گردی کاوات

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 185

گرد

کەوتووەتە سنوری ناحیەی (بیارە). بە دامێنی شاخی (وەرانوەر) هەڵکەوتووە و بە تەپی (ئەحلە)ش ناودەبرێت. بەرزییەکەی نزیکەی (١١٠٠م) دەبێت. شوێنی نیشتەجێبوونی (کەیقوبادی کوردی) بووە. ناوەکەشی هەر بۆ ئەو دەگەڕێتەوە. وەک لە سەرچاوەکاندا هاتووە، پیتی (ک) بەواتا پیاوێکی گەورە و دەسەڵاتداری وەک (کەی قوبادی ماددی) و (اوا) بە واتای ئاوەدانی دێت، لە زۆر شوێنی دیکەی هەوراماندا هەمان ناو دووبارە بووەتەوە. لەڕووی مێژووییەوە ناوبانگی هەیە. ئاشوورییەکان کاتێک لە شاخی (کڵاوەی ئاشوور) لە بەرانبەر بیارە تێکشکاون، لەم گردەدا گیرساونەتەوە. شوێنەوارەکانی بۆ سەردەمی دەوڵەتی (ماد) دەگەڕێنەوە. لە بەڕێوەبەرایەتیی کەلەپوری سلێمانی هەڵگیراون، کە بۆ ٢٩٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. لەسەر ئەم گردە فەرمانگەی ناحیەی (بیارە) هەڵکەوتووە. دەڕوانێت بەسەر ڕێگای سەرەکیی بیارە - تەوێڵەدا. هەندێکجار بەم گردەش دەوترێت (ئۆردوگا) یان (کەمپەکە)، چونکە لەدوای ٢٠٠٣ خێمەی تێدا هەڵدراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەلی عەبدوڵڵا حەمەسەعید)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، پیشە: سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، لە ١٤ی ٤ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وسوو

کەوتووەتە سنوری گوندی (گورگە چیا). بە نزیکەی (٢٥٠م) کەوتووەتە خۆرئاوای گردی قۆرتاسەوە. بەرزیەکەی نزیکەی دە مەتر بێت. لە ڕۆژنامەی سۆمەر لە ساڵی ١٩٦١ بە وصو ناوی هاتووە. ناوەکەی پێدەچێت لە یوسفەوە هاتبێت، کە لەسەر زاری خەڵکی ناوچەکە بەو ناوە دەوترێت وێسو. ڕووبەرەکەی نزیکەی دۆنم و نیوێک دەبێت. بە گردی ئاشەکەش ناودەبرێت، کە لە زەمانی حامد بەگدا دروستکراوە. بە ئاوی جۆگەی قۆرتاس و کانیی بەهارە، ئاشەکە ئیشیکردووە. بە گردە ماتەکەش ناودەبرێت، چونکە لە چاو گردی قۆرتاسدا بچوکترە. بە بڕوای نوسەر کۆنترە لە گردی قۆرتاس، چونکە جۆرە بەردێکی تێدایە، کە تیژ و نوکنن لە جۆری بەردە چەخماغە.

قوتە کەوە

کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). نزيکەى (٤٥٧م) لە ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. لەکاتى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى دەرياچەى دەربەنديخان، ئاوى دەرياچەکە چواردەورى دەگرێت و لەشێوەى دورگەيەکى بچووکدا دەردەکەوێت.

قوتەى دارە سێ قاچە

کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیە‌ی (سیروان) و نزيکەى (١٣٠٠م) لە سەنتەرى گوندەکەوە دووره. نزيکەى (٤٩٠م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە و بەهۆى بوونى دارێکـى سـێ قاچـەوه،‌ ناونـراوە گـردى دارە سـێ قاچە.

قووتى چياخوان

کەوتووەتە‌ خۆرهەڵاتى گوندی (گڵێجاڵ). (١٠٥٠م) له ‌ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. لە باشورى خۆرهەڵاتييەوە (گردى ملە کەوته)‌ و شانى (کەڵەگا کەنان) و لە باکوريشيەوە گردەکانى (ڕەحمان مردوو، قوتى بلێلان) هەيە.

قۆرتاس

بە دووریی دوو کیلۆمەتر و نیو کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گورگەچیا)وە. یەکێکە لە گردە بەناوبانگەکانی ناوچەکە. بە چوار گردی دیکە دەورەدراوە. پێدەچێت بۆ پارێزگاریکردن لەم گردە سەرەکییە دروستکرابن. لە ١١ی ٥ی ١٩٤٦ لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عراقیدا بە شوێنەوار تۆمارکراوە. مێژووەکەی بۆ ٤٥٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. شێوەکەی هێلکەییە و بەرزییەکەی نزیکەی (١٥م) دەبێت. ڕووبەرەکەی زیاتر لە پێنج دۆنمە. دەڕوانێت بەسەر دەریاچەی دەربەندیخاندا و ئاو چواردەوریداوە. لەدوای گردەکانی بەکراوا و یاسین تەپە، لەڕووی گرنگی و بەرزیەوە، بە سێیەم گرد دادەنرێت. بە درێژایی مێژوو ئاوەدانی تێدابووە. لە ساڵی ١٩٦١ تیمێکی پشکنەری عێراقی بەناوەکانی تەها باقر و فواد سەفەر و باقر بەسمەجی بۆ پشکنین سەردانیانکردووە.

کانى گوێزێ

کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیە‌ی (سیروان) و نزيکەى (١٦٥٠م) لە ناوندى گوندەکەوە دوورە. (٥٣٠م) لە ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. بەهۆى هەبوونى کانيیەک بەناوى (کانى گوێز) لە نزيک گردەکەدا ئەو ناوەی لێنراوە.