دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

774 بابەت

ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجە

خوێندنگەیەکی حکومییە‌. ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن حکومەتەوە‌ لە شاری هەڵەبجە دروستکراوە. پێشتر لە گەڕەکی (گوڵان) بووە و لە ئێستادا لە گەڕەکی (فەرمانبەران)ـە. دوو نهۆمە. لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. قۆناغی ئامادەیی (١٠ بۆ ١٢) تێیدایە. ٥٦ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە. ١٨٠ خوێندکار وانەی تێدا دەخوێنن. مامۆستا (حیکمەت مەحموود مستەفا) بەڕێوەبەریەتی. قوتابخانەی (پێشکەوتنی بنەڕەتی) بە شێوەی میوان لە هەمان بینادایە.

زیاتر بزانە
خوێندنگە

ئامادەیی پیشەیی هەڵەبجەی تێکەڵ

دامەزراوەیەکی حکومییە، کەوتووەتە گەڕەکی دەروازەی شار، خوار بینای کۆلێژی هاوبەشی هەڵەبجەی کچانەوە. لە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. لە ئەنجامی یەکگرتنی ئامادەیی کشتوکاڵ و ئامادەیی بازرگانیی هەڵەبجە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە. قۆناغی ١٠-١٢ ی ئامادەییە بۆ هەردوو رەگەزی نێر و مێ. ئامادەییەکە لە بینای قوتابخانەی مەولەویی بنەڕەتی، کە ١٨ پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر و وەرزش و کۆگا و شەش ژووری تاقیگەیان هەیە، میوانن. ڕووبەری بیناکە ١٠٠٠٠م٢یە. نزار فەتاح عەبدوڵڵا بەڕێوەبەریەتی و بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢، ٥٣ قوتابی و ٢٦ مامۆستا و شەش فەرمانبەری هەیە.

زیاتر بزانە
خوێندنگە

ئامادەیی شارای کچان

تاکە قوتابخانەی ئامادەیی کچانە، کەوتووەتە ناوەڕاستی ناحیەی سیروان. خوێندکارانی گوندەکانی دەوروبەریش لەو قوتابخانەیە درێژە بەخوێندن دەدەن. لە ساڵی ٢٠١٣ وەک پێویستییەک بۆ بوونی ئامادەییەکی سەربەخۆی کچان بە فەرمانی بەڕێوەبەرێتی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە لە ئامادەیی سورێن جیاکراوەتەوه ‌و وەکو میوان لە هەمان بینادا ماوەتەوە. وەک پێزانینێک بۆ مامۆستا شارا عبدالله مولود وەکو سەرپەرشتیارێکی کارا و دڵسۆز، هەمان ناویلێنراوە. یەکەم بەڕێوەبەری م. کوێستان کەریم محەممەدە و تا ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ لەبەر مۆڵەت، مامۆستا شیرین ئاراس عەزیز بووەتە بەڕێوەبەر بە وەکالەت. بیناکەی لە دوو نهۆم و هەژده ‌پۆل پێکهاتووە، ژمارەی خوێندکارانی بۆساڵی خوێندنی (٢٠٢٤- ٢٠٢٥) (٢٣٨) خوێندکارە، ٤٥ مامۆستا و ٢ کارگوزار و (١) توێژەری کۆمەڵایەتی هەیە.

