بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (بانیبنۆک) لە سنوری شارۆچکەی (خورماڵ). بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە سەر ڕێگەی قایلەخان، ئەو ناوەی لێنراوە. مێژوویەکی دێرینی هەیە. ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک دۆنم دەبێت و ساڵی ١٩٧٨ گۆڕی تێدا بەخاکسپێرراوە.
بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (بێلەنگه) لەسەر جادەى گوندى بێلەنگە و گوندى گوندە. لەگەڵ دروستبوونى گوندەکەدایە، که نزيکەى ٢٢٠ ساڵ دەبێت دروستکراوە. ڕووبەرەکەى يەک دۆنم دەبێت. گۆڕەکانى هەريەکە سنورێکى تايبەت بەخۆى هەيە و بەهۆى ئەوەى شێخانى گوندەکە لەوێ بەخاکسپێرراون، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە قەدپاڵی زنجیرە کێوەکانی (چاڵان). گۆڕستانی گوندی شوێنەواری (کەلاران)ی (گریانە) بووە. لەسەر دەستوری ئیسلام و ڕووبە قیبلە نێژراون. بەهۆی کاریگەریی سروشتەوە، کێلەکان و گۆڕیچەکانی بە قوڕ و لیتە پڕبونەتەوە. هەر لە نزیکییەوە شوێنەواری میحرابێک هەیە، کە دەریدەخات پەیڕەوی ئاینی ئیسلام بوون.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی بانیبنۆک لە بناری چیای سورێن. یەکەم کەس بەناوی میرە لەوێ نێژراوە. دواتر بوەتە گۆڕستانی منداڵانی گوندەکە و خەڵکی گەورە لە قایلەخان بەخاکسپێرراوە.
بە دووریی (٢٠٠م) لە باشورى گوندى (نێرگسەجاڕ)ەوە دوورە. لەسەر بەرزاييەکانى ياڵى کەچەڵەکە هەڵکەوتووه. لەبەر قەدەغەکردنى لەوەڕاندنى مەڕوماڵات تێيدا ناونراوە گۆڕستانى قەدەغە.
کەوتووەتە گوندی (سەرگەت)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). مێژووەکەی بۆ ساڵانی ١٧٠٠ دەگەڕێتەوە. گۆڕەکانی لەسەر شێوازی ئاینی ئیسلامن. ڕووبەرەکەى نیو دۆنم دەبێت.
گۆڕستانێکى نوێیە. کەوتووەتە سەرشاخی قەڵاتک لە خۆرئاوای گوندی (بانیشار)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، مێژووی گۆڕستانەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٧. تەنها دانیشتوانی گوندی بانیشار بۆ ناشتنى مردووەکانيان سوودیلێدەبینن، ڕووبەرى گۆڕستانەکە زیاتر لە یەک دۆنم دەبێت، هەتا ئێستاش بە بەردەوامى خەڵکى گوندەکە مردووى تێدا دەنێژن.
بە دووریی (٢٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (قەڵبەزە) لە بناری سورێن. مێژوویەکی ٢٠٠ ساڵەی هەیە. ڕووبەرەکەی یەک دۆنم دەبێت. هەتا ساڵی١٩٧٠ مردووی لێ بەخاکسپێرراوە و لەوەوبەدوا مردوویان بردووە بۆ گۆڕستانی (داروسحابان).
کەوتووەتە سنوری گوندی (تەکیە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). بەپێی قسەی دانیشتوانی گوندەکە، گۆڕی دوو پیاوچاکی لێیە و بەچاوی ڕێزەوە سەیریدەکەن. مێژووی گۆڕەکان بۆ کۆتاییەکانی سەدەی هەژدە و سەرەتایی سەدەی نۆزدە دەگەڕێتەوه. گۆڕستانەکە کەوتووەتە سەر بەرزاییەکی کەم، کە لە شێوەی تەپۆڵکەدایە.
کەوتووەتە نێوان سنوری کۆکۆیی و ناوچەی نەورۆڵییەوە. سەر بە شاخی باڵامبۆیە و نزیک بە کانی مسەلێیە. گۆڕەکان کۆنن و نازانرێت بۆ چ سەردەمێک دەگەڕێنەوە. بە گشتی ناوچەکە دارستانە. تولەڕێگەیەکی لێ دەبێتەوە و دەڕواتەوە بۆ گوندەکانی باوەکۆچەک و چاوگ.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (هانەسوورە) و بەشێکە لە (ملەی مزیار). لەبەرئەوەی گۆڕی (عەبدوڵا محەممەد خواکەرەم نەوڕۆڵی)ی سەرۆک عەشرەتی نەوڕۆڵی لێیە، بەو ناوەوە ناو نراوە. ڕووبەری یەک دۆنم دەبێت و گۆڕەکان سیاج و ڕاگر یان حەساری بە کەڵەکە بەرد بۆ دروستکراوە و کێلی گۆڕەکان بە بەرد بووە.
