هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
کەوتووەتە سەرەتای گەڕەکی (شارەوانی) له شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨٣ دروستکراوە. بریندارانی ڕاپەڕینی ١٣ی٥ی ١٩٨٧ ی هەڵەبجە لەم نەخۆشخانەیەوە بران و زیندەبەچاڵ کران. ساڵی ١٩٨٨ بۆردوومانکراوە و بەشێکی ڕووخاوه. ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن ڕێکخراوی (قەندیل) لەسەر هەمان نەخشەی پێشووی لەسەر ڕووبەری (١٧٠٧٩م٢) دروستکراوەتەوە. دوو نهۆمە. لە بەشەکانی (تیشک، دەرمانخانە، ئیستیشاری بۆ بینینی نەخۆش، پشکنین، سیتیسکان و هەناوی) پێکهاتووە. لە ئێستادا ٢٥ پزیشک، ٢١٨ کارمەندی هەیە و (سەباح حەمەئەمین محەممەد) بەڕێوەبەریەتی.
سەرچاوەکان:
- نوسراوی فەرمیی (نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە)، ژمارە ٣٢٧ لە ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٢ بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە.
- داتا و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرێتیی ئامار، ساڵی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: ئەرکان ئەحمەد جاف