دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

1 بابەت

هەڵەبجە

کەوتووەتە سەرەتای گەڕەکی (شارەوانی) له شاری‌ هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨٣ دروستکراوە. بریندارانی ڕاپەڕینی ١٣ی٥ی ١٩٨٧ ی هەڵەبجە لەم نەخۆشخانەیەوە بران و زیندەبەچاڵ کران. ساڵی ١٩٨٨ بۆردوومانکراوە و بەشێکی ڕووخاوه. ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن ڕێکخراوی (قەندیل) لەسەر هەمان نەخشەی پێشووی لەسەر ڕووبەری (١٧٠٧٩م٢) دروستکراوەتەوە. دوو نهۆمە. لە بەشەکانی (تیشک، دەرمانخانە، ئیستیشاری بۆ بینینی نەخۆش، پشکنین، سیتیسکان و هەناوی) پێکهاتووە. لە ئێستادا ٢٥ پزیشک، ٢١٨ کارمەندی هەیە و (سەباح حەمەئەمین محەممەد) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
نەخۆشخانەی گشتی