بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
ساڵی ١٩٩٣ بۆ یەکەمجار لەسەر ئەرکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان بنکەی تەندروستی لە گوندی (گڵێجاڵ) کراوەتەوە. سەرەتا لە خانوی هاوڵاتی (حاجی مەحمود عەبدوڵا)دا بووە، هەتا ساڵی ١٩٩٦ لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی DCی هۆڵەندی بینایەکی یەک نهۆمی بۆ دروستکراوە. ساڵی ٢٠٢٠ وەزارەتی تەندروستی بنکەکەی بۆ مەڵبەندی تەندروستی گۆڕیوه. دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە و چوار کادری تەندروستی و چوار کارمەندی هەیە.
ساڵی ٢٠٠٧ دروستکراوە. شەش کاتژمێرییە. بەشی دەرمانخانەی تێدایە. بینایەکی یەک نهۆمییە. (ئاراس ئیبراهیم) بەڕێوەبەری بنکەکەیە و دوو کارمەندی هەیە.
بۆیەکەمجار ساڵی ١٩٥٠ بنکەی تەندروستی لە گوندی (گوڵپ)دا کراوەتەوە و بەناوی گوندەوە ناونراوە. بیناکە لە تەنها ژوورێک پێکهاتووە. (دکتۆر کامیل "عەرەب بووە"، دکتۆر نەجمەدین) دەوامیان تێدا کردووە. ساڵی ١٩٧٤ فراوانکراوە و هەتا ساڵی ١٩٧٨و ڕاگواستنی گوندەکان بەردەوامبووه.
کەوتووەتە گوندی(گوندە) لە ناوچەی نەورۆڵی. ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە. پێشتر لە ژوورێکی مزگەوتی گوندەکەدا بووە و لە ئێستادا لە بینای مامۆستایانی قوتابخانەی گوندەکەدان، کە لەسەر ڕووبەری (٣٢٤م٢) دروستکراوە. دەوام تێیدا شەشە کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: دەرمانخانە، دەرزیلێدان و برینپێچی، پێکهاتووە. لە ئێستادا سێ کارمەندی هەیە.
ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی (مامۆستایان) لە شاری هەڵەبجە. دوو نهۆمە. دەوامی ١٢ کاتژمێرییە. بەشی دەرمانخانەی تێدایە. لە ئێستادا پێنج کارمەند و یەک پاسەوانی هەیە و (سەرکەوت نووری حەمەساڵح) بەڕێوەبەریەتی.
کەوتووەتە سەر جادەی حەمەوغان تەنیشت نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی. ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ڕووبەری (٤٣١٥م٢) دروستکراوە. پێشتر لە شوقەکانی شارەوانیدا بووە و ناوی (نەخۆشخانەی عومەری خاوەر) بووە. بیناکە لە لایەن ڕێکخراوێکی یابانییەوە دروستکراوە. نەخۆشخانەیەکی٥٥ قەرەوێڵەییە و٢٤ کاتژمێرییە و لە ٣١ بەشی بوارەکانی کارگێڕی، زانستی و تەندروستی پێکدێت. دوو نهۆمە و ١٩٩ کارمەند و ١٣ پزیشک و ٣٨ کارمەندی کارگێڕی و ١٦١ کارمەندی تەندروستی هەیە.
کەوتوووەتە ناوەڕاستی گوندی (مۆردین). ساڵی ١٩٧١ کراوەتەوە. لە ژوورێکی ئەو بینایەدا بووە، کە لەسەر ڕووبەری (٧٠٠م٢) بۆ قوتابخانە دروستکراوە. هەتا ڕاگواستنی خەڵکی گوندەکە لە ١٩٧٨ دەوامی تێدا کراوە.
لە تەوێڵە دامەزراوە. دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ لە نێوان شۆڕشی کورد و ڕژیمی عێراق لە ساڵی ١٩٧٤ و هاتنەدەرەوەی زۆرێک لە پزیشک و دکتۆرەکانی کوردستان بۆ ناو شۆڕش و گیرسانەوەیان لە تەوێڵە، نەخۆشخانەکە دانراوە. سەرەتا لە باخی حاجی حەمەدی حاجی ڕەحیم چەند کەپرێکیان دروستکردووە و قەرەوێڵەیان داناوە. لە گەڵ تەواو بوونی بینای ناوەندی تەوێڵە کرایە نەخۆشخانەیەکی گەورە بۆ شۆڕش. د. ئومێد مەدحەت موبارەک، بەڕێوەبەری تەندروستی بوو. ئەم پزیشکانەش ستافی نەخۆشخانەکە بوون. کەمال عەبدوڵڵا ناجی، عەبدلقادر شاڵی، ئەحمەد کەمال شاڵی، جەمال ڕەشید، عەلی سەعید، جەبار عبدالرحمان و چەندین پزیشک و پەرستار و کارگوزاری تر. خزمەتێکی زۆری بە شۆڕش و خەڵکی هەورامان کردووە، هەندێک نەشتەرگەری تێدا ئەنجامدراوە.
سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. کەوتووەتە سنوری شارەوانیی بیارە. ساڵی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوە و ساڵی ٢٠٢٣ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە تێچووی چوار ملیار دینار تەواو بووە و لە ١٣ی٣ی ٢٠٢٤ کراوەتەوە. لە ٤٠ هۆبە پێکهاتووە، بەڵام هێشتا چەند بەشێکی نەکراوەتەوە. دکتۆر (پێشەنگ عەبدلقادر حسێن) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. ٣٣ فەرمانبەری میلاک و ٤٧ی گرێبەستی هەیە. بیناکە موڵکی فەرمانگەیە، لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) بینا و لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠م) زەوی بە سێ نهۆم دروستکراوە.
کەوتووەتە گوندى (نەوێ)ی سەر بە ناحیەی خورماڵ. ساڵى ١٩٩٤ دامەزراوە. بیناکەی لەسەر ئەرکى ڕێکخراوێکى دانیمارکى لەسەر ڕووبەرى (٨٠.٨٤م٢) دروستکراوە. شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانى (دەرمانخانە و عیلاج پێدان و برینپێچى) پێکهاتووە. یەک نهۆمە. لە ئێستادا دوو کارمەندى هەیە.
کەوتووەتە گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٧ کراوەتەوە. ساڵی ١٩٧٤ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) دروستکراوەتەوە هەتا ساڵی ١٩٧٨ و سەردەمی ڕاگواستنی گوندەکان دەرگای کراوەبووە. یەکەمین کەس (کەمالە فەنی) بووە و دواجاریش (سدیق حامید هاواری) دەوامیان تێدا کردووە.
کۆمەڵگەیەکی پزیشکیی ناحکومییە. کەوتووەتە سەر شەقامی ئەحمەدموختار لە نێوان مامۆستای نەناسراو و ئامادەیی ئەحمەدموختاردا. لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ ئاسانکاری و پەرتەوازەنەبوونی نەخۆش بۆ پشکنین و چارەسەر لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە. لە بەشەکانی: کارگێڕی و ژمێریاری، تاقیگە، تیشک، دەرمانخانە، پەرستاری، سەنتەری گەڵای جوانکاری، پزیشکە پسپۆڕییەکانی هەناوی، قورگولوت، جومگە، گورچیلە، منداڵان، شکاوی، سنگ و مەمک، نەشتەرگەریی گشتی، ژنان و منداڵبوون، دڵ، بەشی سۆنار و سەنتەری ددان تایبەت بە جوانکاری و پڕکردنەوە و قاڵب و چارەسەر پێکهاتووە. (زوبێر بەکر محەممەد، بەکالۆریۆس، شیکاری) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و لە ئێستادا (عەلی عەزیز عەلی، بکالۆریۆس، بایۆلۆجی) وەک بەڕێوەبەری کۆمەڵگەکە بەردەوامە. ٣٧ فەرمانبەری گرێبەستی هەیە. بیناکەیان کرێیە و پێنج نهۆمە، سێ نهۆمی بۆ کۆمەڵگەکە تەرخانکراوە. ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ڕووبەری (٩٠٠م٢) دروستکراوە.
لەبارەی ساڵی دروستکردن و دامەزراندنی بۆچوونی جیاواز هەیە. هەندێک بۆ ساڵانی ١٩٢٩ بۆ ١٩٣٢ دەگەڕێنەوە. سەرەتا ناونراوە (سمیث) و خەستەخانەی مەلیک غازی یەکەم، دواتر ناوەکەی گۆڕراوە بۆ خەستەخانەی کۆماری. کەوتووەتە گەڕەکی (سەرا)وە. بەشەکانی: ڤاکسین، دەرمانخانە و پشکنینی نەخۆشی تێدایە. تەلارێکی یەک نهۆمییە. (ڕەئوف عەبدوڵا حەمەسەعید) بەڕێوەبەری مەڵبەندەکەیە و ٢٥ کارمەندی هەیە. بە (خەستەخانەی سەرا)ش ناسراوە.
کەوتووەتە سەرەتای گەڕەکی (شارەوانی) له شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨٣ دروستکراوە. بریندارانی ڕاپەڕینی ١٣ی٥ی ١٩٨٧ ی هەڵەبجە لەم نەخۆشخانەیەوە بران و زیندەبەچاڵ کران. ساڵی ١٩٨٨ بۆردوومانکراوە و بەشێکی ڕووخاوه. ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن ڕێکخراوی (قەندیل) لەسەر هەمان نەخشەی پێشووی لەسەر ڕووبەری (١٧٠٧٩م٢) دروستکراوەتەوە. دوو نهۆمە. لە بەشەکانی (تیشک، دەرمانخانە، ئیستیشاری بۆ بینینی نەخۆش، پشکنین، سیتیسکان و هەناوی) پێکهاتووە. لە ئێستادا ٢٥ پزیشک، ٢١٨ کارمەندی هەیە و (سەباح حەمەئەمین محەممەد) بەڕێوەبەریەتی.
