بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
خوێندنگەیەکی ئامادەیی حکومییە. سەر بە دامەزراوەی خوێندنی پیشەیی (مؤسسة التعەلیم المهني)ی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق بووە. ساڵی ١٩٧٩ لە بینایەکی یەک نهۆمی نزیک بە بازاڕی سیروان و مزگەوتی کێلەسپی لە شارۆچکەی (سیروان) کراوەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری ناوی (شێخ عەبدولکەریم حەسەن عەبدوڵڵا) بووە. ساڵی ١٩٨٢ شوێنەکەی گوازراوەتەوە بۆ هەڵەبجە و لە بینایەکی دوو نهۆمیدا لە زەمەقی جێگیر بووە.
خوێندنگەیەکی حکومییە. ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن حکومەتەوە لە شاری هەڵەبجە دروستکراوە. پێشتر لە گەڕەکی (گوڵان) بووە و لە ئێستادا لە گەڕەکی (فەرمانبەران)ـە. دوو نهۆمە. لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. قۆناغی ئامادەیی (١٠ بۆ ١٢) تێیدایە. ٥٦ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە. ١٨٠ خوێندکار وانەی تێدا دەخوێنن. مامۆستا (حیکمەت مەحموود مستەفا) بەڕێوەبەریەتی. قوتابخانەی (پێشکەوتنی بنەڕەتی) بە شێوەی میوان لە هەمان بینادایە.
دامەزراوەیەکی حکومییە، کەوتووەتە گەڕەکی دەروازەی شار، خوار بینای کۆلێژی هاوبەشی هەڵەبجەی کچانەوە. لە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. لە ئەنجامی یەکگرتنی ئامادەیی کشتوکاڵ و ئامادەیی بازرگانیی هەڵەبجە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە. قۆناغی ١٠-١٢ ی ئامادەییە بۆ هەردوو رەگەزی نێر و مێ. ئامادەییەکە لە بینای قوتابخانەی مەولەویی بنەڕەتی، کە ١٨ پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر و وەرزش و کۆگا و شەش ژووری تاقیگەیان هەیە، میوانن. ڕووبەری بیناکە ١٠٠٠٠م٢یە. نزار فەتاح عەبدوڵڵا بەڕێوەبەریەتی و بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢، ٥٣ قوتابی و ٢٦ مامۆستا و شەش فەرمانبەری هەیە.
خوێندنگەیەکی حکومییە. کەتووەتە گەڕەکی (مامۆستایان)ـەوە. ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن حکومەتەوە لە شاری هەڵەبجە دروستکراوە. پێشتر ناوی (هەڵەبجە) بووە و لەدوای ساڵی ١٩٩١ بووە بە (ئەحمەدموختار جاف) و ئامادەییەکی تێکەڵ بووە. دواتر تایبەت کراوە بە کوڕان و حەمەسەعید عینایەت، دلێر مەحموود، خالد علی بەڕێوەبەری بوون. چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە و گەورەکراوە. دواجار لە ساڵی ٢٠٢٠ بینای کۆنی خوێندنگەکە ڕوخێنراوە، بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی ٢ ساڵی خوێندن، گوازراوەتە و بۆ بینای قوتابخانەی شەهید ئەنوەری موهەندیس لە گەڕەکی شارەوانی. لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە بە خاوەندارێتی (ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی) دروستکراوەتەوە. لە ٢٥/ ٨/ ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی وەک د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، سۆران عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و چەند کەسایەتییەکی هەڵەبجە و ئاسۆی حاجی محمد بامۆکی، کراوەتەوە و ڕادەستی پەروەردە کراوە. بیناکە لە سێ نهۆم پێکهاتووە، ٢٣ پۆلی خوێندن، هۆڵی کۆبوونەوە، هۆڵی هونەر، کتێبخانە، چوار ژوری تاقیگە، ژوری نوێژ، کافتریا، ژوری وەرزش، گەنجینە، ٢ ژوری توێژەر، ٤ ژوری مامۆستایان، ٣ ژوری کارگێڕی، ژوری چاپخانە و ٢ ژوری ئەرشیف. هەروەها یاریگاری تاتان و گەراجی سەیارەی مامۆستایانی هەیە. لەئێستەدا ٦٠ مامۆستا و ١٠ فەرمانبەر و ٥٧٥ خوێنکاری هەیە، مامۆستا هۆشەنگ ڕەئوف عەبدوڵا) بەڕێوەبەری خوێندنگەکەیە.