کەوتووەتە باشورى گوندى (کانی توو)، لەنێوان بەرزاييەکانى خوڵامى و گوندەکە هەڵکەوتووە، منداڵى بچووکى تێدا نێژراوە، بەهۆى ئەوەى منداڵى خوار تەمەن دە ساڵانى تێدا نێژراوە، بەو شێوەيە ناوهێنراوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندى (قوڵخورد)ی سەر به شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دوو دۆنمە. مێژووەکەی بۆ ساڵانی سییەکان سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە و هەتا ڕاگواستنى گوندەکە ساڵی ١٩٧٨ مردوویان لێ بەخاکسپاردووە. دواتر و لە ئێستادا مردوو دەبەن بۆ گۆڕستانى سەیدسادق.
بە دووریی سێ کیلۆمەتر کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (میریسوور)ی سەر به شارۆچکەی (خورماڵ). مێژووەکەی بۆ سەردەمی هاتنی ئاینی ئیسلام دەگەڕێتەوە و گۆڕەکانی ڕووە و قیبلەن. لەسەر بەرزایییەکه، کە زیاتر لە (٦٠٠م) بەرزە و دەڕوانێت بەسەرگوندەکەدا. وەک خەڵکی ناوچەکە دەڵێن: (کاتی خۆی فەرمانڕەوایەک لەو بەرزاییە ژیاوە و وەک قەڵایەک بەکارهاتووە.) لەگۆڕە دێرینەکانی گۆڕستانەکە تەنها شوێنەواری دوو گۆڕ ماوە.
کەوتووەتە گوندی (دەرەشیش) لە نزیک (کانی یاسەمەن). مێژوویەکی دێرینی هەیە. لە بیرەوەریی باوباپیرانی گوندەکەدا مردووی تێدا نەنێژراوە. بەو پێیەی لای (یارسانەکان) پیرۆزە؛ پێدەچێت گۆڕی (کاکەییەکان)ی تێدابێت.
دەکەوێتە سنوری گوندی بەشی پیرک لەناحیەی سیروان. لەسەر ڕێگەی تولەبی بۆ بەشی پیرکە بووە، بەهۆی بەنداوی دەربەندیخان و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکەی، پێدەچێت بەشێکی ئەم گۆڕستانە ژێرئاو کەوتبێت، لە تۆمارە فەرمیەکاندا سنورەکەی جیاکراوەتەوە و ناوی لە پارچە زەویی ژمارە ١٤ دا هاتووە.
کەوتووەتە گوندی (ڕێشاو). مێژوویەکی دێرینی هەیه و نازانرێت بەدیاریکراوی مێژوەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە، دەکەوێتە بەشی خۆرئاوای گوندەکەوە، زیاتر لە ٧٠ ساڵە مردووی لێ بەخاکدەسپێررێت. ڕووبەرەکەی نزیکەی دۆنمێک دەبێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (خارگێڵان). مێژوویەکی دێرینی هەیە و ٤٠٠ ساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی زیاتر لە دوو دۆنم بووە. لە ئێستادا شوێنەواری ماوە.
شوێنەواری گوڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە گوندی (گریانە)ی هەورامان، نزیکەی ١٥٠ گۆڕی کۆنی لێدەرکەوتوە، کە ڕوو بە قیبلەن. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن: هی سەردەمی دوای موسڵمانبوونی ناوچەکەیە، چونکە بێجگە لە مەزاری پیرکامڵ و حەوت سوارن لە نزیکیان، لە قەد پاڵی کێوەکەدا کۆمەڵێکک گۆڕی تری کۆن هەن، کە پێیدەڵین ئەسحابان. شوێنەواری بناغەی ٢٠ هەتا ٣٠ خانوی لێ دەرکەوتوووە، کە بە بەردی گەورە دروستکراون و کێشی سێ بۆ چوار بەردیان، یەک تەن دەبێت. محرابی کۆنی مزگەوتێکیشی لێیە، کە شوێنەوارەکەی ماوە. خەڵکی گوندەکە دەڵێن دەستپێکردنی ژیانی جێگیر لە گوندەکە، کەلارانە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (سۆسەکان)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). لەلاپاڵی شاخێکدایە، ڕووبەرەکەی دوو دۆنم دەبێت. مێژوویەکی دێرینی هەیە و بە بیرەوەریى کەسانى گوندەکە، ١٥٠ ساڵە.