ئامادەیی مەهابادی ئێوارانی کچان

یەکەم ئامادەیی ئێوارانە لە شاری هەڵەبجە، گەڕانەوەی ئاوارەکانی پاش کیمیاباران‌ لە وڵاتی ئێران هەتا ساڵی ٢٠٠٥ و زۆریی ژمارەی ئەو خوێندکارە کچانەی، کە بە بۆنەی ئاوارەیی و شەڕ و شۆڕ و بارودۆخی خراپی ناوچەکەوە لە خوێندن دابڕابوون و هەبوونی ژمارەیەکی تر لەو فەرمانبەرە ئافرەتانەی، کە خواستی بەدەستهێنانی بڕوانامەیان هەبوو، هۆکاری کردنەوەی بوون. بە دەستپێشخەری و داواکاری خانمە چالاکوان حەمیدە جەمال محمد ساڵی ٢٠٠٦ لە بینای قوتابخانەی حەمدون یەکەم وانەی تێداخوێنراو هەر خۆیشی ژمارەیەک مامۆستا و پێداویستییەکانی قوتابخانەکەی دابینکردووە و داواکاریی قوتابخانەکەی گەیاندووەتە بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە. سەرەتا ‌ناوی ناوەندیی مەهابادی ئێوارانی کچان‌ بووە. دواتر بووە بە دواناوەندی و ساڵی ٢٠١٠ بووەتە ئامادەیی. ئیراد مەنوچەر سان ئەحمەد، تا ساڵی ٢٠١١ یەکەم بەڕێوەبەری بووە و دوای ئەو سروە عبدالله محمد بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بووە پاشان ئامینە أحمد قازی تاساڵی ٢٠١٧. بیناکەیان لە حەمدون و دواتر قوتابخانەی شاهۆ و دوای دوو ساڵ گواستراوەتەوە بۆ بینای ئامادەیی هەڵەبجەی کچان و دواتر قوتابخانەی بورهان و کانی عاشقان و لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥یشدا لە بینای ئامادەیی باڵامبۆی کوڕان درێژە بە خزمەتی دەدات و نەرمین فرج حامد بەڕێوەبەرە. ٢کارگوزار و ٢ نوسەر و ٢١٤ قوتابی هەیە.

ئامەد

قو‌تابخانەیەکی حکومییە‌. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (ئاوایی حەمە) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ە، ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D) ئەڵمانییەوە بۆ قوتابخانەى (ئاوایی حەمە)ی سەرەتایی دروستکراوە، لە ئێستادا بینای قوتابخانەکە لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیـسی ئیداری و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (١,٣٦٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (ماکوان حەمەعەلى محەممەد) بەڕێوەبەریەتی، لە بینای قوتابخانەى (ئاوایی حەمە)ی بنەڕەتیدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە نۆ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٤١ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ئاوایی حەمە

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. کەوتووەتە گوندی (ئاوایی حەمە‌) و سەر ناحیە‌ی (خورماڵ)ـە. ساڵی ١٩٥٨ دامەزراوە. سەرەتا لە خانوویەکی بچوکی گڵدا بووە هەتا لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکاندا حکومەت بینایەکی بۆ دروستکردووە. ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ ڕووخانی خانوەکانی گوندەکەدا بینای قوتابخانەکەش لەلایەن حکومەتەوە ڕوخێنراوە. پاش ڕاپەڕین و ساڵی ١٩٩١ لەناو کابینەدا دەستدەکرێتەوە بە خوێندن. ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوی(H. A. D)ی ئەڵمانییەوە بینایەکی شەش پۆلی بۆ دروستکراوە. لە ئێستادا یەک نهۆمە. شەش پۆل و دوو ئۆفیسی کارگێڕی و ژووری کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (١,٣٦٢م٢) دروستکراوە‌. مامۆستا (شەوکەت مەحموود دەروێش) بەڕێوەبەریەتی. ٢٢ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکی هەیە. ٥٦ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ئاوایی ڕۆستەم بەگ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر بە ناحیە‌ی (خورماڵ). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێدایە. ساڵی ١٩٩٧دامەزراوە، سەرەتا لە خانوویەکی گڵدا بووە، ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن حکومەتەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. شەش پۆل و سێ ژووری کارگێڕی و ژووری کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٢,٧٢٨م٢)یە. مامۆستا (سەردەشت حەمەکەریم محەممەد ئەمین) بەڕێوەبەریەتی. ١٨ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکی هەیە. ٢٨ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ئاوێسەر

