مەحموودی بارامی گردی قازی و و حاجی حەمەئەمینی قاجر دامەرزاوە. هەتا ساڵی ١٩٨٦ کاریکردووە. گوندەکانی دەشتی شارەزوور و بناری سورێن سودیانلێبینیوە. ساڵی ١٩٦١ بەبڕی سێ هەزار دینار ئاشەکەیان له بەغدادەوە کڕیوه.
کەوتووەتە سنوری گوندی (پاڵانیا)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). خاوەندارێتی بۆ کەسێک گەڕاوەتەوە بەناوی حاجی عەلی، هەربۆیە بەوناوەشەوە ناویان ناوە. ئەم ئاشە لەساڵی ١٩٤٦ دروستکراوە. دەکەوێتە بەردەم گوندی پاڵانیا و لە لێواری چەمی تەوێڵە، کە بە بەردەم گوندەکەدا تێدەپەڕێت، ئاشەکە بە ئاوى چەمى تەوێڵە ئیشیکردووە و جۆگەی تایبەتی بۆ جیاکراوەتەوە. هەتا ساڵی ١٩٦٤ کاریکردووە.
کەوتووەتە سنوری شارۆچکەی (بیارە). بەناوی خاوەنەکەیەوە (حاجی عینایەت ئەحمەد) ناونراوە، کە ئەویش لە باوکییەوە بۆی بەجێماوە. لە ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوو دروستکراوە و لە جۆگەی خواجایی ئاوی بۆ هێنراوە. هەتا ساڵی ١٩٧٣ کاریکردووە. شوێنەواری دەستهاڕ و بەرد و چەقچەقە و کەرەستەکانی هەتا ڕاپەڕینی ١٩٩١ دیاربووە.