بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
گردێکی بەرزە، کەوتووەتە باکوری گوندی تریفە، لەسەر ڕیگای سەرەکی هەڵەبجە-نەورۆڵی. لە سنوری زەییەکانی گوندی (پریسی سەروو- تريفە). (٧٥٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. به دووریی نزیکەی دوو کیلۆمەتر، کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە و بەشە بەرزەکانی گردەکە دەوڵەمەندە بە کورتە گیا و وەک لەوەڕگا بەکاردەهێنرێت، چەند گۆڕێکی کۆن لەسەر گردەکە هەیە. لە دەیەی کۆتایی سەدەی بیستەمدا لەلایەن ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەکەوە بەشێکی زۆری گردەکە کنە و پشکنینی بۆ کرا، ئەمەیش بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنەوار و زێڕ. چەند پارچەیەکی شوێنەوای تێدا دۆزراوەتەوە و فرۆشراوە، بەم هۆیەوە تا ئیستاش شوێنەواری چاڵە هەڵکەندراوەکان دیارە، کە زیاترە لە ٧٥ چاڵ.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گوڵەخانە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لەنێوان هەردوو گرده بەردینه و گردی سێ تەپان. بەرزییەکەی (٢٥م) و ڕووبەرەکەی نزیکەی سێ دۆنمە. ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن (محەممەدی حاجی مەحموود)ی سکرتێری پارتی سۆسیالیستی کوردسـتانەوە هـۆڵی (ئاشـتی) لـەسـەر دروسـتکـراوە.
کەوتووەتە باکور و باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (مەلاوەیسه)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی دە دۆنم دەبێت. شێوەیەکی درێژی هەیە و بە ئاڕاستەى گوندى (گوڵەخانە) درێژبووەتەوە. لە ئیستادا بۆ لەوەرگای سروشتی بەکاردێت.
کەوتووەتە باشوری گوندی (بانیشار) و باکوری گوندی (شیرەمەڕ)ەوە. بەرز و بەرفراوانییەکەی، دەیان دۆنم دەگرێتەوە. لە بەرد و خۆڵ و تاوێر پێکهاتووە. سەبارەت بە ناولێنانەکەی، خەڵکی ناوچەکە بۆ ئەوەی دەگەڕێننەوه، کە کاتێک لێیدەڕوانیت، ڕەنگێکی مەیلەو ڕەشی هەیه، کە لە ڕەنگی سوتاوی دەچێت، لە وەرزی هاوینیشدا، کە سەیریدەکەیت وەک ئەوە وایە گڕی لێببێتەوە. بەشێک لە پاوەن و لەوەڕگاکەی لەلایەن گوندەکانی (شیرەمەڕ) و (بانیشار)ەوە بۆ مەڕ و ماڵاتەکانییان بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە سەر ڕێگەی سەرەکیی (گوندی پریسی سەروو)، لە بەشی باکورییەوە. (٩٠٠م) دوورە لە چەقی گوندەکەوە و (٧٧٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تا ئێستا نەکێڵدراوە و نەچێنراوە بە کشتوکاڵ. زەوییەکەی بەردەڵانە، دەوڵەمەندە بە کورتە گیا و وەک لەوەڕگای گوندەکە بەکاردێت، هۆکاری ناونانەکەی بریتییە لەوەی، کە بەرزە و هاوینان گڕەی هەیە (گەرمە).
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (چاوگ). دەڕوانێت بەسەر چەمی کانیە هەنجیر و کانیە هەنار و دۆڵی پەچەقوڵدا. کانەبەردی زۆری تێدایە و بەمەبەستی بیناسازی بەردەکانی گوازراونەتەوە بۆ ناو شاری هەڵەبجە. ڕێگایەکی پێدا تێپەڕدەبێت سنوری باوەکۆچەک و بامۆک جیادەکاتەوە. زەوییەکانی دێمن و بەگاکێڵ کراون.