کەوتووەتە سەر جادەی حەمەوغان تەنیشت نەخۆشخانەی فێرکاری و فریاکەوتنی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە. بیناکەی لەسەر ڕووبەری (١٧٠٠م٢) لەسەر ئەرکی چەند خێرخوازێک دروستکراوە. دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە. یەک نهۆمە و لە بەشەکانی: تیشک، ڤاکسین، دەرمانخانە، پشکنین، نەخۆشیە گوازراوەکان، بانکی خوێن، تالاسیما، کارگێڕی پێکهاتووە. ٤٧ کارمەندی تەندروستی و کارگێڕی هەیە.
ساڵی ١٩٩٨ لە گوندی (کانی وەیسکێ) کراوەتەوە و لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە. لە بینایەکی یەک نهۆمی پێکهاتووە. دوو کادیری پزیشکی و دوو کارمەندی هەیە.
ساڵى ٢٠١٠ دامەزراوە. تایبەتە بە پشکنینی ئەو خۆراکانەی لەدەرەوە دێنە هەرێمەوە. پاش ئەوەی لە تاقیگە پشکنینیان بۆ دەکرێت بڕیار لە شیاوى و نەشیاوییان دەدرێت. ساڵی ٢٠١٩ خراوەتە سەر بەڕێوبەرایەتیى گشتیی تەندروستیى هەڵەبجه. بینای تایبەت بە خۆیان نییە و لە کابینەیەکدا دەوامدەکەن. نزیکەی بیست کارمەندی هەیە.
خوێندنگەیەکی ئامادەیی حکومییە. سەر بە دامەزراوەی خوێندنی پیشەیی (مؤسسة التعەلیم المهني)ی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق بووە. ساڵی ١٩٧٩ لە بینایەکی یەک نهۆمی نزیک بە بازاڕی سیروان و مزگەوتی کێلەسپی لە شارۆچکەی (سیروان) کراوەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری ناوی (شێخ عەبدولکەریم حەسەن عەبدوڵڵا) بووە. ساڵی ١٩٨٢ شوێنەکەی گوازراوەتەوە بۆ هەڵەبجە و لە بینایەکی دوو نهۆمیدا لە زەمەقی جێگیر بووە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. خوێندنی قۆناغەکانی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی بە تێکەڵاویی کوڕ و کچ تێدا دەکرێت. لە ساڵی ١٩٦٣ دامەزراوە، پێشتر ناوی قوتابخانەى شاهۆ بووە. هەتا پێش کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە بینای قوتابخانەى گۆرانی بنەڕەتیدا بوون، پاش ئاوەدانکردنەوەى هەڵەبجە قوتابخانەکە دەگەڕێتەوە گەڕەکی سەرا و لە ساڵی ٢٠٢٠ لە لایەن بەڕێز ئاسۆ حاجی محەممەد بامۆکییەوە دەڕوخێنرێت و سەرلەنوێ دروستدەکرێتەوە و لەم کاتەوە بەناوی ئەوەوە ناودەبرێت. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و هۆڵی کۆمپیوتەر و تاقیگە و هۆڵی وەرزش و کافتریا و کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە ٣٦٠٠م٢ یە. دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان قوتابخانەى سازگاری بنەڕەتی کچانیش لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن، مامۆستا ئیسماعیل سەلاح کەریم بەڕێوەبەر و مامۆستا ڕزگار فائیق مستەفا یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٦ مامۆستا و شەش فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٢٠٠ قوتابی، کە ١٠٣ لە ڕەگەزی نێر و ٩٧ لە ڕەگەزی مێیه. کەوتووەتە گەڕەکی سەرا و لە تەنیشت مزگەوتی تەکیەی (نصراللە خالص).
قوتابخانەیەکی حکومییە لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتی کوڕانی تێدایە، لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠١٣ بینای قوتابخانەکە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستدەکرێت، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و دوو هۆڵی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و تاقیگەی زانست ژووری کۆگا پێکهاتووە. لە ئێستادا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە کافتریایەک بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت، ڕووبەری زەوی قوتابخانەکە ٥٧٤٨م٢. دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. خاوەنی بیناکەن و جگەلە خۆیان قوتابخانەى (بانەى بنەڕەتی)ش لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن، مامۆستا هیدایەت عینایەت حەمەساڵح بەڕێوەبەر و مامۆستا مالیک عومەر محەممەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٠ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاک و ٢ مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٣٣٥ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن. کەوتووەتە گەڕەکی بەختیاری و نزیک (مزگەوتی بەختیاری)یە.