بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
سەر بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانە. بە ئامانجی بایەخدان بە گەنجان و دەرخستنی تواناکانیان ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. شوێنی بیناکەیان لە نزیک نوسینگەی پەرلەمان بووە بەرانبەر بانکی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢١ داخراوە. یەکەم بەڕێوەبەری (تەها حەمەڕەشید حەسەن) و دوا بەڕێوەبەریشی (ڕاڤیار نەوزاد محەممەد) بووە. لەم بەشانە پێکهاتووە: ١- موزیک: زیاتر لە ٢٠ کۆنسرێت و چالاکیی تایبەتی هەبووە و لەسەرجەم یادەکانی هەڵەبجە و بۆنە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانی تردا بەشداریکردووە. زیاتر لە ١٥٠ خولی کردووەتەوە. ٢- شێوەکاری: بە دەیان پێشانگای هاوبەشی لە دەروەی شار و ناوەوەی شاردا کردووەتەوە. ٣- دروومان: بەردەوام خولی تایبەتی بە فێربوون کردووەتەوە و پێشانگای بۆ بەرهەمی خانمان ڕێکخستووە و هەلیکاری بۆ زیاتر لە ٤٠ لە کەس لە هەردوو ڕەگەز ڕەخساندووە. ٤- فێربوونی زمان: زۆرتر بایەخی بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی و فارسی داوە و زیاد لە ٢٠ خولی کردووەتەوە. ٥- کتێبخانە: زیاتر لە ٢٠٠٠ ناونیشانی کتێبی تێدابووه. ٦- کۆمپیتەر و ئینتەرنێت: هێڵی ئێنتەرنێتیان بێبەرامبەر بۆ گەنجان دانینکردووە و خولی فێربوونی کۆمپیتەری کردووەتەوە. ٧- وەرزش: لە بوارەکانی (تێنسی سەرمێز، شەترەنج، ماراسۆن بۆ کچانی شار)دا چالاکییان هەبووە. ٨- چالاکیی ئەدەبی و ڕۆشنبیری: زیاتر لە ٥٠ چالاکی لە بوارەکانی (شیعر، چیرۆک، فەلسەفە، دەروونی، پرسەکانی گەنج و مافی ئافرەتان و ...) ئەنجامداوە. ٩- شانۆ: لە سەردەمی کۆتا بەڕێوەبەریدا کراوەتەوە و هەر خۆیشی سەرپەرشتیکردووە.
ڕێکخراوێکی ناحکومییە. سەر بە (سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان)ـە. لە ١٤ی ١ی ٢٠٠٤ لە شارۆچکەی خورماڵ کراوەتەوە. سەرەتا دوازدە کارگێڕیی خۆبەخش کاریان تێداکردووە و پاشان بە بڕیاری ئۆفیسی گشتی بۆ دروستکردنی هەیکەلی ئیداری، هەڵبژاردنی بۆ کراوە و (ناسح کەمال) بووەتە یەکەمین بەڕێوبەری هەڵبژێردراوی ڕێکخراوەکە. لە بەشەکانی: کارگێڕی، ڕۆشنبیری، ڕاگەیاند، ڕاپرسی، خولەکان، ئیدارە، هونەری، وەرزش، چالاکییەکان پێکهاتووە. ساڵی ٢٠١٨ بە هۆکاری قەیرانی دارایی بڕیاری داخستنی دراوە.
ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە. ناوەندێکى پێگەیاندنی لاوی پێشەنگ و داکۆکیکار لە مافی مرۆڤە. ئۆفیسی سەرەکیی ڕێکخراوەکە لە پارێزگای سلێمانییە و دوازدە لقی تریشی لە شار و شارۆچکەکانی تری هەرێمی کوردستان هەیە. لە ٢٣ى ١٢ى ٢٠٠٢ ئۆفیسی هەڵەبجە کراوەتەوە (ئەرسەلان عابد محەممەد) بەپرسی ئۆفیسی هەڵەبجەیە. ئامانجی سەنتەرەکە بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و هۆشیاری و ڕۆشنبیری و یاساپەروەریی کۆمەڵگایە، کارکردنە بۆ پێگەیاندنی لاوێکی پێشەنگ و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان گەڕەکی شەهیدان، نزیک مزگەوتی شافیعی.