کەلاران
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
شوێنەواری گوڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە گوندی (گریانە)ی هەورامان، نزیکەی ١٥٠ گۆڕی کۆنی لێدەرکەوتوە، کە ڕوو بە قیبلەن. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن: هی سەردەمی دوای موسڵمانبوونی ناوچەکەیە، چونکە بێجگە لە مەزاری پیرکامڵ و حەوت سوارن لە نزیکیان، لە قەد پاڵی کێوەکەدا کۆمەڵێکک گۆڕی تری کۆن هەن، کە پێیدەڵین ئەسحابان. شوێنەواری بناغەی ٢٠ هەتا ٣٠ خانوی لێ دەرکەوتوووە، کە بە بەردی گەورە دروستکراون و کێشی سێ بۆ چوار بەردیان، یەک تەن دەبێت. محرابی کۆنی مزگەوتێکیشی لێیە، کە شوێنەوارەکەی ماوە. خەڵکی گوندەکە دەڵێن دەستپێکردنی ژیانی جێگیر لە گوندەکە، کەلارانە.
سەرچاوەکان:
- گوندی گریانە لە نێوان دوێنی و ئەمڕۆدا، وەزگێڵ نوری حمەعەلی، چاپی یەکەم، چاپخانەی پیرەمێرد، هەڵەبجە، ٢٠١٦، ل١٤-١٥.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (فازیل حەمەئەمین ڕەحمان)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (عیزەت حەمەسەعید حسێن، لە دایکبوو: ١٩٥٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (نەجمەدین حەمەعەلی قوربانی)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، پیشە: خانەنشین، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (محەممەد حەمەکەریم ڕەزا)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی گریانە