گڵێجاڵ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13


لاپەڕەی 171

مەڵبەندی تەندروستی

ساڵی ١٩٩٣ بۆ یەکەمجار لەسەر ئەرکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان بنکەی تەندروستی لە گوندی (گڵێجاڵ) کراوەتەوە. سەرەتا لە خانوی هاوڵاتی (حاجی مەحمود عەبدوڵا)دا بووە، هەتا ساڵی ١٩٩٦ لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی DCی هۆڵەندی بینایەکی یەک نهۆمی بۆ دروستکراوە. ساڵی ٢٠٢٠ وەزارەتی تەندروستی بنکەکەی بۆ مەڵبەندی تەندروستی گۆڕیوه. دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە و چوار کادری تەندروستی و چوار کارمەندی هەیە.

سەرچاوەکان:

  1. گڵێجاڵ (ناوەندی ناحیەی بەمۆ) لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەکاندا، کۆمەڵێک توێژەر، چاپی یەکەم، ٢٠٢١، ل٤٦ – ٥٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەزیز محەممەد ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٤٤، لە ١ی ٨ی ٢٠٢٣، لە زەڕایەن.

ئامادەکردنی: عەفان ئەحمەد عەلی

7

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەڵەبجە

لەبارەی ساڵی دروستکردن و دامەزراندنی بۆچوونی جیاواز هەیە. هەندێک بۆ ساڵانی ١٩٢٩ بۆ ١٩٣٢ دەگەڕێنەوە. سەرەتا ناونراوە (سمیث) و خەستەخانەی مەلیک غازی یەکەم، دواتر ناوەکەی گۆڕراوە بۆ خەستەخانەی کۆماری. کەوتووەتە گەڕەکی (سەرا)وە. بەشەکانی: ڤاکسین، دەرمانخانە و پشکنینی نەخۆشی تێدایە. تەلارێکی یەک نهۆمییە. (ڕەئوف عەبدوڵا حەمەسەعید) بەڕێوەبەری مەڵبەندەکەیە و ٢٥ کارمەندی هەیە. بە (خەستەخانەی سەرا)ش ناسراوە.

زیاتر بزانە
مەڵبەندی تەندروستی

بیارە

کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە)وە. مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ چلەکانی سەدەی ڕابردوو و سەرەتا بنکەی تەندروستی بووە. پاش ڕاپەڕین و ساڵی ١٩٩٣ دروستکراوەتەوە و یەکەم بەڕێوەبەری بنکەکە (تاهیر عەزیز محەممەد) بووە و تا ساڵی ٢٠١١ بەردەوام بووە، پاشان (ڕزگار عەزیز محەممەد) بووە بە بەڕێوەبەری و هەتا ئێسا بەردەوامە. مەڵبەندەکە لە شەش بەش پێکهاتووە، کە بریتین لە بەشەکانی تاقیگە، دەرمانخانە، چاودێریی دایکانی دووگیان، ددان، کوتان و فریاکەوتن. ٣٨ کارمەندی میلاک و یەک فەرمانبەری گرێبەست و چوار فەرمانبەری خۆبەخشیان هەیە، ڕووبەری بینای بنکەکە (٣٠٠م٢)یە و لە دوو نهۆم پێکهاتووە، کەوتووەتە سەنتەری شارۆچکەی بیارەوە.

زیاتر بزانە
مەڵبەندی تەندروستی

شەهید ئەمجەد حاجی غالی

ساڵی ٢٠٠٦ لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕووبەری (٢٥٠٠م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی (سیروان). دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە. لە بەشەکانی (تیشک، نەشتەرگەری، ددان، چاودێریی دایکایەتی، گەشەی منداڵ، نەخۆشیی درێژخایەن) پێکهاتووە. یەک نهۆمە. لە ئێستادا دوو پزیشکی گشتی، یەک پزیشکی ددان، ٣٨ کارمەند و فەرمانبەری هەیە.

زیاتر بزانە
مەڵبەندی تەندروستی

شەهید عەلی شیعە: خورماڵ

ساڵی ١٩٩١ بەناوی (بنکەی تەندروستیی خورماڵ)ـەوە لە گەڕەکی (داڵانێ) لە ناحیەی (خورماڵ) دامەزراوە. دواتر بەهۆی فروانبوونی ناوچەکەوە بووە بە (مەڵبەندی تەندروستیی شەهید عەلی شیعە) لە گەڕەکی (ئاشتی) لە هەمان ناحیەدا. بیناکەی دوو نهۆمییە و ١٠ قەرەوێڵەییە و دیاریی هێزی ئەمریکیەکان بووە بۆ ناوچەکە. دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە و لە بەشەکانی: تیشک، ڤاکسین، دەرمانخانە، پشکنین و فریاکەوتن پێکهاتووە. لە ئێستادا ٨٩ کارمەند و پزیشکی هەیە و (عەزیز شوکەت کەریم) بەڕێوەبەری مەڵبەندەکەیە.

زیاتر بزانە
مەڵبەندی تەندروستی

شەهید فاتیح

ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە. ٢٤ کاتژمێرییە. کەوتووەتە گەڕەکی (فەرمانبەران)ـەوە. بەشەکانی: چارەسەر، دەرمانخانە، تاقیگە، تیشک، پەرستاری ژنان و پیاوان، هێڵکاریی دڵ، وەرشە، بلیتبڕ و پاسەوانی تێدایە. لیژنەی پزیشکیی هەمیشەیی هەڵەبجە، هۆبەی چارەسەری سروشتی -کە لە بەشەکانی: منداڵان، ژنان و پیاوان پێکهاتووە، دەوامی تێدا دەکەن. بینایەکی یەک نهۆمییە. لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠م) زەویە. (شیروان حەمەساڵح کەریم) بەڕێوەبەری مەڵبەندەکەیە و٤ پزیشکی پلەبەند، ٦١ کامەند و فەرمانبەری هەیە.

زیاتر بزانە
مەڵبەندی تەندروستی

شەهید نیازی هەورامی

کەوتووەتە ناوبازاڕی شارەدێی (تەوێڵە)وە. پێشتر بنکەی تەندروستی بووە و ساڵی ١٩٣٢ دامەزراوە. لە سەرەتای شەستەکانەوە بینای تایبەتی بۆ دروستکراوه و هەتا ١٩٧٦ لەو شوێنەدا ماوەتەوە. لەسەردەمی شۆڕشدا بینانی ناوەندی تەوێڵە کراوەتە خەستەخانە. لە ساڵی یەکەمی شەڕی عێراق – ئێراندا، پزیشکی تایبەتی سەربازی بۆ هاتووە و لەگەڵ چۆڵبوونی تەوێڵەدا بیناکە ڕووخاوە. لە دوای ڕاپەڕین جارێکی تر کراوەتەوە. لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم لەسەر ڕووبەری (٤١٥م٢) بینای بۆ دروستکراوە. لە ساڵی ٢٠١١وە کراوە بە مەڵبەندی تەندروستی. دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە. دوو نهۆمە و لە بەشەکانی: ڤاکسین، فریاکەوتن، دەرمانخانە، تاقیگە و دایکانی دووگیان، پێکهاتووە. چوار پزیشکی پلەبەند و یەک پزیشکی ددان و ٣٢ کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
مەڵبەندی تەندروستی