بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتوێ)، کەلێکی دیاری گوندەکەیە. گۆڕستانی کۆنی گوندەکەی تێدایە. دار قەزوانێکی گەورەی بەناوبانگی هەیە، پێیدەوترێت (قەزوانی ئەسکەندەر)، وەک نەزەرگایەک سەیرکراوە. لە تەنیشتیدا نساری (سەیفەڵ) هەیە، کە لاپاڵێکی دیارە، لەسەر یاڵەکەیدا شوێنەوارێکی کۆن هەیە پێیدەوترێت (قەڵای تورک).
بە دووریی یەک کیلۆمەتر کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (کوڵکنیی خواروو)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان). ڕووبەرەکەی نزیکەی دوو دۆنم دەبێت. گۆڕستانێکی دێرینە و مێژووەکەی بۆ ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. تاکو ڕاگواستنی خەڵکی گوندەکە لە ساڵی ١٩٧٨ مردوی لێ بەخاکسپێرراوە.
بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گەچێنەی زێڕوون)ەوە. ڕووبەرەکەی دوو دۆنم دەبێت. مێژووی گۆڕستانەکە لەگەڵ مێژوی گوندەکەدا دەستپێدەکات و هەتا ساڵی ١٩٧٧ مردووی لێ بەخاکسپێرراوە. لە لایەن خەڵکی گوندەکەوە سیاجی بۆکراوە.
بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە باشورى گوندى (نێرگسەجاڕ). دەڕوانێت بەسەر دەرياچەى دەربەنديخاندا و لەتەنيشت دۆڵى گەلامبازوودايە. بەهۆکارى گەڕان بەدوای ژياندا، خەڵکى گوندەکە لە چەند شوێنێک نيشتەجێبوون و هاوينەهەواريان هەڵداوە، ئەگەر لە ماوەى مانەوەيان لەو شوێنەدا خەڵکيان لێ مردبێت، هەر لە نزيک خۆيان بەخاکیانسپاردووە و بووەتە گۆڕستانێک و بەو هۆيەشەوە چەند گۆڕستانێک لە سنورى گوندەکەدا هەن.
بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گوڵەخانە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی سێ دۆنم دەبێت. سیاجی بۆکراوه. مێژووەکەی بۆ ساڵی ٢٠٠٠ دەگەڕێتەوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندى (تەپەکوڕە) لە سنورى شارۆچکەى (خورماڵ) لەسەر گردەدرۆزنە لە گوندەکە، کە گردێکى بەرزە و نزیکەى (٥٠٠م) لە گوندەکەوە دوورە. گۆڕستانى سەرەکیی گوندەکەیە. لەپاش ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ خەڵکى گوندەکە مردووی لێ بەخاکدەسپێرن.
گۆڕستانێکی دێرینه. کەوتووەتە سەر گردەلەت لە باشوری گوندی (قەدەفەری) سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەری نزیکەی دوو دۆنم دەبێت. بەرزییەکەی نزیکەی (١٥م). شوێنەواری مردوو و ئێسکوپروسکى مردوى تێدا دۆزراوەتەوه.
کەوتووەتە خوارووی گوندی (کشەیەری کۆن)ەوە. تایبەت بووە بە ناشتنی منداڵان. ڕووبەرەکەی نزیکەی دۆنمێک بووە. مێژووەکەی بۆ سەرەتای ساڵانى پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. لەبەر ئەوەى بۆ یەکەمجار ژنێکى تێدا بەخاکسپێرراوه، بەناوی ئەوەوە ناونراوە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (تەپی سەفای خواروو)ی سەر بە شارۆچکەی(خورماڵ) لەسەر گردی تەپی سەفا. ڕووبەرەکەی نزیکەی دۆنمێک دەبێت. دانیشتوانی گوندەکە لە ساڵی ١٩٢٠ەوە هەتا ساڵانى نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو مردوويان لەو گۆڕستانە بەخاکسپاردووە، بەڵام لە ئێستادا بۆ شارۆچکەی سیروان و شیرەمەڕ و شێخ ڕەشى دەبەن.
گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندى (کوڵکنیى سەروو)ی سەربەشارۆچکەی (خورماڵ). چواردەورى گردەکە زەویى کشتوکاڵییە و نزیکە لە ڕێگەی سەرەکیى (خورماڵ - سەیدسادق)ەوە. ڕووبەرەکەى نزیکەى یەک دۆنم دەبێت. لەڕابردوودا دانیشتوانی گوندەکە هەتا ساڵانى هەشتاکانى سەدەى ڕابردوو منداڵیان تێدا بەخاکسپاردووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (مەلاوەیسه)ی سەر به شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٦٣ بەهۆی ناشتنی ئافرەتێکی سەیدی تەڕەتەوەنەوه لەو شوێنەدا، بەناوی (سەعات سەید ئەحمەد)ەوە ناونراوە. لە ساڵی ١٩٧١ەوە دانیشتوانی گوندی (مەلاوەیسه) وەک گۆڕستان بەکاریانهێناوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی دوو دۆنم و بەرزییەکەی نزیکەی (٢٠م)ە. سیاجی بۆکراوه. جگە لە گۆڕستانی گوندی مەلاوەیسە، خەڵکى گوندی قەدەفەریش مردووەکانیان لەم گۆڕستانەدا بەخاکدەسپێرن.
گۆڕستانێکى دێرینە. گردی گێڵەک یەکێکە لە گۆڕستانەکانى گوندەکە. دانیشتوانی گوندەکە گردەکەیان وەک گۆڕستان بەکارهێناوه، بەتایبەتی منداڵیان تێدا ناشتووە. لە ساڵانى پەنجاکانى سەدەى ڕابردوو تاکو ساڵانى نەوەدەکان، مردویان لەوێ ناشتووە. گۆڕستانەکە سیاجى بۆ نەکراوە و ڕووبەرەکەى نزیکەى نیودۆنم دەبێت.
گردێکی تورەکەڕێژی دەستکرده. بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (تەپەڕێزینە)ی سەر به شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی دۆنمێک و بەرزییەکەی شەش مەترە. دانیشتوانی گوندی تەپەڕێزینە وەک گۆڕستانی گوندەکە بەکاریانهێناوه و ساڵی ١٩٥٣ مردویان لێ بەخاکسپاردووە. بەڵام پاش ڕاپەڕینەوە بەکاریاننەهێناوه.
گۆڕستانێکی مێژووییە. بە دووریی دوو کیلۆمەترێک کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (دەڕەیمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دوو دۆنم دەبێت. مێژووی دروستبوونی بۆ ساڵی ١٩٦٨ دەگەڕێتەوە و هەتا ساڵی ٢٠٠٠ مردووی لێ بەخاکسپێرراوە.
کەوتووەتە سنوری شارەوانیی هەڵەبجه، بەرانبەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی هەڵەبجە و خۆرئاوای گەڕەکی گوڵان. بە گەورەترین گۆڕستان ناودەبرێت و ڕووبەرەکەى نزیکەی (٤٠٠٠٠م) چوارگۆشەيه.
کەوتوووەتە گوڵانی سەروو لە نزیک مزگەوتی دایک و تەنیشت پارکى پەرلەمان لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٧٥ مامۆستا مەلا عەزیزی گردەناوێ، کە کۆچیدواییدەکات، لەسەر پێشنیازی مامۆستا شەفیقی کۆکۆی، وەک ئیمام لە گۆڕستانەکەدا بەخاکدەسپێررێت. هەریەک لە عەشیرەتەکانی، کۆکۆی، سازانی، بۆینی، ئێناخی، زەردۆی، نەیجەڵەیی و خەڵکانی تریش، مردووی لێ بەخاکدەسپێرن. پێداویستییەکانی تری گۆڕهەڵکەندن، لەسەر ئەرکی خێرخوازان بۆ دابینکراوە، کە ئەنجومەنی عەشیرەتی کۆکۆیی سەرپەرشتیدەکات. ساڵی ٢٠١٩ لەسەر بودجەی شارەوانی و پارێزگا سیاجی بۆ دروستکراوە.
کەوتووەتە سەر ڕێگەى لاوەکیى سەیرانگاى چاوگ یان ملەکەوە. دواى ئەوەى گۆڕستانى گوڵانى یەک و دوو شوێنى مردوو ناشتنى تێدا کەمبوویەوە، لەسەر داواى (کاکە حەمەى فەرەج)، وەک دیارییەک بۆ شارى هەڵەبجە و لەسەر بوجەى (مامجەلال تاڵەبانى) بە بڕى ٦٢.٧٨٩.٢٥٠ دینار لە ساڵى ٢٠٠٦ لەسەر ڕووبەرى ٦٨ دۆنم دابینکراوە و لەلایەن وەزارەتى کشتوکاڵ و بە هاوکارى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون، بەئەنجامگەیشتووە. بیریکى ئیرتیوازى تێدایە، بۆ حەوانەوەى سەردانکەران و کەسوکاری کۆچکردووان هۆڵێکى تێدا درووستکراوە. بە گۆڕستانى (حەمەى فەرەج)یش ناودەبرێت.
بە دووریی نزیکەی (٢٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گوڵەخانە). لەسەر بەرزاییەکە. لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە کراوە بە گۆڕستان و ڕووبەرەکەی لە دوو دۆنم زیاترە.
کەوتووەتە سنوری گوندى (دێکۆن)ی سەر بە شارۆچکەى (خورماڵ) لەناو گوند. هەرچەندە مێژووەکەى بە تەواوى دیار نییە، بەڵام دەوترێت بۆ ١٥٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. هەتا شەشتەکانى سەدەى ڕابردوو دانیشتوانی گوندەکە مردوویان لێ بەخاکسپاردووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەردەبەل) و لە ئەوپەڕی گوندەکە هەڵکەوتووە. گۆڕی پیاوێکی بەناوبانگی عەشیرەتی شاترییەکانە. بەشێک لە دانیشتوانی بەردەبەلیش سەر بەو عەشیرەتەن.