بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
دامەزراوەیەکی حکومییە، لەساڵی ١٩٥٦ دروستکراوە، ئێستا سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمە، لەکاتی سەردانی مەلیک فەیسەڵی دووەم، فەرمانی بوون بە ناحیەی دەرچووە. سەرەتا دوو گوند بوون، به ناوەکانی جانجان و کێلەسپی. سەرەتا بەناوی ناحیەی دوجەیلەوە بووە، دواتر و لە ساڵى ١٩٨٢دا ناوەکە گۆڕاوە بۆ سیروان. یەکەم بەڕێوەبەرى ناحیەى سیروان کەسێک بووە بەناوى (ئەبابەکر زیبارى)، پاشان چەند کەسێکی تر کراون بە مودیر ناحیە، وەک: ملازم علی عوبێد دلیمی، لەهەمانکاتدا بەڕێوبەری پۆلیسش بووە، مستەفا مەحمود ڕەسوڵ ئاغاپژدەری، هاشم تاهیر بەرزنجی، مساوات زاخۆیی، ئەبوعومەر، عەبدوڵای شەریف هەلاج هەڵەبجەیی. لەپاش ڕاپەرین و دروستبونی حکومەتی هەرێم، چەند کەسێکى تر بوونەتە بەڕێوەبەرى ناحیەکە، لەوانەش کەمال دۆڵپەمۆیی، شاهۆ عوسمان، عەلى عوسمان، هێمن حەمە حسێن، کە تا ئێستا بەردەوامه. لە دووبەشی سەرەکی (کارگێڕی و خزمەتگوزاری) پێکدێت، ٨ فەرمانبەری هەمیشەیی و سێ فەرمانبەری گرێبەست و یەک فەرمانبەری خۆبەخشی هەیە. بیناکەی دەکەوێتە گەڕەکی ڕاپەرین، ٧٢ گوندی لەسەرە. لە دوو نهۆم و نۆ ژوور پێکدێت، ڕووبەرەکەی نزیکەی مەتر ١٠٠٠م٢ دەبێت.