قەورى دەتک

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 292

گۆڕستان

کەوتووەتە‌ باشورى گوندى (کانی توو)، لەنێوان بەرزاييەکانى خوڵامى و گوندەکە هەڵکەوتووە، منداڵى بچووکى تێدا نێژراوە، بەهۆى ئەوەى منداڵى خوار تەمەن دە ساڵانى تێدا نێژراوە، بەو شێوەيە ناوهێنرا‌وە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (ئیبراهیم عەبدولقادر ئەحمەد)، لەدايکبوو: ١٩٦٠، پیشە: جوتیار، لە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (جەمال سەيد ئەحمەد سەید عەبدولڕەحمان)ی ئەنجومەنی گوندی (کانی توو)، لەدايکبوو: ١٩٧٥، ئاستی خوێندن: ناوەنديى، ئەنجومەنى گوند، لە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی کانی توو

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

سیانيی سەروو

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ‌باکوری خۆرئاوای گوندی (عامووره)‌ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، ڕووبەرەکەى نزیکەى یەک دۆنم دەبێت و سیاجى بۆ نەکراوە، مێژووى گۆڕستانەکەش بەتەواوى دیار نیە، بەڵام بە نزیکەیی بۆ ١٥٠ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و گۆڕەکانیش لەسەر شێوازى ئیسلام نێژراون. ناسراوە بە سیانیی سەروو.

شاقەدەم

بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (خارگێڵان)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). لە نێوان خارگێڵان و خەرپانیدایە. مێژووەکەی بۆ ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی سێ دۆنمە. لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە سیاجکراوە. هەتا ئێستاش خەڵکی گوندەکە مردوەکانیان لەو گۆڕستانە بەخاکدەسپێرن.

شاوەیس و باوەیس

کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرئاوای گوندی (گردیگۆ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). مێژوویەکی دێرینی هەیە. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لێ بەخاکسپاردووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک دۆنم دەبێت.

شەخسە بچووک

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ناوەندی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دۆنمێک دەبێت، مێژووەکەی لەگەڵ مێژووی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەدایە. بە زۆرى منداڵان لەم گۆڕستانەدا بەحاکسپێرراون‌. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردووش مردوو لەم گۆڕستانەدا بەخاکسپێرراوە. وەک خەڵکی گوندەکە دەڵێن لە کۆندا کەسێکى پیاوچاکی باڵاکورت هەبووە، کە کۆچیدواییکردووە، لە‌و شوێنە بەخاکسپێرراوە و دواتر بووە گۆڕستان، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە.

شەخسەکە ١

کەوتووەتە باشوری گوندی (ئاوایی حاجی حەمەئەمین). مێژووەکەی بۆ ساڵى ١٩٦٠ دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی نیودۆنم دەبێت. هەتا ساڵى ١٩٧٨ و ڕاگواستنى گوندەکان، خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لەوێ بەخاکسپاردووە.

شەخسەکە ٢

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (چواردارانی سەروو). بەهۆی ئەوەی گۆڕی پیاوچاکێکی لێیە، ئەو ناوەی لێنراوە. هەتا چەند ساڵێک پێش ئێستا خەڵکی گوندەکە مردوویان لێ بەخاکسپاردووه.