کەوتووەتە پشت گوندی (ئەحمەد ئاوا). دەڕوانێت بەسەر دۆڵی زەڵم و کەڕەجاڵ و شارەزووردا. دوو شورەی بەردینی بەهێز بە سێ لایدا شۆڕدەبێتەوە. پێدەچێت ئەم لوتکەیە بۆ بەرگریکردن لە قەڵای زەڵم لە سەردەمی ساسانیەکاندا، بەکارهێنرابێت. هۆکاری ناونانەکەی دەڵێن لە وشەی جردەی عەرەبیەوە هاتووە. بەوپێیەی لە شیوەکەی خوار ئەحمەدئاوادا، کۆمەڵێک سکەی کۆن دۆزراونەتەوە، کە بۆ سەردەمی یەزدی گورد گەڕاونەتەوە. پێدەچێت یەکێک لە پاشاکانی ساسانی بەناوی یەزدی گورد لەم قولەیەدا ژیابێت. ڕێگەی سەرکەوتنی ئەم قولەیە پێیدەوترێت پلە سوور، کە کەوتووەتە بەشی خـوارەوە و بەواتـای هێڵی سـوور دێت.
کەوتووەتە سەر شاخی (سورێن) لە باکوری گوندی (عاموره)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). وەک لەوەرگایەکی سروشتی بۆ ئاژەڵدارەکان بەکاردێت. ناسراویشە بە بانی (مام فایەق)، کە کەسایەتیەکی بانیشار بووە. به دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باکوری گوندەکەوه. ڕووبەرەکەی نزیکەی دوو دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی بەردەبەل لە بناری چیای سورێن. شێوەکەی خڕە. باخی سەوزە لە دیوی پشتەوەی هەڵکەوتووە. چەقەڵەڕێ بە تەنیشتیدا تێپەڕدەبێت. سەرچاوەیەکی ئاوی تێدایە.
گردێکی تورەکەڕێژی دەستکرده. کەوتووەتە باکوری گوندی (قوڵخورد)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی چوار دۆنم و بەرزییەکەى (٢٠م)ه. پاشماوەی گۆزەی شکاوی تێدا دۆزراوەتەوە. بەپێی سەرچاوە شوێنەوارییەکان مێژووەکەی بۆ سەردەمى ساسانییەکان دەگەڕێتەوە.
کەوتووەتە سنوری ناحیەی (بیارە). بە دامێنی شاخی (وەرانوەر) هەڵکەوتووە و بە تەپی (ئەحلە)ش ناودەبرێت. بەرزییەکەی نزیکەی (١١٠٠م) دەبێت. شوێنی نیشتەجێبوونی (کەیقوبادی کوردی) بووە. ناوەکەشی هەر بۆ ئەو دەگەڕێتەوە. وەک لە سەرچاوەکاندا هاتووە، پیتی (ک) بەواتا پیاوێکی گەورە و دەسەڵاتداری وەک (کەی قوبادی ماددی) و (اوا) بە واتای ئاوەدانی دێت، لە زۆر شوێنی دیکەی هەوراماندا هەمان ناو دووبارە بووەتەوە. لەڕووی مێژووییەوە ناوبانگی هەیە. ئاشوورییەکان کاتێک لە شاخی (کڵاوەی ئاشوور) لە بەرانبەر بیارە تێکشکاون، لەم گردەدا گیرساونەتەوە. شوێنەوارەکانی بۆ سەردەمی دەوڵەتی (ماد) دەگەڕێنەوە. لە بەڕێوەبەرایەتیی کەلەپوری سلێمانی هەڵگیراون، کە بۆ ٢٩٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. لەسەر ئەم گردە فەرمانگەی ناحیەی (بیارە) هەڵکەوتووە. دەڕوانێت بەسەر ڕێگای سەرەکیی بیارە - تەوێڵەدا. هەندێکجار بەم گردەش دەوترێت (ئۆردوگا) یان (کەمپەکە)، چونکە لەدوای ٢٠٠٣ خێمەی تێدا هەڵدراوە.
کەوتووەتە دەشتی شارەزوور و باکوری شارۆچکەی سیروان لە گوندی گردیگۆ. (٥٢٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕوبەری بچوکه و ئەستوریی خاک تیایدا زۆره و زیاتر بۆ گەشەکردنی گژوگیا گونجاوە. کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکیی خورماڵ - سلێمانی و هەڵەبجه - سلێمانی.
کەوتووەتە باکوری گوندی (تەپەکوڕه)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). بەرزيیەکەی شەش مەترە و ڕووبـەرەکەی دۆنمێک دەبێت. لەبەرئەوەی لە یەکەمجار مزگەوتەکە لەسەر گردەکە دروستکراوە، بۆیە ئەو گردە ناونراوە گردی مزگەوت.
