بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
نەخۆشخانەیەکی تایبەتی خێرخوازی و قازانج_نەویستە، سەر بەدەستگای خێرخوازیی بەخشینە. دەکەوێتە گەڕەکی سەرا، بەرامبەر نەخۆشخانەی کۆن. دوای دروستبوونی قەیرانەکان بە گشتی و تەندروستی بە تایبەت لە١١ی ٢ی ٢٠١٧ وەک یارمەتیدانێک بۆ خەڵکی دروستکراوە. بەشەکانی، بەڕێوەبەر، کارگێڕی و ژمێریاری، ڕاگەیاندن و ئایتی، تاقیگە، دەرمانخانە، تیشک، چارەسەری سروشتی، پەرستاری، چاویلەکەسازی و پشکنینی چاو، ددان، لێزەر، هێڵکاریی دەمار، پرسگە، خواردنگە. (محی الدین محەمەد عارف، دبلۆم، پەرستاریی گشتی)، یەکەم بەڕێوەبەری بووە و تا ئێستاش لە کارەکەی بەردەوامە. ٦٠ فەرمانبەری مێ و ٢٥ فەرمانبەری نێری هەیە. ٢٠-٢٥ پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی، منداڵان، قوڕگ و لوت، گورچیلە، لەدایکبوون، دەروونی، مێشک و دەمار، چاو، سۆنار، پێست و لەیزەر، شکاوی و ئێسک، جومگە و ڕۆماتیزم، بڕبڕە، پزیشکی خۆراک، سنگ و مەمک، جوانکاری و سەنتەری ددانی هەیە. هەندێک کات لە نێوان ٢٠-٢٥ فەرمانبەری خۆبەخشیان هەیە. بیناکە کرێیە و بە ٣٧٥٠٠٠٠ هەزار دینارە گیراوە. ساڵی ٢٠١٢ لەسەر ڕووبەری ٦٠٠م دوجا بە سێ نهۆم دروستکراوە. ئیشوکاری خزمەتکردنی تەندروستیی هاوڵاتیانە بە تێچووی کەم و پشتیوان و یارمەتیدەری کەرتی گشتیی تەندروستییە لە پارێزگای هەڵەبجەدا.