خوێندنگەیەکی حکومییە. ساڵی خوێندنی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠١ لەناو شاری هەڵەبجە کراوەتەوە. سەرەتا لە گەڕەکی (گوڵان) بووە و ساڵی ٢٠١٣، گوازراوەتەوە بۆ گەڕەکی (مۆردانە). قۆناغەکانی (١٠ بۆ ١٢) زانستی و وێژەیی لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی کوڕان. دوو نهۆمە و لە ١٨ پۆل و چوار هۆڵی تاقیگە و گۆرەپانێک پێکهاتووە. قوتابخانەی (کانیعاشقان) لە هەمان بینادا دەوامدەکەن. لەئێستادا ٤٥ مامۆستا و حەوت فەرمانبەری هەیە و ٢٨٨ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (ئەنوەر مەحموود ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی.
خوێندنگەیەکی حکومییە. ساڵی ١٩٧٠ دروستکراوە، بەڵام لەنێوان ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩دا کراوەتەوە، ئەوکاتەی، کە دروستکراوە بە یەکجاری تەواونەکراوە و هاوکات خوێندکاریش لەم خوێندنگایەدا دەوامیکردووە، بیناکەی ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە و لەلایەن حکومەتیشەوە نۆژەن کراوەتەوە. قۆناغی (١٠ بۆ ١٢)ی ئامادەییە، کە ڕووبەرەکەی (٢٨٠٠م٢)، ژمارەی خوێندکارەکانی بەشێوەیەکی نایەکسان دابەشبوون بەسەر پۆلەکاندا، کە ژمارەی گشتیی پۆلەکانی ١٢ پۆلە، پۆلی وا هەیە شەش خوێندکاری تێدایە و پۆلی واش هەیە ٣٧ خوێندکاری تێدایە. ژمارەی مامۆستاکانی نزیکەی ٢٣ مامۆستایە، ١٨ مامۆستای میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژ و دوو کارگوزاریش لەم خوێندنگایەدا هەن. ڕووبەری سەوزاییش لەم خوێندنگایەدا نزیکەی (٥٠م٢) دەبێت. دوو دەوام لەم بینایەدا تێدادەکرێت، کە بریتین لە خوێندنگای دواناوەندیی (بیارە)ی کوڕان و قوتابخانەی (بیارە)ی بنەڕەتی. شوێنی ئەم خوێندگەیە دەکەوێتە سەر ڕێگای (تەوێڵە - بیارە) و پێیدەوترێت کاوات.
قوتابخانەیەکی حکومییە. بۆ یەکەمجار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دروستکراوە ساڵی ١٩٦٨ بۆ ١٩٧٠، کە سەرەتا تایبەت بووە بە قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی، هەتا ساڵی ١٩٨٨یش ئەو بینایە هەر هەبووە، بەڵام ساڵی ١٩٨٨ لە جەنگی (عێراق - ئێران) جارێکی تر لەلایەن (حاجی یاسین مستەفا) نۆژەنکراوەتەوە و تایبەت کراوە بە قۆناغی (٧ بۆ ١٢) . ڕووبەری بیناکە نزیکەی (٦٨٧م٢)ە، کە بەگشتی لە ١٤ پۆل پێکهاتووە. ژمارەی قوتابیانی پۆلی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتی ٤٧ قوتابی و ژمارەی خوێندکارانی پۆلی (١٠ بۆ ١٢) خوێندکارە. ٢١ مامۆستا و یەک توێژەر و یەک کارگوزاری هەیە. لەم قوتابخانەیەدا بۆ هەریەک لەوانەکانی (کیمیا، فیزیا، کۆمپیوتەر) سێ تاقیگە هەیە. ئەم قوتابخانەیە لەگەڵ (قوتابخانەی پیرشالیار)دا لە هەمان بینادا دەوامدەکەن، بەڵام لە دوو کاتی جیاوازدا، ڕێژەی سەوزایی لەم قوتابخانەیەدا لەسەدا پێنجە. دەکەوێتە (ملەی چنار) لەسەر ڕێگای سەرەکی. (موحسین حەمەلاو تۆفیق) بەڕێوەبەری خوێندنگاکەیە.
