بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
کەوتووەتە گوندى (ئیمامى زامن)ی سەربە شارۆچکەی سیروان. ساڵى ٢٠٠٥ دامەزراوە. بیناکەی لەسەر ئەرکى حکومەت و لەسەر ڕووبەری (١٢٧.٥م٢) دروستکراوە. شەش کاتژمێرى بووه. لە بەشەکانى (دەرمانخانە و عیلاج نوسین و برینپێچى) پێکهاتووە. یەک نهۆم بووە. لە ئێستادا داخراوە.
کەوتووەتە گوندى (بەشارەتى سەروو)ی سەر بە ناحیەی سیروان. ساڵى ٢٠٠٦ دامەزراوە. بیناکەی لەسەر ئەرکى حکومەتی هەرێم دروستکراوە. شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانى (دەرمانخانە، عیلاجپێدان، برینپێچى) پێکهاتووە. یەک نهۆم بوووە و لە ئێستادا داخراوە.
کەوتووەتە ناو گوندى (شیرەمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). سەرەتا لە ساڵی ١٩٩٣دا کراوەتەوە. دواتر و ساڵی ٢٠٠٠ لەسەر ڕووبەرى (٢٣٧م٢) لەسەر ئەرکى حکومەتی هەرێم بینای بۆ دروستکراوه. شەش کاتژمێرییه. لە بەشەکانى: دەرمانخانە و برینپێچى پێکهاتووە. یەک نهۆمە. لە ئێستادا دوو کارمەند و یەک یاریدەدەرى پزیشک و پاسەوانێکی هەیە.
کەوتووەتە گوندى (نەوێ)ی سەر بە ناحیەی خورماڵ. ساڵى ١٩٩٤ دامەزراوە. بیناکەی لەسەر ئەرکى ڕێکخراوێکى دانیمارکى لەسەر ڕووبەرى (٨٠.٨٤م٢) دروستکراوە. شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانى (دەرمانخانە و عیلاج پێدان و برینپێچى) پێکهاتووە. یەک نهۆمە. لە ئێستادا دوو کارمەندى هەیە.