هاوکاریی هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 176

کۆمەڵگەی پزیشکی

کۆمەڵگەیەکی پزیشکیی ناحکومییە. کەوتووەتە سەر شەقامی ئەحمەدموختار لە نێوان مامۆستای نەناسراو و ئامادەیی ئەحمەدموختاردا. لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ ئاسانکاری و پەرتەوازەنەبوونی نەخۆش بۆ پشکنین و چارەسەر لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە. لە بەشەکانی: کارگێڕی و ژمێریاری، تاقیگە، تیشک، دەرمانخانە، پەرستاری، سەنتەری گەڵای جوانکاری، پزیشکە پسپۆڕییەکانی هەناوی، قورگولوت، جومگە، گورچیلە، منداڵان، شکاوی، سنگ و مەمک، نەشتەرگەریی گشتی، ژنان و منداڵبوون، دڵ، بەشی سۆنار و سەنتەری ددان تایبەت بە جوانکاری و پڕکردنەوە و قاڵب و چارەسەر پێکهاتووە. (زوبێر بەکر محەممەد، بەکالۆریۆس، شیکاری) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و لە ئێستادا (عەلی عەزیز عەلی، بکالۆریۆس، بایۆلۆجی) وەک بەڕێوەبەری کۆمەڵگەکە بەردەوامە. ٣٧ فەرمانبەری گرێبەستی هەیە. بیناکەیان کرێیە و پێنج نهۆمە، سێ نهۆمی بۆ کۆمەڵگەکە تەرخانکراوە. ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ڕووبەری (٩٠٠م٢) دروستکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی تیمی مەیدانی بۆ شوێنەکە، لە ٢٧ی ٨ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (فردەوس عیرفان فەریق)، لەدایکبوو: ١٩٩٩، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: کارمەندی نەخۆشخانەکە، ٢٧ی ٨ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ ناوشاری هەڵەبجە

5

هاوبەشی پێبکە