بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
دیوانى ناحیەیە، لە ساڵی ١٥٨٢ کراوەتەوە. ناوەندی ویلایەتی شارەزوور تا کەرکوک سنورەکەی بووە. پاشان کراوەتە قەزاى گوڵعەنبەر، ناحیەی بەرزنجە و قزڵجەى لەسەر بووە. ساڵی ١٩١٩ کراوەتەوە به ناحیە، تاکو ئێستا ٣١ بەڕێوەبەرى هەبووە. یەکەم بەڕێوەبەری (کەریم بەگی حەمەدبەگی قادر پاشا) ناسراو بە (عەبدولکەریم فواد). ساڵی ١٩٢٦، پاشان هەریەکە لە: سەعید ئەفەندی (سەعید جیعەتلی. ساڵی ١٩٣٠)، کەریم بەگی گەرمیان ناسراو بە( کەریم بەگی ماین شێ، عزەت بەگ، سەعید ئەفەندی- سەعیدسور، عەلى عاسم، شاکرفەتاح، باقی بەگ، فەخری بەگ، عیزەتى تەل، ھادی ڕەشید چاوشلی ناسراو بەمودیرە سوور، جەمال، ئەکرم عەلی غالب ساڵی ١٩٥٥ کە سیدسادق دەبێته ناحیە، حەمەئەمین باڵتە، عەبدول جەبار زەنگەنە، فایەق سەبری بەگ، ڕوشدی بەگ، نەجمەدین عەبدولکەریم شێخ ئەحمەد عەبدولقادر نەقشبەندی، شێخ جەمال نەقشبەندی، شێخ عەلی شێخ حوسەین کەسنەزان، تاھیر محەمەد بابا جەلەولایی، سیروان فەوزی ڕەشید، عەبدوڵڵا شەریف هەلاج، کۆتا مودیر ناحیەی خورماڵ بووە لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا. پاشان شێخ قادر شێح شەمسەدین، بووەتە ئەنجومەنى ناحیەکە. ساڵی ١٩٩٧ تا ١٩٩٩ دانا شێخ نوری، ١٩٩٩ تا ٢٠٠٣ فوئاد حەمەساڵح مۆریاسی، ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٦ سمکۆ سالار، ٢٠٠٦ تا ٢٠١٩ عوسمان ئەنوەر شارباژێڕی، ٢٠١٩ تا ٢٠٢١ بوونەتە بەڕێوبەر. کۆتا بەڕێوەبەری (فەرەیدون موحەمەد) بووە لە ساڵی ٢٠٢١ بووەتە بەڕێوەبەر و تا ئێستا بەردەوامە. پێشتر بیناکی ناحیە لە قەڵا بووەو ئێستا بیناى ناحیەی خورماڵ دەکەوێتە گەڕەکى ئەردەڵان لە ناوبازارى خورماڵ، پیکهاتەى بیناکە لە بەرد و چیمەنتۆ و شیش دروستکراوە و لە دوو نهۆم پێکدێت و لە هۆبەکانى خزمەتگوزارى، کۆمپوتەر، کارگێڕى، ژمێریارى، هاتوو و ڕۆشتوو، هەشت فەرمانبەرى هەیە.