گردێکی تورەکەڕێژی دەستکردە. کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (مەلاوەیسه)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ) لە نزیک مزگەوتی گوندەکە. ڕووبەرەکەی نزیکەی چوار دۆنمە. بەبۆنەی نزیکیی مزگەوتەوە ئەو ناوەی لێنراوە. مێژووەکەى دیارنییە. بەپێى دۆزینەوەکان وەک قەڵایەک بەکارهێنراوە.
بە دووریی ١٠ کیلۆمەتر کەوتووەتە باکوری گوندی (دەرەگوڵان)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی ٥٠ دۆنم دەبێت. لە لاپاڵى شاخى سورێندایە. بانەکە بانێکى فراوانە و بۆ لەوەرگای سروشتی بەکاردێت و هەروەها لە بەهاران بەمەبەستى کۆکردنەوەى گیای بەهارى خەڵکى سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی خاکوخۆڵ و لە نزیک ڕێگەی سەرەکیی هەڵەبجەیە. گردێکی بچوکی شوێنەواری و تورەکە ڕێژە. ناوەکەی لە هەورامیەوە هاتووە و بە واتای گردی بچوک دێت. بەرزییەکەی لە ئاستی زەوییەکانی دەروبەری تەنها مەتر و نیوێک تا دوو مەتر دەبێت و ڕووبەرەکەی زیاتر لە دۆنم و نیوێکە. گۆڕستانێکی کۆنی تێدایە، کە بە وتەی دانیشتوانی ناوچەکە، تەنها منداڵی لێ نێژراوە و تا ساڵانی لەمەوبەریش منداڵانی گوندەکانی چواردەور لەوێ بەخاک سپێرراون.
کەوتووەتە باکوری گوندی (نارنجڵە). (١٣٦٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ناوچەیەکی زۆر سەختە و بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت و ڕووی باکور و خۆرئاوای دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
کەوتووەتە نێوان گوندی گەچێنە و چنارەی زێڕوون لە بناری چیای سورێن. هەروەها بەسەر گوندی کانی ئاسکانیشدا دەڕوانێت. لوتکەکەی بەرزە. قەدپاڵەکانی ڕکن و بە ئاڕاستەی خوارەوە زۆر سەختە. هەر لەبەر ئەو سەختیەش ئەو ناوەی لێنراوە.
بە دووریی دوو کیلۆمەتر و نیو کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گورگەچیا)وە. بەرزییەکەی لە باکور (١٥م) و لە باشور (١٠م)ە. شێوەکەی هێلکەییە. بە نزیکەیی سێ دۆنم داگیردەکات. مێژووەکەی بۆ ٥٠٠٠ ساڵ پ.ز دەگەڕێتەوە. تاوەکو ٨٠ ساڵ پێش ئێستا، لادێیەک بووە، بەڵام بەهۆی دوژمنایەتیەوە چونەتە گوندەکانی بەکراوا و پریسی خواروو. لە ڕۆژنامەیەکی تورکیدا بە گوندی جای ئاغا ناوی هاتووە. سەرچاوەی ئاوی پریسی ژوور و خواروو بەبەردەمیدا دەڕوات، کە پێیدەوترێت چەمی ئاوبڵاو. تا ساڵی ٢٠١٢ هیچ کنە و پشکنینی بۆنەکراوە. بەڵام دواتر تیمێکی بەریتانی بە هاوکاری پرۆفیسۆر دەیڤید وینگرۆ، لەگەڵ کۆمپانیایەکی قەتەریدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی، پێنج ساڵ پشکنینیان بۆ کردووە. مۆری بەردین و پەیکەری گای تێدا دۆزراوەتەوە. تیمەکە نزیکەی ٨٥ گوێنی خۆڵیان بردۆتەوە لەگەڵ خۆیان. ساڵانە نزیکەی ٢٠ قوتابی لە بەریتانیاوە هاتونەتە سەر ئەم گردە بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا.
کەوتووتە سنوری گوندی (بەردەبەل). لە نزیک جۆمەرەسی هەڵکەوتووە. ملەیەکی بەرزە و دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا. دۆڵێکی گەورە لە تەنیشتیدا هەیە، کە لەوەرگایەکی سروشتی و سەرچاوەی ئاوی زۆرە و پێیدەوترێت چاڵە گەورە.