خوێندنگەیەکی حکومییە. ساڵی٢٠١٠ لەناو شاری هەڵەبجە کراوەتەوە. مامۆستا (ستار ئەحمەد عەلی) یەکەم بەڕێوەبەری بووە. تایبەتە بە کوڕان و قۆناغەکانی (١٠ بۆ ١٢)ی زانستی و وێژەیی لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی کوڕان. دوو نهۆمە و لە ١٢ پۆل پێکهاتووە. قوتابخانەی شۆڕشی نوێی بنەڕەتی لە هەمان بینادا دەوامدەکەن. کەوتووەتە گەڕەکی شەهیدان بەرانبەر بەڕێوەبەرێتیی ئاوی هەڵەبجە. لە ئێستادا ٣٢ مامۆستا و شەش فەرمانبەری هەیە و ١٨٠ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (کاروان حەسەن حسەین) بەڕێوەبەریەتی.
خوێندنگەیەکی حکومییە. ساڵی ١٩٩٢ لە شارۆچکەی خورماڵ کراوەتەوە. پێشتر ناوی (ئامادەیی خورماڵ) و (ئامادەیی تریفە) بووە. قۆناغی ١٠ بۆ ١٢ی زانستی و وێژەیی لە هەردوو ڕەگەزی کوران و کچان لەخۆدەگرێت. بیناکەی دوو نهۆمە، لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. لە ئێستادا ١٠٢ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و ٧٨٢ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (مستەفا کەریم مستەفا) بەڕێوەبەریەتی.
خوێندنگەیەکی ئامادەیی حکومییە. ساڵی ١٩٩٢ لە گەڕەکی (شەهیدان) لە شارۆچکەی (سیروان) کراوەتەوە. قۆناغەکانی ١٠ بۆ ١٢ زانستی و وێژەیی لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی کوڕان. یەک نهۆمە و لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. خوێندنگەی (شارا)ی کچان لە هەمان بینادا دەوامدەکەن. لە ئێستادا ٤٢ مامۆستا و فەرمانبەری میلاکی هەیە، ٣٥ مامۆستا، دوو پاسەوان، دوو کارگوزار، یەک باخەوان، دوو نوسەر لەگەڵ یەک مامۆستای وانەبێژی هەیە. لە ئێستادا مامۆستا (جەلال ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی.
خوێندنگەیەکی حکومییە. ساڵی ٢٠٠٦ لە گەڕەکی (شارەوانی) لەناو شاری هەڵەبجە کراوەتەوە. سەرەتا بەناوی (ئامادەیی نێرگزی کچان)ـەوە بووە. قۆناغەکانی ١٠ بۆ ١٢ زانستی و وێژەیی لەخۆ دەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی مێ. دوو نهۆمە و لە ١٢ پۆل پێکهاتووە. قوتابخانەی (ئایندەی بنەڕەتی) لە هەمان بینادا دەوامدەکەن. لەئێستادا ٥٢ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و ٤٤٦ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (سوهام بەکر عەبدوڵا) بەڕێوەبەریەتی.