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گەڕەکی (ئاشتی)ی سەر بە ناحیە‌ی (خورماڵ)‌. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە و سەرەتا لە بینای قوتابخانەى (خورماڵی بنەڕەتی)دا بووه. ‌ساڵی ١٩٩٣ چوونەتە بینای قوتابخانەى (بێسارانی بنەڕەتی) و ساڵی ٢٠٠٥ گواستویانەتەوە بۆ شوێنی ئێستایان. دوو نهۆمە. دوازدە پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و هۆڵ و ژوورى وەرزش و تاقیگە و کتێبخانە و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤,٣٠٤م٢) دروستکراوە. مامۆستا (نەوزاد نەجیب ئەحمەد) بەڕێوەبەرێتی. ٣٦ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکیان و دوو مامۆستای وانە بێژی هەیە. ٣٣٦ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ئایندە

قوتابخـانەیەکی حکومییە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتی کچانە، لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و پێنج ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و تاقیگەی زانست و کیمیا و فیزیا و کتێبخانە و کۆگا پێکهاتووە. دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن و لە بینای ئامادەیی شەهیدانی کیمیابارانی کچاندا میوانن. مامۆستا شەوبۆ عەبدولقادر حەمەحسین بەڕێوەبەر و مامۆستا بەهار حمەئەمین محەممەد سەعید و مامۆستا سەلوە ساحب محەممەد غریب، یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٨ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٣٥٢ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی مێن. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی و لە تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ئەحمەدئاوا

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. قۆناغی (١-٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. کەوتووەتە گوندی (ئەحمەدئاوا) و سەر ناحیە‌ی (خورماڵ)ـە. مێژووی دامەزراندنی بۆ ساڵی ١٩٥٦ دەگەڕێتەوە. سەرەتا لە مزگەوتی گوندەکە وانەیان خوێندوە، هەتا ساڵی ١٩٥٩ بۆ یەکەم جار بینای قوتابخانەکە دروستکراوە. ساڵی ١٩٧٨ لە کاتی ڕاگواستنی گوندەکاندا ڕوخێنراوە. پاش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ (مام یونس کاکە برا) خانویەکی بچوکی بۆ کردنەوەی قوتابخانە پێشکەشکردووە و هەتا ساڵی ١٩٩٤ قوتابخا‌نەکە لەو خانووەدا بووە. ساڵی ١٩٩٥دا ڕێکخراوی (هەندیکاب) بینای بۆ دروستکردووە. ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن حکومەتەوە بینایەکی نوێی بۆ دروستکراوە. دوو نهۆمە. نۆ پۆل و سێ ئۆفیسی کارگێڕی و هۆڵ و ژووری کۆمپیوتەر و هونەر و وەرزش و تاقیگە و کتێبخانە و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤,١٨٩م٢) دروستکراوە. مامۆستا(سامان فەرەج عەبدولکەریم) بەڕێوەبەریەتی. ٣٦ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و سێ مامۆستای وانەبێژی هەیە. ١٥٣ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ئەحمەدموختار جاف

خوێندنگەیەکی حکومییە‌. کەتووەتە گەڕەکی (مامۆستایان)ـەوە. ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن حکومەتەوە لە شاری هەڵەبجە دروستکراوە. پێشتر ناوی (هەڵەبجە) بووە و لەدوای ساڵی ١٩٩١ بووە بە (ئەحمەدموختار جاف) و ئامادەییەکی تێکەڵ بووە. دواتر تایبەت کراوە بە کوڕان و حەمەسەعید عینایەت، دلێر مەحموود، خالد علی بەڕێوەبەری بوون. چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە و گەورەکراوە. دواجار لە ساڵی ٢٠٢٠ بینای کۆنی خوێندنگەکە ڕوخێنراوە، بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی ٢ ساڵی خوێندن، گوازراوەتە و بۆ بینای قوتابخانەی شەهید ئەنوەری موهەندیس لە گەڕەکی شارەوانی. لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە بە خاوەندارێتی (ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی) دروستکراوەتەوە. لە ٢٥/ ٨/ ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی وەک د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، سۆران عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و چەند کەسایەتییەکی هەڵەبجە و ئاسۆی حاجی محمد بامۆکی، کراوەتەوە و ڕادەستی پەروەردە کراوە. بیناکە لە سێ نهۆم پێکهاتووە، ٢٣ پۆلی خوێندن، هۆڵی کۆبوونەوە، هۆڵی هونەر، کتێبخانە، چوار ژوری تاقیگە، ژوری نوێژ، کافتریا، ژوری وەرزش، گەنجینە، ٢ ژوری توێژەر، ٤ ژوری مامۆستایان، ٣ ژوری کارگێڕی، ژوری چاپخانە و ٢ ژوری ئەرشیف. هەروەها یاریگاری تاتان و گەراجی سەیارەی مامۆستایانی هەیە. لەئێستەدا ٦٠ مامۆستا و ١٠ فەرمانبەر و ٥٧٥ خوێنکاری هەیە، مامۆستا هۆشەنگ ڕەئوف عەبدوڵا) بەڕێوەبەری خوێندنگەکەیە.

زیاتر بزانە
خوێندنگە

ئەحمەدی خانی

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە (گەڕەکی داڵانی) لە ناحیە‌ی (خورماڵ). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێدایە. ساڵی ١٩٧٩ لە لایەن حکومەتەوە دروستکراوە. یەک نهۆمە. نۆ پۆل، دوو ژووری کارگێڕی، یەک ژووری وەرزش و ژوورێکی کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٢,٤٦١م٢)یە. مامۆستا (ئارام محەممەد حەمەخان) بەڕێوەبەریەتی. ٤٨ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٤٣٢ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ئیمامی زامن

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (ئیمامی زامن). ساڵی ١٩٧٣ کراوەتەوە. سەرەتا لە ماڵی هاوڵاتییەکی گوندەکەدا بووە بەناوی (کەریم عەبدوڵا). هەتا قۆناغی سەرەتایی تێدا خوێنراوە. ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن حکومەتەوە بینای قوتابخانەی سەربەخۆی لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) بۆ دروستکراوە. ساڵی ١٩٩٦ دووبارە ١٩٩٦ لە شوێنی بینا کۆنەکەی، بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوەتەوە. لە چوار ژوور و هۆڵێک پێکهاتووە. هەتا ساڵی ٢٠١٧ دەوامی تێدا کراوە دواتر داخراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

باخەکۆن

قوتابخانەیەکی حکومییە‌. کەوتووەتە گوندی (باخەکۆن)ی سەر بە ناحیە‌ی (بیارە). لە کۆتایی ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو کراوەتەوە. قۆناغی سەرەتایی تێدا بووە. ڕووبەری (١٥٠م)بووه. هەتا ساڵی ١٩٧٨ کراوەبووە دواتر بە هۆی ڕاگواستنی گوندەکانەوە داخراوە لە ئێستادا تەنها شوێنەواری ماوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

باخی میر

باخچەیەکی حکومییە‌، لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجەيه. ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە. ساڵی ٢٠١٢ تەلارى تایبەت بە باخچەکە دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی (کانيعاشقان) لەناو شاری هەڵەبجە. لە یەک نهۆم و شەش پۆل، چوار ئۆفیسی کارگێڕی، هۆڵی کۆبوونەوە، هۆڵێکی داخراو بۆ یاریکردن و چێشتخانە، هۆڵی نانخواردن و یاریگایەک پێکهاتووە. ڕووبەرەکەی (٤٣٠٠م٢)ە. مامۆستا (شەهلا تاهیر حەمە) بەڕێوەبەری باخچەکەیە. ٢١٠ قوتابی، ٢١ مامۆستا و ١٠ فەرمانبەر و یەک مامۆستای وانەبێژی هەیە.

زیاتر بزانە
باخچەی منداڵان

باڵامبۆی کوڕان

خوێندنگەیەکی حکومییە. ساڵی خوێندنی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠١ لەناو شاری هەڵەبجە کراوەتەوە. سەرەتا لە گەڕەکی (گوڵان) بووە و ساڵی ٢٠١٣، گوازراوەتەوە بۆ گەڕەکی (مۆردانە). قۆناغەکانی (١٠ بۆ ١٢) زانستی و وێژەیی لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی کوڕان. دوو نهۆمە و لە ١٨ پۆل و چوار هۆڵی تاقیگە و گۆرەپانێک پێکهاتووە. قوتابخانەی (کانیعاشقان) لە هەمان بینادا دەوامدەکەن. لەئێستادا ٤٥ مامۆستا و حەوت فەرمانبەری هەیە و ٢٨٨ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (ئەنوەر مەحموود ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
خوێندنگە

بامۆک

قوتـــابخـانەیەکی حکومییە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قـۆنـاغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، ساڵی ١٩٥٤ دامەزراوە، لە سەرەتادا لە ماڵی مەلا عەبدوڵا سەعیددا بە کرێ خوێندویانە، هەتا ساڵی ١٩٧٢ بینای بۆ دروستکراوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و پێکهاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (١,٤٠٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە هەموو ڕۆژێک بەیانیانن و جگە خۆیان هیچ دەوامێکی تر لە بیناکەیاندا نیە، مامۆستا هادى محەممەد ئەحمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٢١ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٨٨ قوتابی، کە ٤٣یان لە ڕەگەزی نێر و ٤٥ لە ڕەگەزی مێن، ئەم قوتابخانەیە کەوتووەتە گوندی بامۆک و نزیک بنکەی تەندروستیی بامۆکە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بانە

قوتابخانەیەکی حکومییە‌. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قـۆنـاغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە. ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە. ساڵی ٢٠١٣ بینای قوتابخانەکە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و دوو ئۆفیسی کارگێڕی و دوو هۆڵی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە و لە ئێستاشدا لەلایەن وەزرارەتی پەروەردەوە کافتریایەک بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٥,٧٤٨م٢)یە، دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، میوانن لە بینای قوتابخانەى (ئاڵای بنەڕەتی)دا، مامۆستا ڕێبوار عومەر فەرەج بەڕێوەبەر و مامۆستا سروە فەتاح مەحموود و مامۆستا کازم کەمال شوکر یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٧ مامۆستا و ٢ فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٣٢٠ قوتابی، کە ١٦٨ لە ڕەگەزی نێر و ١٥٢ لە ڕەگەزی مێیە. کەوتووەتە گەڕەکی بەختیاری و نزیک مزگەوتی بەختیارییە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بانی بنۆک

قوتابخانەیەکی حکومییە‌. کەوتووەتە گوندی (بانی بنۆک)ی بناری سورێن. ساڵی ١٩٦٩ لەسەر ئەرکی (مەلا عومەری سورێن) و لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. لەپێنج ژوور پێکهاتووە و تەنها قۆناغی سەرەتایی تێدا بووە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان کراوەبووە و دواتر داخراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بانیشار

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (بانی شار) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ە. ساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە، سەرەتا لە گوندی (بانی شاری کۆن) لە خانوویەکی بچوکی لە بەرد دروستکراودا دەوامیانکردووە، پاش ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D) ئەڵمانییەوە بینایەکی شەش پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت، لە ئێستادا لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسـی کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. قوتابخانەکە لەسەر ڕووبەری زەوی(٧٠٠م٢) دروستکراوە، چەند کەس وەک بەڕێوەبەر خزمەتیانکردووە. لەوانە هۆشمەند قادر، نەوزاد نەجیب، ئێستا مامۆستا(سۆران سەعید حەمەساڵح) بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە و قوتابخانەى (داڵانی)ی بنەڕەتیش میوانن لە بینای قوتابخانەکەیاندا، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ قوتابخانەکە شەش مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و شەش وانەبێژیان هەیە، ٥٠ قوتابی وانەى لێدەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە
پێشتر 1
...
17 18 19
...
39 دواتر