دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

1 بابەت

هاوکاریی هەڵەبجە

کۆمەڵگەیەکی پزیشکیی ناحکومییە. کەوتووەتە سەر شەقامی ئەحمەدموختار لە نێوان مامۆستای نەناسراو و ئامادەیی ئەحمەدموختاردا. لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ ئاسانکاری و پەرتەوازەنەبوونی نەخۆش بۆ پشکنین و چارەسەر لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە. لە بەشەکانی: کارگێڕی و ژمێریاری، تاقیگە، تیشک، دەرمانخانە، پەرستاری، سەنتەری گەڵای جوانکاری، پزیشکە پسپۆڕییەکانی هەناوی، قورگولوت، جومگە، گورچیلە، منداڵان، شکاوی، سنگ و مەمک، نەشتەرگەریی گشتی، ژنان و منداڵبوون، دڵ، بەشی سۆنار و سەنتەری ددان تایبەت بە جوانکاری و پڕکردنەوە و قاڵب و چارەسەر پێکهاتووە. (زوبێر بەکر محەممەد، بەکالۆریۆس، شیکاری) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و لە ئێستادا (عەلی عەزیز عەلی، بکالۆریۆس، بایۆلۆجی) وەک بەڕێوەبەری کۆمەڵگەکە بەردەوامە. ٣٧ فەرمانبەری گرێبەستی هەیە. بیناکەیان کرێیە و پێنج نهۆمە، سێ نهۆمی بۆ کۆمەڵگەکە تەرخانکراوە. ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ڕووبەری (٩٠٠م٢) دروستکراوە.

زیاتر بزانە
کۆمەڵگەی پزیشکی