نەوێ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە گوندى (نەوێ)ی سەر بە ناحیەی خورماڵ. ساڵى ١٩٩٤ دامەزراوە. بیناکەی لەسەر ئەرکى ڕێکخراوێکى دانیمارکى لەسەر ڕووبەرى (٨٠.٨٤م٢) دروستکراوە. شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانى (دەرمانخانە و عیلاج پێدان و برینپێچى) پێکهاتووە. یەک نهۆمە. لە ئێستادا دوو کارمەندى هەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (والى ئەحمەد محەممەد شەریف)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: دبلۆم، لە ٣ى ٩ى ٢٠٢٣، لە سەیدسادق.
- چاوپێکەونتی ئامادەکار لەگەڵ (جەلیل حسین حەسەن)، پیشە: ڕوپێوکار، لە ١٥ى ٨ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- داتا و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرێتیی ئامار، ساڵی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی