بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
ساڵی ٢٠٠٦ لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕووبەری (٢٥٠٠م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی (سیروان). دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە. لە بەشەکانی (تیشک، نەشتەرگەری، ددان، چاودێریی دایکایەتی، گەشەی منداڵ، نەخۆشیی درێژخایەن) پێکهاتووە. یەک نهۆمە. لە ئێستادا دوو پزیشکی گشتی، یەک پزیشکی ددان، ٣٨ کارمەند و فەرمانبەری هەیە.
ساڵی ١٩٧٧ بەناوی (بنکەی تەندروستیی کۆمەڵگەی عەنەب)ـەوە دروستکراوە. ئەوکات لە بەشەکانی: فریاکەوتنی سەرەتایی، بینینی نەخۆش و خەواندنی کاتی پێکهاتووە، هەروەها بنکەکە ئەمبوڵانسی تایبەت بەخۆی هەبووە. دواتر و پاش گواستنەوەی شوێنەکەی بۆ گەڕەکی شارەوانی لە ساڵی ٢٠١٢دا، ناوی بنکەکە بۆ (بنکەی تەندروستیی شارەوانی) دەگۆڕێت و دواتریش ناوەکەی دەبێتە (مەڵبەندی تەندروستیی شەهید حیکمەت). دەوامی مەڵبەندەکە ١٢ کاتژمێرییە. بیناکەی یەک نهۆمییە و لەسەر ڕوبەری (١٢٠٠م٢) دروستکراوە. هەریەکە لەبەشەکانی: دەرمانخانە و پشکنین لەخۆدەگرێت و لە ئێستادا یەک پزیشک، دوو پەرستار، یەک دەرمانساز و چوار فەرمانبەری کارگێڕی هەیە.
کەوتووەتە ناو گوندی (گوڵەخانە)ی سەر بە ناحیەی خورماڵ. ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە بیناکەی لەسەر ڕووبەری (١٢٧.٥م٢) و لەسەر ئەرکی ڕێکخراوێکی خێرخوازی دروستکراوە، بنکەیەکی شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانی (دەرمانخانە، عیلاج_پێدان و برینپێچی) پێکهاتووە. یەک نهۆمە. لە ئێستادا سێ کارمەندی هەیە.
ساڵی ٢٠١٠ لە گوندی (شەکرالی) لەسەر ئەرکی دەستگای (ڕێباز فاوندەیشن) دروستکراوە. دەوامی شەش کاتژمێرییە. بەشی دەرمانخانە و چارەسەر لەخۆدەگرێت، بینایەکەی یەک نهۆمی و (١٥٠م)ییە و سەر بە شارەوانیی شارۆچکەی (سیروان)ـە. لە ئێستادا دوو کارمەندی هەیە و (والی محەممەد ئەمین عەبدوڵا) بەڕێوەبەریەتی.
کەوتووەتە ناوەڕاستی شاری هەڵەبجە. بیناکەی ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر ئەرکی محەممەد فەرەج و لەسەر ڕووبەری (٢٣٨م٢) دروستکراوە. دەوامی شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: پزیشکی پسپۆڕی چاو، پشکنینی نەخۆش، پەرستاری چاو، دەرمانخانە، بلیتبڕ و گەنجینە، پێکهاتووە. یەک نهۆمی دروستکراوە. سێ پزیشک و حەڤدە کارمەندی هەیە و (محەممەد سەعدی تۆفیق) بەڕێوەبەریەتی.
ساڵی ١٩٩١ بەناوی (بنکەی تەندروستیی خورماڵ)ـەوە لە گەڕەکی (داڵانێ) لە ناحیەی (خورماڵ) دامەزراوە. دواتر بەهۆی فروانبوونی ناوچەکەوە بووە بە (مەڵبەندی تەندروستیی شەهید عەلی شیعە) لە گەڕەکی (ئاشتی) لە هەمان ناحیەدا. بیناکەی دوو نهۆمییە و ١٠ قەرەوێڵەییە و دیاریی هێزی ئەمریکیەکان بووە بۆ ناوچەکە. دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە و لە بەشەکانی: تیشک، ڤاکسین، دەرمانخانە، پشکنین و فریاکەوتن پێکهاتووە. لە ئێستادا ٨٩ کارمەند و پزیشکی هەیە و (عەزیز شوکەت کەریم) بەڕێوەبەری مەڵبەندەکەیە.
ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە. ٢٤ کاتژمێرییە. کەوتووەتە گەڕەکی (فەرمانبەران)ـەوە. بەشەکانی: چارەسەر، دەرمانخانە، تاقیگە، تیشک، پەرستاری ژنان و پیاوان، هێڵکاریی دڵ، وەرشە، بلیتبڕ و پاسەوانی تێدایە. لیژنەی پزیشکیی هەمیشەیی هەڵەبجە، هۆبەی چارەسەری سروشتی -کە لە بەشەکانی: منداڵان، ژنان و پیاوان پێکهاتووە، دەوامی تێدا دەکەن. بینایەکی یەک نهۆمییە. لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠م) زەویە. (شیروان حەمەساڵح کەریم) بەڕێوەبەری مەڵبەندەکەیە و٤ پزیشکی پلەبەند، ٦١ کامەند و فەرمانبەری هەیە.
کۆمەڵگەی پسپۆڕیی پزیشکیی ددانە. ساڵی ٢٠١٣ کراوەتەوە، کەوتووەتە گەڕەکی (شارەوانی) لە تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی. لەسەرەتادا تەنها بەیانیان دەوامی تێدا کراوە و بەشەکانی بریتیبوون لە: پشکنین، چارەسەرکردن، تیشک، نەشتەرگەری، دروستکردنی ددان و نەخۆشییەکانی پوک، دەرمانخانە و کارگێڕی. ساڵی ٢٠١٦ دەوامی ئێوارانیش بەناونیشانی (نۆرینگەی ڕاوێژکاریی ددانی شەهید فەرەج)ی تێدا کراوەتەوە و خزمەتگوزارییەکانی بریتین لە: چاندنی ددان، دروستکردنی ددانی جێگیر، چارەسەرکردنی ددان، ڕاستکردنەوە، تاقیگەی دروستکردنی ددانی جوڵاو. لە ئێستادا دەوامی کۆمەڵگەکە بەنیان و ئێوارانە. بیناکەی یەک نهۆمییە. زیاتر لە ٣٠ پزیشکی ددان بە پسپۆڕی جیاوازی ددانی و ٣٩ کارمەندی هەیە و (عەدالەت عەباس لوتفوڵڵا) بەڕێوەبەریەتی.
ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن حکومەتەوە دروستکراوە. دەوامی سەنتەرەکە ١٢ کاتژمێرییە و بەشی تیشک لەخۆدەگرێت، بیناکەی دوو نهۆمییە. بەرامبەر نەخۆشخانەی (وەفا)یە. لەئێستادا ١٤ کارمەند و پێنج پزیشکی هەیە و (هەردی محەممەد فەرەج) بەڕێوەبەری سەرنتەرەکەیە.
کەوتووەتە ناوبازاڕی شارەدێی (تەوێڵە)وە. پێشتر بنکەی تەندروستی بووە و ساڵی ١٩٣٢ دامەزراوە. لە سەرەتای شەستەکانەوە بینای تایبەتی بۆ دروستکراوه و هەتا ١٩٧٦ لەو شوێنەدا ماوەتەوە. لەسەردەمی شۆڕشدا بینانی ناوەندی تەوێڵە کراوەتە خەستەخانە. لە ساڵی یەکەمی شەڕی عێراق – ئێراندا، پزیشکی تایبەتی سەربازی بۆ هاتووە و لەگەڵ چۆڵبوونی تەوێڵەدا بیناکە ڕووخاوە. لە دوای ڕاپەڕین جارێکی تر کراوەتەوە. لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم لەسەر ڕووبەری (٤١٥م٢) بینای بۆ دروستکراوە. لە ساڵی ٢٠١١وە کراوە بە مەڵبەندی تەندروستی. دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە. دوو نهۆمە و لە بەشەکانی: ڤاکسین، فریاکەوتن، دەرمانخانە، تاقیگە و دایکانی دووگیان، پێکهاتووە. چوار پزیشکی پلەبەند و یەک پزیشکی ددان و ٣٢ کارمەندی هەیە.
کەوتووەتە ناو گوندى (شیرەمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). سەرەتا لە ساڵی ١٩٩٣دا کراوەتەوە. دواتر و ساڵی ٢٠٠٠ لەسەر ڕووبەرى (٢٣٧م٢) لەسەر ئەرکى حکومەتی هەرێم بینای بۆ دروستکراوه. شەش کاتژمێرییه. لە بەشەکانى: دەرمانخانە و برینپێچى پێکهاتووە. یەک نهۆمە. لە ئێستادا دوو کارمەند و یەک یاریدەدەرى پزیشک و پاسەوانێکی هەیە.
ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دامەزراوە. پێشتر ناوی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن) بووە. دەکەوێتە تەنیشت (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە). دەوامی نەخۆشخانەکە ٢٤ کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: هۆڵی پێشوازیی نەخۆش، هێڵکاریی دڵ، دەرمانخانە، تاقیگە، تیشک، قاوش، بوژانەوەی دڵ، کۆگای دەرمان، جی سی سی و گەنجینە پێکهاتووە. بیانەکەی دوو نهۆمیە و ٤٠ قەرەوێڵەییە. لەسەر ڕووبەری (١٥٠٩٩م٢) دروستکراوە. لەئێستادا ٢٦ پزیشکی پسپۆڕ (لە پسپۆڕە جیاوازەکان) و ١٤٣ فەرمانبەری هەیە و (سەعدی ڕەفعەت محەممەد) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەیە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (قەدەفەر). ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر ڕووبەری (١٥٠م٢) لەگەڵ دوو خانوو بۆ مانەوەی کارمەندانی تەندروستی دروستکراوە. سەرەتا بە ناوی نەخۆشخانەی (شەهید ڕەئوف)ـەوە بووە. لە ئێستادا یەک کارمەندی تەندروستی بەناوی (حەمەسەعید) بەڕێوەیدەبات.
کەوتووەتە گوندی (قەڵبەزە) لە بناری سورێن. ساڵی٢٠١١ لەسەر ڕووبەری(٥٠٠م) چوارگۆشە دامەزراوە. لە کابینەیەکی چوار ژووری پێکهاتووە. هەموو بنکەکە لە کابینە پێکهاتوو. یەکەم کەس وەک یاریدەدەری پزیشک کاری تێدا کردبێت (دلێر محەممەد حەمەئەمین) بووە. دواتر (مەسعوود سەعید). لە ئێستادا دکتۆر (عەلی محەممەد قادر) و تێبینەر (دارا مەحموود فەرەج) کاری تێدا دەکەن.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (عاموورە)وە. ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٨٠٠م٢) دروستکراوە. لە دوو ژووری کارمەندەکان و سێ ژووری دیکە پێکهاتووە. لە ئێستادا تاکە کارمەندێکی تەندروستی دەوامی تێدا دەکات بەناوی (شنۆ کەمال ڕەشید).
کەوتووەتە گوندی (عەنەب)ی نزیک شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە. لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی (kro) و لەسەر ڕووبەری (١٢٧.٥م٢) دروستکراوە. شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: دەرمانخانە و برینپێچی و تەداوی پێکهاتووە. لە ئێستادا سێ کارمەندی هەیە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (کانی وەیسکێ). ساڵی ١٩٩٨ لەسەر زەوی هاوڵاتی (فەتاح حسەین)، لەسەر ڕووبەری (٥٠٠م٢) لەگەڵ خانوویەک بۆ کارمەندانی بنکەکە دروستکراوە. هەتا ساڵی ٢٠٠٨ کراوەبووە و دواتر داخراوە.
ساڵی ٢٠٠٥ دروستکراوە. لە بەیانیاندا کراوەیە. بەشی بینینی نەخۆش و دەرمانخانەی تێدایە. لە بینایەکی یەک نهۆمی پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٧٥٠م) زەوییە. کەوتووەتە گوندی (کوڵکنیی خواروو)ەوە. (نوری ئەولموحەممەد غوڵام) بەڕێوەبەری بنکەکەیە و یاریدەدەری پزیشک، نوسەرێک و فەرمانبەرێکی هەیە.
کەوتووەتە گەڕەکی کانیعاشقان لەناو شاری هەڵەبجە. لە ٧ی ٤ی ١٩٩٩ لەسەر ڕووبەری (٢٥٠٠م) زەوی و بینایەک بە (٢٣٧م٢) لەلایەن ڕێکخراوی سویدیی ئۆپسالا (OPSALA)وە دروستکراوە. پێشتر لە ماڵی خێرخوازێکدا بووە. دەوامی شەش کاتژمێرییە. یەک نهۆمە و بەشەکانی: دەرمانخانە، دەرزیلێدان، عیلاج_نوسین، پێکدێت. لە ئێستادا ١٠ کارمەندی هەیە. یەکەم لێپرسراوی (ئحیا عەلی محەممەد) بووە و لە ئێستادا (محەممەد محەممەد ڕەشید)ە.
کەوتووەتە نزیک شوقەکانی شارەوانی لە تەنیشت پەیمانگای پزیشکی دادوەریی هەڵەبجە لەسەر ڕێگای (هەڵەبجە - عەنەب). بیناکەی ساڵی ٢٠٠٦ لەسەر ئەرکی حکومەت لەسەر ڕووبەری (٩٣٥م٢) دروستکراوە. دەوام تێیدا دوانزە کاتژمێرییە. یەک نهۆمە و لە بەشەکانی: شروبات، حبوبات، سەپڵای و دەرمانی نەخۆشییە درێژخانەکان و بەشی کارگێڕی، پێکهاتووە. لە ئیستادا شەش پزیشکی دەرمانساز و ٢١ کارمەندی هەیە.