خوێندنگەیەکی حکومییە. ساڵی ١٩٩٨ بەناوی (ناوەندیی سازانی کچان)ـەوە کراوەتەوە. ساڵی ٢٠٠٠ گوازراوەتەوە بۆ بینای قوتابخانەی (مەرزەبۆتۆ) و بووە بە (دواناوەندیی سازانی کچان) و هەتا ساڵی ٢٠١٠ تەنها بەشی وێژەیی هەبووە و دواتر بەشی زانستیشی تێدا کراوەتەوە. ساڵی خوێندنی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣ گوازراوەتەوە بۆ گەڕەکی کیمیابارانی یەک و ناوەکەی کراوە بە(خوێندنگەی شەهید عەبدلوڕەحمان میرزا حەسەن). قۆناغەکانی (١٠ بۆ ١٢)ی زانستی و وێژەیی لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی مێ. سێ نهۆمە و لە ٢٧ پۆل، سێ ژوور بۆ تاقیگە، ژووری هونەر، کۆمپیوتەر، هۆڵی سیمینار، کتێبخانە و یاریگا پێکهاتووە. قوتابخانەی بەمۆی بنەڕەتیش لە هەمان بینا دەوامدەکەن. لە ئێستادا ٥٢ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و ٤٠٣ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (شەرمین غەریب عەبدولقادر) بەڕێوەبەریەتی.
دامەزراوەیەکی پەروەردەیی هاوبەش (حکومی و ناحکومی)یە، واتە خوێندنگە بە هاوبەشی لە نێوان کەرتی تایبەت کۆمپانیای (یونایتد ساینس) و حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت. ساڵی ٢٠١٦ لەناو شاری هەڵەبجە دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی زەمەقی نزیک مزگەوتی (ئیمام ئەحمەد)، پێشتر لە بینای خوێندنگەی (باڵامبۆ)دا بووە. مامۆستای وانەکانی (ئینگلیزی، بیرکاری، فیزیا، کیمیا، کۆمپیوتەر و بایلۆجی) لە ئەستۆی کۆمپانیادایە و مامۆستای وانەکانی (هونەر، وەرزش، کوردی) و دابینکردنی بینا و کتێبەکانی لەئەستۆی وەزارەتی پەروەردەدایە. خوێندنگە، کرێی خوێندن لە خوێندکاران وەرناگرێت. خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزییە و قۆناغەکانی (١٠ بۆ ١٢) لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی کچان. دوو نهۆمە و نهۆمی یەکەمی تایبەتە بە خوێندن و نهۆمی دووەمی بەشەناوخۆیی خوێندکارانە. لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. تەنها بەشی زانستی تێدایە. لەئێستادا ٢٥ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و ١٨٠ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (ئیلهان فەیاز ڕەحیم)، کە خەڵکی تورکیایە، بەڕێوەبەریەتی.
دامەزراوەیەکی پەروەردەیی هاوبەش (حکومی و ناحکومی)یە. لە نێوان کەرتی تایبەت کۆمپانیای (یونایتد ساینس) و حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت. ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١١ لەناو شاری هەڵەبجە دروستکراوە و کەوتووەتە پشتی گوندی (بامۆک)، پێشتر لە گۆران سیتی بووە. مامۆستای وانەکانی (ئینگلیزی، بیرکاری، فیزیا، کیمیا، کۆمپیوتەر و بایلۆجی) لە ئەستۆی کۆمپانیادایە و مامۆستای وانەکانی (هونەر، وەرزش، کوردی) و دابینکردنی بینا و کتێبەکانی لەئەستۆی وەزارەتی پەروەردەدایە. خوێندنگە، کرێی خوێندن لە خوێندکاران وەرناگرێت. خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزییە و قۆناغەکانی ١٠ بۆ ١٢ لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی کوڕان. دوو نهۆمە و بەشەناوخۆیی خوێندکارانیش لەخۆدەگرێت. لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. تەنها بەشی زانستی تێدایە. لەئێستادا ٢٨ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و ١٦٨ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (محەممەد لەتیف جەعفەر) بەڕێوەبەریەتی.