گردە مات
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
گردێکی تورەکەڕێژی دەستکرده. کەوتووەتە باکوری گوندی (قوڵخورد)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی چوار دۆنم و بەرزییەکەى (٢٠م)ه. پاشماوەی گۆزەی شکاوی تێدا دۆزراوەتەوە. بەپێی سەرچاوە شوێنەوارییەکان مێژووەکەی بۆ سەردەمى ساسانییەکان دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (حەمەئەمین مەحموود مەحموود)ی ئەنجومەنی گوندی (قوڵخورد)، لەدایکبوو: ١٩٦٢، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد مەحموود محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٥،، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کارمەندی حکومی، لە ٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى قوڵخورد