گردەبەرز
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
گردێکی بەرزە، کەوتووەتە باکوری گوندی تریفە، لەسەر ڕیگای سەرەکی هەڵەبجە-نەورۆڵی. لە سنوری زەییەکانی گوندی (پریسی سەروو- تريفە). (٧٥٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. به دووریی نزیکەی دوو کیلۆمەتر، کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە و بەشە بەرزەکانی گردەکە دەوڵەمەندە بە کورتە گیا و وەک لەوەڕگا بەکاردەهێنرێت، چەند گۆڕێکی کۆن لەسەر گردەکە هەیە. لە دەیەی کۆتایی سەدەی بیستەمدا لەلایەن ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەکەوە بەشێکی زۆری گردەکە کنە و پشکنینی بۆ کرا، ئەمەیش بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنەوار و زێڕ. چەند پارچەیەکی شوێنەوای تێدا دۆزراوەتەوە و فرۆشراوە، بەم هۆیەوە تا ئیستاش شوێنەواری چاڵە هەڵکەندراوەکان دیارە، کە زیاترە لە ٧٥ چاڵ.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەشرەف محەممەد عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: ئامادەيى،فەرمانبەر خەڵکى گوندی (پریسی سەروو)، لە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەحمەد مەحموود ڕۆبیتەن بارام)، لەدايکبوو: ١٩٤٣، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، پیشە: کاسب، لە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حیکمەت عومەر حەمەساڵح محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: ئوسامە ئەشرەف محەممەد