بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
ڕێکخراوێکی ناحکومیی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێلایەنە. لە ژێر چەتری حەڤدە ئامانجەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، کار بۆ بۆ ناساندنى پرسى جینۆسایدی کورد دەکات و لە ژێر دروشمی ڕێکخراوی لاهای بۆ پرسی جینۆساید لە ٦ی ١٢ی ٢٠٢٢ بە ژمارە (٥٧٧٥)ی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان دامەزراوە. (سعود سەنگاوی) سەرۆکی گشتی ڕێکخراوەکەیە. ئۆفیسى سەرەکی لە شاری سلێمانییە. لە شارەکانی هەولێر، چەمچەماڵ و هەندەران لقی هەیە. لقى هەڵەبجە ڕێکخراوی لاهای لەگەڵ وەرگرتنی مۆڵەتی ڕێکخراوەکە کراوەتەوە و هەتاکو ئێستا (کوێستان ئەکرەم فەرەج) بەرپرسی لقەکەیە. ئامانجی سەرەکیی ڕێکخراوەکە بریتییە لە ناساندنی جینۆسایدی کورد لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات، گرنگیدان و خزمەتکردنی زیاتر بە کەسوکاری قوربانیان و خزمەتکردنی ناوچەکانیان. لە ئێستادا لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی لاهای وەکو بینا، هیچ شوێنێکیان نییە، لە مۆنۆمێتی هەڵەبجە کاروباری ڕێکخراوەکە ڕادەپەڕێنن.