دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

774 بابەت

ابن کثير

کەوتووەتە گەڕەکی (ئەردەڵان)، لە ناحیەی (خورماڵ). لە ساڵى ٢٠٠٢ لەلايەن (کۆمەڵەى سەلامى خێرخوازی)یەوە دروستکراوە. دوو منارە و یەک دەروازەی هەيه. نوێژى هەينى تێداناکرێت. سەرچاوەی ئاوی مزگەوتەکه،‌ ئاوی (زەڵم) و بيرە. لە ئێستادا بە فەرمی دوو خادمى هەيه. مامۆستا (مەلا موختار جەميل هانەقوڵى) پێشنوێژی مزگەوتەکەیە.

الرحمن ١

کەوتووەتە خواروو و خۆرئاوای نەخۆشخانەى عەنەب و سەر شەقامى (د. سەردار). ساڵى ٢٠٠٩ لەسەر ڕووبەرى (٦٠٠م٢)‌ زەوی دەست به دروستکردنى کراوە، بەڵام بەهۆى کەمیی سەرچاوەی داراییەوه،‌‌ هەتا ئێستا تەواونەکراوە. لەگەڵ ئەمەشدا نوێژی تێدادەکرێت. زەوييەکەى لەلايەن خێرخواز (سەردار محەممەد ئەحمەد دێکۆنی)يەوە دابينکراوە و (بەهاوکارى خێرخوازان‌) سەرپەرشتى دروستکردنيان کردووه. منارەى هەيە. نوێژى هەينی تێداناکرێت. يەک نهۆمە و يەک دەروازەى هەيە. مامۆستاى فەرمی بۆ دانەنراوە.

الرحمن ٢

کەوتووەتە‌ بەشى ڕۆژهەڵاتى گوندی (سەرچاوگی باوەکۆچەک)‌. مێژوويەکى دێرینی هەيە، ساڵی ١٩٧٨ لە کاتی ڕاگواستنى گوندە سنورييەکان ڕوخێنراوە و ساڵى ٢٠١٣ لەسەر ئەرکى بنەماڵەى خێرخواز (جەوهەر عەزيز دزەيى) سەرلەنوێ دروستکراوەتەوە. دوو نهۆمه، دوو دەروازەى هەيە، مەدرەسە و هۆڵى نييە، نوێژى هەينى تێداناکرێت. مامۆستاى فەرمى بۆ دانەنراوە‌.

النبى

کەوتووەتە‌‌ سنوری گەڕەکى (گوڵان) لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵى ٢٠٠٤ خێرخوازێک زەوييەکەى بۆ بەخشيوە و‌ هەرخۆشى دروستیکردووە. يەک نهۆمە. دوو دەروازە و منارەیەکى هەيە. نوێژى هەينى تێداناکرێت. یەک جار نۆژەنکراوەتەوە. لە ئێستادا مامۆستا (سديق حەمەڕەشيد عەلى) پێشنوێژى تێدادەکات‌.

اللە اکبر

کەوتووەتە‌ خۆرهەڵاتی گەڕەکی (یەک شەهیدەکان) لەسەر ڕێگای نێوان گوندەکانی (عەبابەیلێ -جەلیلە). ساڵى ٢٠١٤ دروستکراوە. زەوییەکەی موڵکی (شێخ غەفوری کوڕی شێخ محەممەد ئەمینی شێخ کەریمی عەبابەیلێ) بووە و بەخشیویەتی و هەر خۆشی مزگەوتەکەی دروستکردووە. دوو نهۆمە. یەک منارەی هەیە. پرسەی لێ دانانرێت و نوێژی هەینی تێداناکرێت. مامۆستای فەرمی بۆ دانەمەزراوە.

ام القری

مەدرەسەی زانستە شەرعییەکانە. ساڵی ١٩٩٨ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. بە سەدان قوتابی لە ڕەگەزی مێ (خوشکان) وانەی تێدا دەخوێنن. ساڵی ٢٠٠٨ قوتابیان و مامۆستایانی ئەم مەدرەسەیە، کە ژمارەیان چوار مامۆستا و ٤٩ قوتابی بووە، گوازراونەتەوە بۆ خوێندنگەی ئیسلامیی بەشی کچان.

ئاشتی

کەوتووەتە گەڕەکی (گۆران سیتی) لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٦ لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە. ئەو ڕووبەرەی، کە بۆی تەرخانکراوە (٢٠٠٠م)ە، بەڵام مزگەوتێکی بچووکی لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) بەکاتی لەسەر دروستکراوە، نوێژی هەینی تێداناکرێت و مامۆستای ڕەسمیشی نییە، خەڵکی گەڕەک خۆیان بەرنوێژی بۆ خۆیان دەکەن. یەک نهۆمە.

ئاوایی حاجی حەمەئەمین

کەوتووەتە سنوری گوندی (ئاوایی حاجی حەمەئەمین). ساڵی ١٩٧٢ (حاجی حەمەئەمین) لە سەرکانی (حەوزەکە) لە خۆرئاوای گوندەکەوە بەردەنوێژ و حەوزی دروستکردووە و وەک مزگەوت بەکاریانهێناوە و هەتا ڕاگواستنی گوندەکە ساڵی ١٩٧٨ بەم شێوەیە ماوەتەوە. ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە و خێرخوازان، مزگەوتێک لە ناوەڕاستی گوندەکەدا لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.

ئەبوبەکری سدیق

کەوتووەتە‌ گەڕەکى (گوڵان) لەتەنیشت قوتابخانەی (حەمدون)ی بنەڕەتیی تێکەڵاو. ساڵی ١٩٨٠ لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە. یەک نهۆمە و دوو دەروازە و منارەیەی هەیە. هۆڵی هەیە و پرسەی لێ دادەنرێت و نوێژی هەینیشی تێدا ئەنجامدەدرێت. هەتا ئێستا چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە و فراوانکراوە. لە ئێستادا مامۆستا (مەلا ئەحمەد حەمەعەزیز) وتارخوێنی مزگەوتەکەیە، بەڵام بە فەرمی پێشنوێژی بۆ دانەنراوە.

ئەحمەدى

کەوتووەتە ناو ئەو گەڕەکەى، کە لە ناو شاری هەڵەبجە بە (جولەکان) ناسراوە. لە بنەڕەتدا کەنيشتەى جولەکەکان بووە، دواى گەڕانەوەى جولەکەکان بۆ ئيسرائيل بوو بە موڵکى وەزارەتى دارايى عێراق، مەلا عومەر عەبدولعەزيز ساڵى ١٩٥٤ بيناى کەنيشتەکەى لە وەزارەتى دارايى عێراق کڕيەوە و کردويەتى بە مزگەوت و بەناوى (ئيمام ئەحمەدى کوڕى حەنبەل)ەوه ناوى ناوە (ئەحمەدى). بەڵام بيناى کەنيشتەکەى دەستکارى نەکردووە، تەنانەت ڕووگەى جولەکەکان تەنها پەردەيەکى بەسەردا دراوە و دەستکارینەکراوه. لەو کاتەوە هەتاوەکو کيميابارانى هەڵەبجه، ‌خۆى پێشنوێژى مزگەوتەکە بووە. لە کیمیابارانى هەڵەبجەدا مزگەوتەکە ڕووخاوە و ساڵى ٢٠٢٠ لەسەر ئەرکى خێرخوازان دروستکراوەتەوە. مزگەوت يەک نهۆمە و دوو دەروازەى هەيە. ڕووبەرەکەى زۆر بچووکە. منارەى هەيە. نوێژى هەينى لێ ناکرێت. مامۆستاى فەرمی بۆ دانەنراوه.

ئەسکەندەر هەورامى

یەکێکە لە مزگەوتە نوێیەکانى سنورى پارێزگاى هەڵەبجە، کە لەلایەن بنەماڵەى دکتۆر ئەسکەندەر هەورامی و بەتایبەت محەممەدى برایەوە لە کۆتاى ساڵى ٢٠٢١دا، دەست بە دروستکردنى کراوە و ساڵى ٢٠٢٣ تەواوکراوە. کەوتووەتە سەر ڕێگەى سەیرانگا‌ى چاوگ. زەویى مزگەوتەکە نزیکەى هەزار مەتر دەبێت و لەلایەن (نەجمەدین محەممەد ئەمین)ـەوە دابینکراوە. لە دوو نهۆم پێکهاتووە. بەشی سەرەوەى بۆ پیاوان و خوارەوەى بۆ ئافرەتان تایبەتکراوە. شوێنی تایبەت بە مردووشۆر و پێنج ژووریش بۆ حوجرە تەرخانکراوە. مامۆستا (زانا) پێشنوێژی تێدادەکات. نوێژی هەینى تێداناکرێت.

ئەڵڵا عومەرا: ئۆڵاهۆمەرا

کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە). کۆنترین مزگەوتی شارۆچکەکەیە. بە مزگەوتی (ناودێ)ش ناودەبرێت. هەندێک مێژووەکەی دەبەنەوە بۆ سەرەتای گەیشتنی ئاینی ئیسلام بۆ ناوچەکه و پێیانوایە بەناوی (عەبدوڵڵای کوڕی عومەر)ەوە ناونراوە. خاوەنی کتێبخانەیەکی گەورە و سەرچاوەی زانیاریی ناوچەکە بووە و لە میرنشین و وڵاتانی دەوروبەرەوە سەرچاوەی بۆ نێرراوە. ساڵی ١٩٥٢ نۆژەنکراوەتەوە و بە هۆکاری شەڕی ئێران و عێراق ڕووخاوە. ساڵی ٢٠٠٩ دووبارە لەسەر ڕووبەری (٣٧٩م٢) نۆژەن و فراوانکراوە. نوێژی هەینی تێداناکرێت. مامۆستا (نەبەز عەبدوڵڵا عارف) پێشنوێژی مزگەوتەکەیە.

ئوسامە

مەدرەسەى زانستە شەرعییەکانە. ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن مامۆستا سەید نەجمەدینەوە لە تەپیسەفاى شارەزوور دامەزراوە. قۆناغی یەکەمی ساڵی ١٩٧٨ بۆ ١٩٨٨. بە گەڕانەوەی مامۆستا سەید نەجمەدین لە تەپیسەفاوە بۆ کۆمەڵگەی عەنەب، بە ناونیشانی حوجرەی ئوسامەی کوڕی زەید دانراوە. قۆناغی دووەمی پاش ڕاپەڕین و گەڕانەوەی مامۆستا لە ئێرانەوە، لە ساڵی ١٩٩٢دا و لە شێوەی مەدرەسەیەکدا کراوەتەوە و چەندین قوتابی ڕوویانتێکردووە. مامۆستا جەلالەدین نەجمەدین بەڕێوەبەری بووە. مەدرەسە مەرج و مەنهەجی خۆی بۆ قوتابیان هەبووە. لەبەر گەڕانەوەی مامۆستا ئەحمەدی شافعی بۆ سلێمانی، مەدرەسەی گەیلانی و ئوسامە یەکدەگرن ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ٢٠٠٨ لە شێوەی مەدرەسەیەکی زانستی ئەهلیدا، دەیان قوتابی مۆڵەتیان وەرگرتووە. مامۆستا سەید نەجمەدین تا ڕۆژی وەفاتی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیکردووە و وانە گرانەکانی وتوەتەوە. تەمەنی ڕێگەی پێنەداوە کاری بەڕێوەبەری مەدرەسەکە لەئەستۆبگرێت. هەر بۆیە ئەم بەڕێوەبەرانەی هەبووە: بورهان هادی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٦، محەممەد عەبدولڕەحیم ١٩٩٧، مەلا مستەفا غەفوور ١٩٩٧، مەلا جەلال عەبدوڵڵا تریفەیی ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٣، مەلا ئەحمەد عەزیز ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٥، هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر مامۆستای بەناوبانگی پێگەیاندووە و دەیان چالاکیی جۆراوجۆری لە هونەر و ئەدەب و وەرزش و خولی فێربوون ئەنجامداوە. لە ٢٠٠٥ـەوە هەتا ئێستا مامۆستا ڕزگار حەمەسەلیم حەیدەر بەڕێوەبەری مەدرەسەکەیە و لە ئێستادا ١٦ قوتابییان هەیە.

ئوسامەى کوڕى زەيد

کەوتووەتە‌ گەڕەکى شارەوانی لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵى ١٩٨٣ لەسەر ئەرکى حکومەت بونيادنراوە، يەک قاتی‌ سادە بووە، ساڵى ٢٠١٠ مزگەوت تێکدراوە و سەر‌لەنوێ لەسەر ئەرکى خێرخوازێک به ‌شێوازێکى زۆر گەورە و فراوان و دروستکراوەتەوە. لە ئێستادا دوو نهۆمە. مزگەوت خاوەنى هۆڵێکى بچووکى پرسەيە بۆ ژنان، گومەزى و کتێبخانە و مەدرەسەی ئايينى هەيە. نوێژى هەينى تێدادەکرێت. دوو دەروازەى هەيە. مامۆستا مەلا ڕزگار حەمەسەليم حەيدەر پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگەوتەکەيە.

ئيمام ئەحمەد

کەوتووەتە‌ گەڕەکى (کیمیابارانى دوو)، کە لە خوارەوەیدا گوندى حەسەنئاوا هەیە و خۆیشی دەکەوێتە پشت گەڕەکى دەروازەى شارەوە. ساڵى ٢٠١٢ لەلايەن دوو خێرخوازەوه دروستکراوە. زەوييەکەى موڵکى شارەوانى بووە و ڕووبەرەکەى نزيکەى (١٦٠٠م٢)يە. مزگەوتەکە دوو نهۆمە و دوو دەروازەى هەيە. هۆڵ و منارە و هۆڵى پرسەشی هەيە، نۆژەننەکراوەتەوە. نوێژى هەينى تێدادەکرێت. لە ئێستادا مامۆستا (مەلا سيروان موحسين ئەنوەر) وتارخوينى مزگەوتەکەيە و مامۆستا (مەلا خاليد محەممەد سەعيد) جێگر و پێشنوێژى مزگەوتە.

ئيمام عەلى

کەوتووەتە‌ گەڕەکى کانییەقوڵکه لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵى ١٩٨٢ لەسەر ئەرکى خێرخوازان دروستکراوە، ساڵى ٢٠١١ مزگەوتەکە لەگەڵ زەوى يەکسان کراوە و سەرلەنوێ لەلايەن خێرخوازێکەوە بونيادنراوەتەوە، پرۆسەکە نزيکەى ساڵ و نيوێکى خاياندووە. هۆڵێکى پرسە و منارەیەکى هەيە. پێشتر مەدرەسەى تێدابووە. نوێژى هەينى تێداناکرێت. مامۆستايانى مزگەوتەکە بريتين لە: مامۆستا مەلا تەحسين حەمەغەريب و مامۆستا مەلا ڕەزوان کەريم.

ئيمامى بوخارى

کەوتووەتە گەڕەکی (مۆردانه) لەناو شاری هەڵەبجە. ‌ساڵى ١٩٨٣ دروستکراوە. لە يەک نهۆم پێکهاتووه. هۆڵى پرسەى نييه و نوێژى هەينى تێداناکرێت. منارەى هەيە. ساڵى ٢٠١٣ مزگەوتەکە تێکدراوە و لەسەر ئەرکى خێرخوازان و حکومەت دروستکراوەتەوە. لە سەرەتاى مزگەوتەکەوە مامۆستا (مەلا محەممەد فەر‌یق عەلى سلێمان) پێشنوێژى مزگەوتەکە بووه و مامۆستا فەلاح کەيخەسرەو بووە بە جێگرى.

ئیمامی زامن

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (ئیمامی زامن). ساڵی ١٩٧٦ لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە لەسەر ڕووبەری (١٥٠م٢) دروستکراوە. لە ژوور و هەیوانێک پێکهاتووە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕووخانى گوندەکان لەلایەن حکومەتەوە دەرگای کراوە بووە. ساڵی ١٩٩٦ ڕێکخراوی ڕابیتەی ئیسلامی لە شوێنی مزگەوتە کۆنەکەدا مزگەوتێکی نوێى لەسەر ڕووبەری (٨٠م٢) دروستکردووە. ساڵی ٢٠٠٢ خەڵکی گوندەکە نۆژەنیانکردووەتەوە و فراوانیانکردووە. لە ئێستادا مامۆستای فەرمی بۆ دانەمەزراوە.

ئيمامى غەزالى

کەوتووەتە‌ گەڕەکى (مەرزەبۆتۆ). ساڵى ١٩٦٧ دروستکراوە و ساڵى ٢٠٢١ لە بناغەوە ڕووخێنراوە و لەسەر ئەرکى (حاجى ياسين حەمەساڵح) دروستکراوەتەوە. مزگەوتەکە يەک نهۆمە و دوو دەروازەى هەيە. منارەى هەيە. نوێژى هەينى تێداناکرێت و پرسەى لێ دانانرێت. لە ئێستادا مامۆستا (مەلا حەمەئەمين عەلى سەعيد) پێشنوێژی مزگەوتەکەیە.

ئيمامى ماليک

کەوتووەتە گەڕەکى فەرمانبەران (پێشتر بە ماڵە تريفەييەکان ناسرابوو)، ساڵى ١٩٨٦ دروستکراوە، زەوييەکەى لەلايەن: حاجى حەسەنى تريفەيى، حەمەسوورى محەممەد، عەلى مەحموود محەممەد و ڕەئوف محەممەدەوە کڕدراوە بۆ دروستکردنى مزگەوت، لەسەر ئەرکى خێرخوازان دروستکراوە. ڕووبەرەکەى نزيکەى (٤٠٠م٢)يە. منارەى هەيە. نوێژى هەينی تێداناکرێت. يەک نهۆمە و دوو دەروازەى هەيە. يەک جار لەلايەن خێرخوازێکەوە نۆژەنکراوەتەوه. لە ئێستادا مەلا ناميق مامۆستای مزگەوتەکەیە.

1 2
...
39 دواتر