گردە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە پشت گوندی (ئەحمەد ئاوا). دەڕوانێت بەسەر دۆڵی زەڵم و کەڕەجاڵ و شارەزووردا. دوو شورەی بەردینی بەهێز بە سێ لایدا شۆڕدەبێتەوە. پێدەچێت ئەم لوتکەیە بۆ بەرگریکردن لە قەڵای زەڵم لە سەردەمی ساسانیەکاندا، بەکارهێنرابێت. هۆکاری ناونانەکەی دەڵێن لە وشەی جردەی عەرەبیەوە هاتووە. بەوپێیەی لە شیوەکەی خوار ئەحمەدئاوادا، کۆمەڵێک سکەی کۆن دۆزراونەتەوە، کە بۆ سەردەمی یەزدی گورد گەڕاونەتەوە. پێدەچێت یەکێک لە پاشاکانی ساسانی بەناوی یەزدی گورد لەم قولەیەدا ژیابێت. ڕێگەی سەرکەوتنی ئەم قولەیە پێیدەوترێت پلە سوور، کە کەوتووەتە بەشی خـوارەوە و بەواتـای هێڵی سـوور دێت.
سەرچاوەکان:
- چەردەیەک لە مێژووی ئەحمەد ئاوا، محەمەد سابیر ئەحمەدئاوایی، چاپخانەی ڕێدار، چاپی یەکەم، ٢٠٢١، ل١٠.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد سابیر محەممەد ساڵح)، ناسراو بە محمەد سابیر ئەحمەدئاوایی، لەدایکبوو: ١٩٦٨، پیشە: فەرمانبەر، بڕوانامە: ئامادەیی، لە ١٩ی ٩ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید