گوندە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە گوندی(گوندە) لە ناوچەی نەورۆڵی. ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە. پێشتر لە ژوورێکی مزگەوتی گوندەکەدا بووە و لە ئێستادا لە بینای مامۆستایانی قوتابخانەی گوندەکەدان، کە لەسەر ڕووبەری (٣٢٤م٢) دروستکراوە. دەوام تێیدا شەشە کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: دەرمانخانە، دەرزیلێدان و برینپێچی، پێکهاتووە. لە ئێستادا سێ کارمەندی هەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حەسەن ئەحمەد محەممەد یەعقوب)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: یاریدەدەری پزیشک و لێپرسراوی بنکەکە، لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٣، لە نەورۆڵی.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (جەلیل حسێن نظر باوەیس)، پیشە: ڕووپێوکار لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- داتا و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرێتیی ئامار، ساڵی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی