بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
لیژنەیەکه، کە لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلول لە (تەوێڵە) بۆ کێشەکانی خەڵکی تەوێڵە دامەزراوە. ڕۆڵی ئەنجومەنیان گێڕاوە. ئەندامەکانی بریتیبوون لە (محێدین حەمەسەعید، هادی ئاییزە حەبیب، شەفیعی حاجی محەممەد).
لیژنەیەکی تایبەتە بە کێشەکانی زەویوزار و کشتوکاڵی و مافەکانی جوتیاران. لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا پێکهێنراوە. (مەقسود حەسەن، شێخ جەمیل، عەباس محەممەد، حەسەن حسێن، خواڕەحم حەمەئەمین) ئەندامى بوون. پاش نسکۆی شۆڕشيش هەریەک لە (جەعفەر محەممەد، ئیبراهیم محەممەد، شێخ جەلال، ئەحمەد فەتاح، حاجی فەرەج، ڕەفعەت فەرەج) ئەندام بوون. هەتا ڕاگواستنی گوندەکان بەردەوامبوون. لە دوای ڕاپەڕین و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان لیژنەی جوتیاران کارا کراوەتەوە و (مەقسود حەسەن، کەمال محەممەد، عەباس محەممەد، حەسەن حسێن، خواڕەحم حەمەئەمین) ئەندامێتییان کردووە.
پاش ڕاپەڕینی ١٩٩١ لەلایەن شێخ نورەدین موفتی و چەند مامۆستایەکەوە بیر لە پێکهێنانی کراوەتەوە. سەرەتا لە مزگەوتی (دار السلام) و پاشان لە (مەدرەسەی هەڵەبجە) ڕۆژانی سێشەممان دانیشتوون. (شێخ نورەدین شێخ موستەفا شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵڵای خەرپانی) سەرۆکی بووە. مامۆستایانی دەوروبەری هەڵەبجە و هەورامان ئەندامی بوون، لەوانە (مەلا محەممەد ئەمین سەراوی، مەلا ئەحمەدی ئەحمەدئاوا، مەلا مستەفای بیارە، شێخ غەفوور ئەحمەد عەبابەیلێ، شێخ محەممەد شێخ خالید موفتی، شێخ عومەر شێخ نورەدینی موفتی).